هاتووم له‌وێ .. له‌لای تۆوه دانیشم .. گۆرانییه‌کم تێگره
به‌رله‌وه‌ی تۆم بگاته لا
منی ناو هه‌ساره ته‌نگه‌کانی ته‌نیایی
سه‌رقاڵی به‌شینه‌وه‌ی خۆم بووم،
ئه‌و ده‌مه‌ی له ویقاری باخچه‌یه‌ک دا
به‌ر نه‌زه‌ری گوڵ یاسه‌مینه‌کان ده‌که‌وتم
بیرم چووبۆوه له‌وه‌ی
عیشق له غیابی من دا
چ ههراسانییهکی ناوه‌ته‌وه،
ئه‌گه‌ر تۆم هه‌بێت
شه‌ونم به بادا ده‌نێرم بۆ باخێکی دی و
ئیتر بۆن به تۆوه ده‌گرم
گه‌ر تۆم له‌لا بێت
شه‌وانه حیکایه‌تی مه‌جنوون و
وه‌لیت بۆ ده‌خوێنمه‌وه،
سوێندم مه‌ده به‌وه‌ی
له پشت په‌رده‌کانی شیعره‌وه چیت بۆ ئاماده ده‌که‌م
خه‌یاڵه‌کانم له بوخچه‌که‌ت دا کۆمه‌که‌ره‌وه
من هه‌تاوێکه
له عیشقێک ده‌گه‌ڕێم
قه‌سیده‌م پێ بنووسێته‌وه،
من سه‌فه‌رێکه به‌ده‌م گۆڕانییهکهوه
گیرۆده‌م
عومرێکه له وه‌فایی دا خۆم بزر کردووه
ئه‌ستێره‌یه‌که له ترووسکاییه‌ک ده‌گه‌ڕێم،
له ته‌نیشت باراندا دانیشه
گوێ بۆ ترپه‌ی دڵی بێقه‌راری بگره
ژیانێک بنێ به منه‌وه
ماچ بارانم که .. ماچ باران
ئاخر قه‌رارێکه من لێره نیم
چاوه‌ڕوانییه‌که له سه‌فه‌ر دا ڕوواوم
تێڕامانێکه خۆم ومکردووه
سیگارێکه خۆم ده‌کێشم
دیوارێکه شیعرم نه‌زاوه
ڕۆمانێکه نازانم من کێم ،
دڵ کوتانه .. دڵ کوتان
تۆم له‌لا هه‌بێت
من ئیدی لێره دا ده‌مێنمه‌وه
خه‌و به سه‌ربه‌خۆی وڵاته‌وه نا
گرێی عیشقتهوه ده‌بینم،
نیگا ده‌که‌مه سه‌ر خۆشنودی
هه‌وڵ ئه‌ده‌م فێری سه‌ما ببم
زۆربا له خۆم دا ده‌خه‌مڵێنم و
خۆشه‌ویستی ده‌چنمه‌وه،
با ڕژانه .. با ڕژان
ههڵمکه وه‌ک هه‌ڵبوونی ته‌م
لێڵم بکه وه‌ک سهراب
دڵتم پێوه‌نێ دڵی خۆت
خوا تۆم بهێڵێت
من ئه‌م شیعره له‌به‌ر ده‌که‌م
هه‌تا بۆ هه‌تاوی بخوێنمه‌وه،
خۆر که‌وتنه‌وه‌یه .. خۆر که‌وتنه‌وه
من ئیتر دوور ناکه‌ومه‌وه
ئیتر هه‌ر له تۆ دا ده‌مێنمه‌وه
له‌تۆدا خۆم ده‌ڵێمه‌وه
له‌لای تۆ قه‌سیده‌کانم ده‌خوێنمه‌وه
چاوت ڕه‌شه دڵدار ئه‌من قوربانت بم
ماڵت له کوێ دایه شه‌وێک میوانت بم
گۆرانییه‌ک دێت
پڕ به گه‌رووم تۆ ده‌ڵێمه‌وه
ئاوازێک ده‌گات
سه‌دای تۆم تێیدا به‌ر گوێ ده‌که‌وێت،
ڕۆحم فیدای بۆنه‌که‌ت بکه،
وا بکه هه‌ر به ڕووتی بتخۆم
هه‌تا هه‌میشه له‌سه‌ر زارم بیت.
2013/ سلێمانی
زانا سامان