هاونيشتيمانيی بێ نيشتيمان
(له فێستيڤاڵی پێنجه‌می ميربهد پێشکه‌شی کردووه)
هاونيشتيمانيی بێ نيشتيمانن
وه‌ک چۆله‌که ڕاونراوين
له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی زه‌مانه
کوچکردووی بێ بهڵگهنامهين..
مردووين و بێ کفنين.
ئێمه به‌ربه‌ره‌ڵای ئه‌م سهردهمهين
هه‌ر فه‌رمانبه‌رێک بێت
ده‌مانفرۆشێت
نرخهکهشمان
بۆ خۆی ده‌خاته گيرفان
ئێمه جارييهکانی ئه‌م سهردهمهين
له‌م ژوور بۆ ئه‌و ژوورمان ده‌نێرن
له مستێکهوه بۆ مستێک
له خاوهندارێکهوه بۆ خاوه‌ندارێک
له بتێکهوه بۆ بتێک
هه‌موو شه‌وێک وه‌کو سه‌گ ههڵدێين
له عه‌ده‌نه‌وه بۆ تهنجهو
له ته‌نجه‌وه بۆ عه‌ده‌ن..
به‌شوێن خێلێکدا ده‌گه‌ڕێين
وه‌رمانبگرن
به‌شوێن پهردهيهکدا ده‌گه‌ڕێين
دامانپۆشن
به‌دوای نيشتهجێيهکدا،
منداڵهکانيشمان بهدهورمانهوهن
پشتيان چهماوهتهوهو پيربوون
له فه‌رهه‌نگه دێرينهکاندا
به دوای به‌هه‌شتێکی وه‌ک خۆي‌دا
ده‌گه‌ڕێين
به‌دوای درۆيهکی گه‌وره… گه‌وره‌دا
به‌دوای شتێيهکدا
ده‌ڵێن ناوی نيشتيمانه..
ئێمه له شاره‌کانی گرياندا
هاونيشتيمانين
قاوه‌مان له خوێنی که‌ربه‌لا
بۆ کراوه
گه‌نمه‌که‌مان به گۆشتی که‌ربه‌لا
شێلراوه
خواردنمان.. خواردنه‌وه‌مان
نهريتمان.. ئاڵامان
گوڵه‌کانمان.. گۆڕه‌کانمان
پێستهکانمان به مۆری که‌ربه‌لامان
مۆرکراون
له‌م بيابانه
که‌سێک نييه بمانناسێ
نه دارخۆرما.. نهحوشترێ
نه سنگ.. نه به‌رد
نه (هند).. نه (عه‌فراء)..
کاغه‌زه‌کانمان گوماندارن
بيروباوهڕمان نامۆ ديارن
ناوه‌کانمان لهناوناکهن
نه نهوتنۆش ده‌مانناسن
نه ئه‌وانه‌ی فرمێسک‌مان ده‌خۆنه‌وه
به‌ندی ناو ئه‌و دهقهين که‌وا
فه‌رمانڕه‌وا
دهينووسنهوه..
ئێمه به‌ندی ناو ئاينين
به‌و شێوه‌يه‌ی که ئيماممان
بۆمانی لێکده‌داته‌وه
ئێمه له‌ناو خه‌مدا بهندين..
قهشهنگترين شتێيهمان
خه‌مه‌کانه
له چايخانه..
له ماڵه‌کانماندا
له منداڵدانی دايکاندا
چاوه‌دێری دهکرێينهوه
له‌هه‌رکوێ ئاوڕبهينهوه
له چاوه‌روانی ئێمه‌دا
هه‌ر سيخوڕ ده‌بينينه‌وه
له قاوه‌مان ده‌خواته‌وه
له ناو نوێن و جێگه‌ماندا
راده‌کشێ ودهنوێ
ده‌ست له پۆسته‌مان وه‌رده‌دا
نامه‌کانمان ده‌پشکنێ
ده‌چێته ناو لوتمانه‌وه
له‌گه‌ڵ کۆکهمان ده‌رده‌چێ
زمانمان… بڕدراوه
سهريشمان هه‌ر بڕدراوه
نانه‌که‌مان
به‌ترس و به فرمێسک‌مان
ته‌ڕکراوه
ئه‌گه‌ر له‌لای پارێزه‌رمان سکاڵاکهين
پێمان ده‌ڵێن: قه‌ده‌غه‌يه
ئه‌گه‌ر له‌لای خودای ئاسمان پاڕاينهوه
پێمان ده‌ڵێن: قه‌ده‌غه‌يه
گه‌ر هاوارکهين..په‌يامبه‌ری خودای گه‌وره
به هاوارمان.. بۆ يارمهتيدانمان وه‌ره
ڤيزايهکمان پێ ده‌به‌خشن
توانای گه‌ڕانه‌وه‌ی نه‌بێ
گه‌ر بۆ نووسينی دوا شيعر
يا نووسينی ئامۆژگاريی
پێش هه‌ڵواسين، پێش خنکاندن
داخوازيی يه‌ک قه‌ڵه‌م بکه‌ين
بۆ گۆڕينی سه‌رباسه‌که
دينه قسه
جا ئه‌ی له‌خاچ دراوی سه‌ر ديوارهکان
سه‌ر ديواری رق و کينه
ئه‌ی نيشتيمان
ئه‌ی تۆپی ئاگری تلۆر
به‌ره‌وخوارێ
که‌سێک نييه
نه‌له (مهزهر)
نه له (به‌نی سهقيف)
تاقه يه‌ک شوشه خوێنی
يان ميزی شه‌ريفی
به‌م نيشتيمانه بهخشيبێ
که‌وا له‌ناو خوێن به‌ربووندا
نوقوم بووه
به‌درێژايی ئه‌م عهبايه گوڵگوڵينه
تاقه که‌سێک نه‌بوو رۆژێ
پاڵتۆ ياخود کڵاوێ
بۆتۆ بهدياری بهێنێ
ئه‌ی نيشتيمانی شکاوم
وه‌ک گيای پايز
ئێمه وه‌کو دره‌خته‌کان
له‌جێی خۆمان
ههڵکهندراوين
له ئاوات و يادگارمان
کۆچ پێکراوين
چاوه‌کانمان له ده‌نگه‌کانمان ده‌ترسێن
فه‌رمانڕه‌واکانی ئێمه
خودايهکن که‌خوێنی شين
به‌ناو ده‌ماری لهشيانا
دێت و ده‌چێ
ئێمه نه‌وه‌ی جاريهکانين
نه سهيدهکانی حيجاز ده‌مانناسن..
نه هه‌رچی و پهرچييهکانی بيابان
نه (ئه‌بوو ته‌يب) ميوانداريمان ده‌کا
نه (ئهبووعهتاهيه)
ئه‌گه‌ر زۆردارێک رۆيشت
ده‌مانداته ده‌ست زۆردارێک
ئێمه له به‌نده‌ره‌کانی ماندوبوونه‌وه
کۆچ ده‌که‌ين
هيچکه‌س ئێمه‌ی ناوێ
له ده‌ريای بهيروتهوه بۆ ده‌ريای عه‌ره‌ب
نه فاتمييهکان.. نه قهڕمهتييهکان
نه مهماليک.. نه بهرمهکييهکان
نه شه‌يتانه‌کان.. نه فريشته‌کان
که‌س ئێمه‌ی ناوێ
که‌س نامانخوێنێته‌وه
له شاره‌کانی خوێدا
که ساڵانه مليۆنان کتێب سه‌رده‌بڕن
که‌س نامانخوێنێته‌وه
له‌و شارانه‌دا پڕبوون له هه‌واڵگر
ده‌وڵه‌ت بابهباشهی ئه‌ده‌به
ئێمه له که‌شتييه‌کانی خه‌مدا
کۆچ ده‌که‌ين
سه‌رکرده‌مان دهسهنهخۆره
شێخه‌که‌مان چه‌ته‌ی ده‌ريايه
له‌ناو قهفهزهکانا وه‌کو مشک
گرمۆڵهبووين
نه به‌نده‌رێک وهرماندهگرێ
نه مهيخانهيهک
هه‌موو پهساپۆرتهکانمان
شه‌يتان دهريکردوون
هه‌موو نووسينهکانمان
به دڵێ سوڵتان نين
کۆچبه‌رن
له ده‌ره‌وه‌ی کات و شوێن
کۆچبه‌رن
پاره‌کانيان ونکردووه..
که‌ل وپهلهکانيان ونکردووه
کوڕهکانيان ونکردووه..
ناوهکانيان ونکردووه..
وابه‌سته‌يی نه‌ته‌وه‌يان ونکردووه..
ههستکردنيان به ئاسايش ونکردووه
نه(بهنوهاشم) ده‌مانناسن..
نه (به‌نوو قه‌حتان)
نه (به‌نو ره‌بيعه)..نه(به‌نو شيبان)
نه (به‌نو"لێنين) ده‌مانناسن
نه (به‌نو"رهيحان"
ئه‌ی نيشتيمانم..
هه‌موو چۆله‌که‌کان ماڵيان هه‌يه
جگه له‌و چۆله‌کانه‌ی هه‌ميشه
ئازادييان کرد به پيشه
ئه‌وانه له‌ده‌ره‌وه‌ی نيشتيمان
ده‌مرن31/10/2009