Skip to Content

Tuesday, April 16th, 2024
نیشتیمان …. لنگستۆ هیوز،

نیشتیمان …. لنگستۆ هیوز،

Closed
by January 20, 2013 ئەدەب

 

 

 

 

ئەم نیشتیمانە

هەرگیز نیشتیمانی من نەبوە.

 

لێگەڕێن

ئەم نیشتیمانە، دووبارە ببێتەوە بەخەونم

لێگەرێن

دووبارە، هەمان خەون بێت كە هەمبوو.

لێگەرێن لەدەشتەكانیدا ئاهەنگ بگێرم

لەهەرشوێنی ئازادی هەبوو. بیكەمە مەنزڵگەم.

 

ئەم نیشتیمانە

بۆمن هەرگیز نیشتیمان نەبوە.

 

لێگەڕێن

ئەم نیشتیمانە خەونێك بێت. خەونێك 

لەناو خەونێكی تردا بحەوێتەوە.

لێگەرێن

ئەم سەرزەمینە گەورەبێت و

پڕبێت لە عەشق

سەرزەمینێك پاشاكان نەتوانن چاوی تێ‌ ببڕن

ستەمكارەكان نەتوانن یاری پێبكەن.

هەركەسێك 

بهەنگاوێك پێشكەوت شتێك بەدەست بێنێت.

 

ئەم نیشتیمانە

هەرگیز نیشیتمانی من نەبوە.

 

ئاه ، دەلێگەرێن سەرزەمینی من سەرزەمینی ئازادی بێت

تاجی گوڵە نایلۆنی مەكەنە سەری

هەمووكەس حەقی ئەوەی هەیە لەكوێ‌ پێێ‌ خۆشبوو

لەوێ‌ بەئازادی بژی.

هەر هەوایەكی پاك نەشئەی پێدا

لەوێ‌ هەناسە بدات.

 

ئەم ” سەرزەمینە جوامێرەم ” هەرگیز

نە گۆریوەتەوە بە كار و ئازادی. .!!

 

 

” لنگستۆ هیوز، 1902- 1976 نیۆیۆرك”

” وەرگێرانی: نەبەز گۆران

 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.