نووکه قه‌ڵه‌م (14) یه‌که‌مین رۆژی خوێندنی ساڵی (2011 – 2012 ) له وڵاته‌که‌ی مندا.
ته‌مه‌ن خڕه به‌ردێکی نابووته ، له هه‌ورازه‌وه غلۆرده‌بێته‌وه‌و له په‌سیێوێ، یان پێده‌شتی یان له سه‌ر سینه‌ی نشیوێ گیرده‌خوات و تا ئه‌به‌د ئۆقره‌ی لێده‌گرێ ! له‌و هه‌ورازو نشێوه‌دا ، هه‌ر ئه‌و رۆژو رۆژگارانه له تۆقه‌ڵه‌ی بیره‌وه‌ریه نه‌مره‌کانی مرۆڤدا خۆیان مه‌ڵاس ده‌ده‌ن و کاتژمێری مێژوو له جه‌ڕه‌وسه‌قیل ده‌خه‌ن و ده‌بنه فه‌نه‌ری کۆلاره‌ی عومری بابردوو که بۆ یه‌که‌مین جار نه‌قشێ له جه‌سته‌ی رابردوودا هه‌ڵده‌که‌نن! یه‌که‌م سه‌فه‌ر، یه‌که‌م دیاری ، یه‌که‌م سعات، یه‌که‌م خه‌ڵات، یه‌که‌م ژووان ، یه‌که‌م ماچ، یه‌که‌م پێککه‌یشتن، یه‌که‌م کۆچ، یه‌که‌م دابڕان ، یه‌که‌م قه‌ڵه‌م ، یه‌که‌م کتێب، یه‌که‌م مامۆستا ، یه‌که‌م مووچه و مزه، یه‌که‌م نوێژ و یه‌که‌م فڕو شه‌راب، یه‌که‌م حه‌ج، یه‌که‌م……، یه‌که‌م….. ، یه‌که‌م…. . سه‌ت حه‌یف و مه‌خابن، ئه‌وانه‌ی قه‌درزان و نازهه‌ڵگری ( یاده یه‌که‌مه‌کان )ن به‌ده‌گمه‌ن له نێو ئێمه‌ماناندا ده‌بینرێن. ئاخر ئه‌وان له پله‌ی پایه‌یی فریشته‌کانن ، ئه‌وان له مه‌قام و مه‌نیزیله‌ی حه‌کیمکه‌کانن ، ئه‌وان هه‌ر یه‌ک دوو سه‌کۆ له خواره‌وه‌ی قاپی پێغه‌مبه‌ره‌کانن! ئه‌وان ده‌رک به‌وه ده‌که‌ن که یه‌که‌مین ماچ چ رووبارێک له حه‌زو هه‌نگوین و خۆشی ده‌به‌خشیته‌وه. ئه‌وان هه‌ست ده‌که‌ن که یه‌که‌مین جووته که‌فشی دیاری باپیره، چ رێگاێکی دوور نزیک ده‌کاته‌وه‌و له به‌رده‌م ده‌روازه‌ی چ داهاتووێکی رووگه‌ش ته‌قلکوباب ده‌کات. ئه‌وان ده‌زانن یه‌که‌مین سه‌فه‌ر، چه‌ندین شار‌و گوند‌و دارستان و شاخ و ده‌ریا له‌ناو جانتا بچکۆڵاکه‌یدا به دیاری ده‌هێنێته‌وه!
به‌ر له چه‌ند رۆژێ، یه‌کێ له‌و ( یه‌که‌مینانه) بێڕه‌حمانه گریاندمی، جه‌لادانه ئه‌شکه‌نجه‌ی دام، به‌عسییانه هه‌ڵیواسیم….، ئاخر ( داریا ) یه‌ک حه‌فته‌یه چاوه چاویه‌تی، رۆژی ده‌ی سیپته‌مبه‌ری 2011 نه‌ختێ زووتر خۆی گورج کات و ده‌رگاو ده‌روازه‌کانی خوێندنگه‌کان بکاته‌وه. ئه‌و له‌سه‌ر په‌نگرانه – ده‌ی مانگ – ده‌بێ شه‌قاوه‌کانی بکاته عه‌مباز و ته‌قڵه به شه‌وگار لێدات و زوو تر خۆر بێنێته سه‌ر که‌پکی شاخی هه‌یبه‌سوڵتان . – ده‌ی مانگ – یه‌که‌م رۆژی ساڵی خوێندنی ئه‌وه! ئه‌و ده‌یه‌ویست هه‌ر سه‌رله‌ئێواره جلی تازه‌ی مه‌کته‌ب بپۆشی، به‌هه‌زار ناڵه‌ی عه‌لی دایکه مامۆستاکه‌ی ژیریی کرده‌وه که سبه‌ینێ له گه‌ڵ ده‌نگی که‌له‌شێره‌که‌ی ماڵی حاجی مراد هه‌ڵسێ و جلی تازه‌ی بکاته به‌ر. دایکه‌و کوڕه، هه‌ر ئه‌و شه‌وه، ده‌فته‌رو قه‌ڵه‌م و ده‌به‌ی ئاو‌و ده‌سته‌سڕوو سێوێک ونه ختێ کولیجه‌ی کۆییانه‌یان له باخه‌ڵی جانتاکه ئاخنیی … خوا نه‌کا سبه‌ینی ( داریا) برسی یان تینووی بێ . باوکی ( داریا)ش له هیندوستانه‌وه به مێه‌سنجه‌ر پیروزبای و ئامۆژگاری کوڕه‌ی ده‌کرد، که ده‌بێ سبه‌ینێ چۆن هه‌ڵس و که‌وت بکات و رێز له مامۆستا‌و کارگوزارانی خوێندنگه‌که‌ی بگرێ. من پاشنیوه‌ڕی ده‌ی مانگ (داریا)م دێت، خه‌مبار، بێ مه‌یل، بێ زه‌وق و نه‌شئه‌و خه‌نده. ئاخر ناحه‌قی مه‌گرن، هه‌ر ده ده‌قیقه‌یه‌ک دوای چوونه قوتابخانه، مامۆستا پێیگووتبوون ” یاڵلا هه‌مووتان بڕۆنه‌وه ماڵه‌و، نه‌ێنه‌وه، بڕۆن دوو سبه‌ی وه‌رنه‌وه، یاڵڵا بۆ ده‌ره‌وه، یاڵلا بۆ ماڵه‌وه….!” پرسیم ؛ داریا ، خوێندنگه‌که‌تان خۆش بوو؟” به لچشۆڕییه‌وه گوتی” نا ، نه‌ء، خۆش نه بوو.” گووتم ” ده بۆم باس بکه توخوا چۆن بوو؟” به تووڕه‌یه‌وه بۆڵاندی :’ وه‌ڵڵا شێتخانه بوو.” ئه‌و ڕۆژه توشی هه‌ر منداڵی بووم ، له بازار‌و کۆڵان و سه‌ر دوکان و به‌ر ماڵه‌کان پرسیاری یه‌که‌م رۆژی خوێندنم لێده‌کردن، هه‌ر هه‌موویان ده‌یانگووت ، ئیزنیاندایان، گووتیان بڕۆنه‌وه. له خزمانی رانیه‌و هه‌ولێرو ته‌قته‌ق و شه‌قڵاوه‌و ره‌واندزم پرسی ، هه‌موویان گووتیان مه‌کته‌ب هه‌بووه‌و نه‌بووه! باوه‌ڕ ناکه‌م ده‌هۆک و سلیمانیش له کۆیه‌و رانیه باشتر بووبن -گه‌ر شته‌کان به مه‌نتق هه‌ڵسه‌نگێنین – ڕه‌نگ بێ تاق و لۆقه‌ش هه‌بێ ده‌رسی خوێندنێ! به‌ڵام چه‌ند هه‌زار هه‌زار ( داریا)م ،ده‌ی مانگ، دڵشکاو گه‌ڕایه‌وه ماڵه‌وه، هه‌ر له ده‌رگا جانتای فڕی دا، ده‌فته‌رو قه‌ڵه‌می به دڵی خاڵی ته‌سلیم کرده‌وه. سێو‌و کولیجه‌و پیسکویتی ناو جانتاکه‌ی نه چووه سه‌رلێوی. منیش وه‌کو بێکه‌س و حاجی قاردی کۆیی و مه‌لای گه‌وره‌و کوردی و پیره‌میردو زیوه‌ر له‌و خه‌یاڵه‌دا بووم ، ده‌ی مانگ، له کوردستانه ئازاده‌که‌ی مندا ،سه‌ف سه‌ف چاوره‌شانی شار‌و لادێم به‌ده‌وری به‌یداخی کوردستان خرببنه‌وه‌و سرووده خۆشه‌کانی کاتی منداڵی به‌یه‌که‌وه بڵێنه‌وه. من وام خه‌یاڵ ده‌کرد، مامۆستاکان بیکه‌ن به ئاهه‌نگ و داوه‌ت، یادگارێکی ئه‌وتۆ له نێو دڵی ئه‌و بێجوه کۆترو قازو مراویانه به‌جێبهێلن ،که ببێته زادی ته‌مه‌ن و تیشووی دوا رۆژ و خه‌رمانی پڕ به‌ره‌که‌ت. کێ به‌رپرسه کاتێ منداڵێکی ته‌مه‌ن شه‌ش ساڵه ده‌ڵێ” خوێندنگه‌که‌م شێتخانه‌یه”؟؟؟ کین ئه‌وانه‌ی خوێندنگه‌کانمان ده‌که‌نه شێتخانه؟ بۆ ده‌ی مانگ چ قه‌ومابوو ، مامۆستا و به‌رێوه‌به‌رو به‌رپرس و وه‌زیرو گزیره‌کان له کوێ بوون؟ بۆ ئه‌و منداڵانه‌تان ئیزیندا؟ چه‌ند هه‌زار هه‌زار ده‌رس به‌فیرۆ چوو. سه‌به‌ب چییه له وڵاتی مندا هه‌موو سه‌ری ساڵێکی خوێندن، ئه‌و شانۆگه‌ریه پر کاره‌ساته دووباره ده‌بێته‌وه؟ بۆ باوک و دایکان بێ ده‌نگن؟ بۆ خێرخوازان مه‌دهۆشن؟ بۆ قه‌ڵه‌مبه‌دستان بێخه‌به‌رن؟
له ساڵی (2006) له خوێندنگه‌ێکی شاری ( دبلن) نیو سعانێک یه‌که‌م رۆژی خوێندنی ساڵی تازه ته‌ئخیر کرا. بۆ؟ چونکه ده‌بێ ئالای نیشتمان به‌ررزبکرێته‌وه‌و ئاهه‌نگی ساڵی نۆ بگێردرێت. کچه‌که‌ی ( محه‌مه‌د دره‌یی- که ناوکه‌یم له بیر نه‌ماوه) تاقه کورد بوو له‌م خوێندنگه‌یه. بۆیه مه‌راسیمی ئاهه‌نگ گێران دوا خرا، تا چوون ئاڵای کوردستانیان هێناو له گه‌ڵ ئاڵای ئێرله‌ندا له گۆڕه‌پانه‌که‌دا به‌رزیان کرده‌وه.، گووتیان ناکرێ ، خوێندکارێک مه‌حروم بکرێ له‌م ئاهه‌نگه‌و ئاڵای وڵاتی خؤی له‌م رۆژه پیرۆزه‌دا به‌رزنه‌کاته‌وه! باشه ( داریا) کان سبه‌ینێ چیمان پێده‌ڵێن؟ ئه‌دی ئێمه چ به‌رووی خۆمان بڵێین؟ شه‌رمه‌نده‌م… بێکه‌س و حاجی قادر‌و زیۆره‌وکوردی وجگه‌رخۆێن شه‌رمه‌نده‌م له روو ئه‌و هه‌موو به‌یته شیعره نازدارانه‌ی به ئاواته‌وه بوون رۆژێ به ئازادی بکرێن به سروود‌و منداڵه چاوگه‌شه‌کان بیان چڕن … ئای که شه‌رمه‌نده‌م!
فازیل شه‌وڕۆ