نوێ بوونه‌وه….كاوه حسێن
Closed
نوێ بوونه‌وه
هۆنراوه‌ی /كاوه حسێن
عه‌شق زه‌مه‌نی بۆ نیه ڕۆژبه ڕۆژ نوێ ئه‌بێته‌وه
كێ هه‌یه به دڵ عاشق بێ و خۆشه‌ویستی بیرچێته‌وه
له‌م زه‌مه‌نه بێ سۆزه‌دا با وه‌فا ئاشتمانكاته‌وه
خۆشه‌ویستی ده‌ستمان بگرێ و بۆ لای عه‌شقمان بباته‌وه
باهه‌ناسه‌ی ڕاستی عه‌شق تێكه‌ڵاوی ژیانمان بێ
هه‌موو زه‌مه‌ن بێ مانایه ئه‌گه‌ر خۆشه‌ویستی نه‌بێ
چه‌نده خۆشه ئه‌گه‌ر ته‌مه‌ن پڕ پڕ بێ له عه‌شق و جوانی
خۆشه‌ویستی ئاوازێك بێ ژیان بیكات به‌گۆرانی
وه‌ره با هه‌ناسه‌ی عه‌شق له ناو ڕووحمانا هه‌ڵگرین
با له‌گه‌ڵ ئه‌وینا بژین ,له گه‌ڵ خۆشه‌ویستی بمرین