نیشتمانی ماسی … عه‌لی حــــهمــــهڕهشید به‌رزنجی
Closed
لای روبارێك وهسـتابووم
ماسییه‌ك بوو به هاوڕێم
ئه‌و ســهمام بۆ ده‌كات و
من گــــۆرانی بۆ ده‌ڵێم
***
ماندوو ده‌بێ جار جارێ
به هێواشی و لهســهرخۆ
به‌ره‌و تهنكاوهكـان دێ و
دهكــــــهوینه گفتوگۆ
***
رۆژێكیــــان نزیك بۆوه
وتی هـــاوڕێ گیان سڵاو
نیشــــتمانی من ئاوه و
خۆشــــم ده‌وێ وه‌كو چاو
***
به‌بێ ئاو منی مـــــاسی
بێ لانه و نیشـــــتمانم
چونكه بێ ئه‌وان نـــاژیم
روناكین بۆ چــــــاوانم
***
منیش وتم وه‌ك تـــۆ وام
ئه‌ی هاوڕێی بچــكۆلهكهم
نیشتمانمم خۆشـــده‌وێ و
شانازی پێوه دهكــــــهم
*** 5/5/2011
aluhamarashedbarznji@yahoo.com