Skip to Content

Tuesday, April 23rd, 2024
هاوڕێكه‌م …. سه‌لام سه‌ عید مه‌ولود

هاوڕێكه‌م …. سه‌لام سه‌ عید مه‌ولود

Closed
by December 21, 2011 ئەدەب

هاوریكه‌م پێی ووتم
ئێمه‌ كه‌ ماندو بووین
باوه‌شمان به‌ باڵای نیشتماندا كرد
كه‌ به‌گژ جه‌لاده‌كاندا چوینه‌وه‌
چاوه‌كانی نیشتمان له‌ جه‌سته‌ی ئێمه‌دا چێنرا
هاوڕێكه‌م پێی ووتم
ئێمه‌ كه‌ سه‌روه‌ریمان ئاڵاند
له‌ ملی مێژوو
چاوه‌كانی په‌تی سێداره‌مان ترساند
جه‌لاده‌كانیشمان گریاند
من هاوڕێكه‌م پێی ووتم
نیشتمان
كۆ یاده‌كانی ئێمه‌ ئه‌نوسێته‌وه‌
ئێمه‌ ئه‌و مرۆڤانه‌ین
كێوه‌ به‌رزه‌كان به‌ شكۆمان نگین ئه‌بن
ئێمه‌ ئه‌و مرۆڤانه‌ین
مێژوومان تۆماركرد
لێبوكه‌كان
رۆژه‌ كانیان لێ‌ دزین
كورسیه‌كانیان پێ‌ داگیركرد

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.