Skip to Content

Thursday, March 28th, 2024
نوێترین کتێبی توانا ئەمین…..(سەگێک لە ئاوێنەدا)

نوێترین کتێبی توانا ئەمین…..(سەگێک لە ئاوێنەدا)

Closed
by March 18, 2012 کتێبخانە

ئەم کتێبە سەرجەمی چیرۆک و ‌تێکستەکانی توانا ئەمین-ی لە خۆی گرتووە و بەڕێز مامۆستا شێرزاد حەسەن پێشەکی بۆ نوسیووە، لە بەشێکی ئەو پێشەکییەدا هاتووە: (من لە ئەدەبی کوردیدا جاروبار لاساییکەرەوەم ناسیوەتەوە، جا چ لاسایی نووسەرانی بیانی بووبێت یا لە ڕۆژھەڵات یان نووسەرانی خۆمان، وەلێ توانا خاوەن پەنجەمۆری خۆیەتی، ئەو ھەمیشە کەڵک لە ئەزموونە زۆر تایبەتییەکانی خۆی وەردەگرێت و دەقی ناوازەیان لێ دەسازێنێت، گەشتەکانی ڕووەو وڵاتانی دیکە، ڕۆحێکی دیکەی پێ بەخشیووە کە کەم نووسەری کورد وا خێرا دەرەقەتی نووسینەوەی دەکەوێت، توانا ئەمین بۆ من لە نەوەی نوێدا نووسەرێکی تازەگەرە، بە دونیایەکم دەناسێنێت کە من دەیبینم و ھەستی پێ دەکەم، وەلێ ھەرگیز بەر لەو چیرۆکانە نەمتوانیووە بەو شێوەیە لەسەری ڕابمێنم) ئەم کتێبە بە دیزایزاین و بەرگسازییەک نوێ و بە کوالێکتێکی هێجگار بەرزەوە لە کۆمپانیایەکی چاپی ئێرانیی و لەسەر ئەرکی کۆمپانیای ئاسیاسێڵ چاپ دەکرێت و بەم زووانە دەکەوێتە کتێبخانەی کوردییەوە..

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.