هزری نوێخوازانه له شیعری بێكه‌سدا
یه‌كێك له‌و تایبه‌تمه‌ندیانه‌ی,ئه‌زموونی شیعری بێكه‌س,له ئه‌زموونی شیعری شاعیره هاوته‌مه‌نه‌كانی، تاڕاده‌یه‌كی زۆر جیاده‌كاته‌وه,ئه‌و كاركردنه هزریه‌یه كه بێكه‌س له دووتوێی شیعره‌كانیدا به‌رجه‌سته‌ی كردوه.به شێوه‌یه‌ك كه‌كه‌م شیعری ئه‌و شاعیره هه‌یه,تیایدا هه‌وڵی هوشیاركردنه‌وه‌ی تاك‌وكۆمه‌ڵگه‌نه‌دات.به‌شێكی سه‌ره‌كی گوتاری شیعری ئه‌و شاعیره,هه‌ڵَگری ئه‌و بنه‌ما هزریه نوێخوازانه‌ن,كه هزری مرۆڤ ڕووه‌وپێشكه‌وتن‌وڕۆشنگه‌ری‌ونوێخوازی ئاراسته ده‌كه‌ن‌و له په‌راوێزی ئه‌مه‌شه‌وه هه‌وڵی هوشیاركردنه‌وه‌ی تاكه‌كان ده‌دات.واته گوتار‌و په‌یامی شیعری بێكه‌س,ده‌كرێ بڵێین, په‌یامێكی هزری‌وده‌روونی,هاوكات كۆمه‌ڵایه‌تی‌و په‌روه‌رده‌ییشه.چونكه هه‌میشه هانی تاكه‌كان ده‌دات,بۆ پێشكه‌وتن‌و هوشیاربوونه‌وه‌وژیانێكی نوێتر.به شێكی كه‌می ئه‌و شیعرانه‌ی لێده‌رچێت,كه تیایدا بێكه‌س وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌كی ده‌روونی به‌رامبه‌رعیلم‌ومه‌عریفه نووسیویه‌تی وه‌ك( تف له عیلم‌و سه‌نعه‌ت‌و سه‌دكاره‌با)ده‌نا زۆربه‌ی شیعره‌كانی كاركردنه له سه‌ر چه‌مكه‌كانی وه‌ك:_(عیلم,خوێنده‌واری,كار,سه‌رمایه,یه‌كسانی نێوان ژن‌و پیاو,پێشكه‌وتن,كاركردن)تا ده‌گاته هاتنه‌وه به گژهزری لاهوتیانه‌و ئایینی.بێگومان هه‌موو ئه‌مانه‌ش به‌رهه‌می هزرێكی كراوه‌ن بۆژیان,نه‌ك سۆز‌وڕۆمانسیه‌ت.به‌ومانایه‌ی ئه‌و چه‌مكانه‌ی بێكه‌س له شیعره‌كانیدائاماژه‌یان پێده‌كات,به‌رهه‌می بیركردنه‌وه‌یه‌كی ڕاسیۆنالین,نه‌ك سۆزگه‌رایی,وه‌ك ئه‌وه‌ی له به‌شێكی زۆری شیعری كوردی ده‌یبینین.بۆنموونه:بێكه‌س نایه‌ت وه‌ك گۆرانی شاعیرئه‌و هه‌موو كاره له سه‌ر سر‌ووشت‌وجوانی‌و ڕۆمانسیه‌ت بكات.به پێچه‌وانه‌وه به لكو هه‌میشه باس له زانست‌و خوێنده‌واری‌وكاركردن‌و یه كسانی نێوان ژن‌و پیاوده‌كات،كه به روونی له شیعره‌كانیدا ڕه‌نگیداوه‌ته‌وه.ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی كه‌بێكه‌س هه‌ر ته‌نها شاعیرێك نه‌بوه.به‌لكو خاوه‌نی هزرێكی كراوه‌و تێڕوانینێكی زانستی‌و نوێخوازانه‌ش بوه بۆ ژیان.هه‌ر ئه‌مه‌ش بێكه‌س له شاعیرانی تر تاڕاده‌یه‌كی زۆر جیا ده‌كاته‌وه.چونكه ئه‌گه‌ر له ئه‌زموونی شیعری شاعیرانی تردا,سۆزورۆمانسیه‌ت‌وسرووشتگه‌رایی بنه‌ماكانی ئه‌زموونی شیعری بن,ئه‌وا له ئه‌زموونی بێكه‌سدا,به‌پێچه‌وانه‌وه‌هزرگوتاری سه‌ره‌كی به‌شێكی زۆری شیعره‌كانه. به‌و مانایه‌ی ئاماژه‌كردنه بۆ هه‌موو ئه‌و چه‌مك‌ودیاردانه‌ی په‌یوه‌ستن به ئه‌قڵه‌وه.واته ئه‌قڵ ڕۆڵی بنچینه‌یان تیادا ده‌بینێت.یاخود به ده‌ربڕینێكی تر كه ده‌بێ له پشت ئه‌و چه‌مكانه‌وه,دیدگایه‌كی ئه‌قڵانی بوونی هه‌بێت.بێكه‌س به‌و پێیه‌ی قوتابیه‌كی زیره‌ك بوه‌و هه‌موو سالێك به پله‌ی یه‌كه‌م ده‌رچوه‌و,دواجاریش ده‌بێته مامۆستا‌و قوتابخانه‌یه‌ك ده‌كاته‌وه,كه له زیندان دێته ده‌ره‌وه,بۆ ئه‌وه‌ی ببێته مامۆستاووانه‌ی تیا بڵێته‌وه,ئیدی ئه‌مه وایكردوه,هه‌ر له سه‌ره‌تاوه مرۆڤێكی هوشیارو بیر كراوه‌بێت‌وبه تێڕوانینێكی نوێخوازانه‌وه بڕوانێته دیارده‌كانی ژیان‌و ده‌وروبه‌ر. بۆیه ئه‌گه‌ر به‌وردی سه‌رنج له شیعره‌كانی بده‌ین,ده‌بینین ناوه‌رۆكی به شێكی زۆری شیعره‌كانی,په‌یوه‌ستن به بنه‌ما هزریه‌كانه‌وه.لێره‌وه‌ش بێكه‌س وه‌ك شاعیرێك,دركی به‌و لایه‌نانه‌ی ژیان كردوه,بۆیه شه له دنیابینی خۆیدا ڕه‌نگیداوه‌ته‌وه,دواجاریش وه‌ك گوتارێكی شیعری,له ده‌قه‌كانیدا به رجه‌سته‌ی كردوه.بۆنموونه:له زه‌مه‌نێكدابێكه‌س هانی ژنی كورد ده‌دات,كه په‌چه‌ی شه‌رم فرێبدات,كه قۆناغێكی دواكه‌وتووی ژیاری‌ومێژووی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی بوه,له‌و سه‌رده‌مه‌دا,كاركردن بۆ پرسێكی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و هزری له‌و شێوه‌یه, ئه‌گه‌ر هه‌ڵگری هزرێكی نوێخوازانه نه‌بێت چ مانایه‌كی تری ده‌بێت؟بێكه‌س دیاره له تێڕوانین‌و بیركردنه‌وه‌ی خۆیدا,بڕوای به‌مافه‌كانی ئه‌و ڕه‌گه‌زه هه‌بوه،هاوشێوه‌ی ره‌گه‌زه‌كه‌ی تر.له‌كاتێكدا ئه‌و سه‌رده‌مانه,سه‌رده‌می دواكه‌وتوویی كۆمه‌لگه به گشتی‌و ڕه‌گه‌زی مێ به تایبه‌تی بوه.كه‌چی له قۆناغێكی وادا,بێكه‌س هه‌وڵی به رجه‌سته‌كردنی یه كسانی نێوان ژن‌و پیاو ده‌دات.پرسیار ئه‌وه‌یه,مرۆڤێك چۆن ده‌توانێت,به شێوه‌یه‌كی یه كسان بڕوانێته ڕه‌گه‌زی نێر‌و مێ,ئه‌گه‌ر بڕوای پێ نه‌بێت؟وێرای ئه‌مه‌ش یه كسانی نێوان ژن‌و پیاو هه‌رگیز به رهه‌می ئه‌قڵێكی دواكه‌وتوو خێله‌كی‌وداخراو نییه.به پێچه‌وانه‌وه به‌لكو ئه‌م دنیابینیه, به‌رهه‌می ئه‌قڵێكی كراوه‌و ڕۆشنگه‌رانه‌یه.مرۆڤ ئه‌و كاتانه هه‌وڵی یه‌كسانی نێوان هه‌ردوو ڕه‌گه‌زه جیاوازه‌كه ده‌دات، كه خۆی بروای پێی هه‌بێت‌و كاری بۆ بكات.بۆیه ناشێ بێكه‌س، له شیعره‌كانیدا، هه‌وڵی یه كسانی نێوان ژن‌و پیاو بدات، ئه‌گه‌ر له بنه‌ره‌تدا،خۆی باوه‌ری به‌و یه‌كسانیخوازیه نه‌بێت.به تایبه‌تیش كه هه‌موومان ده‌زانین، بێكه‌س به پیشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیانه مامۆستا بوه‌و بێگومان مامۆستاش، له‌و كات‌و سه‌رده‌مه دواكه‌وتوو خێڵه‌كیانه‌دا،وه‌ك پێشه‌نگێك‌وڕۆشنبیرێك سه‌یر كراوه.ئه‌مه‌ش راسته‌و خۆ كاریگه‌ریه‌تی له سه‌ر دنیابینی گوتاری شیعری بێكه‌س هه‌بوه.وێرای ئه‌مه‌ش له‌وهه‌ڵومه‌رجه‌ی بێكه‌س تیایدا ژیاوه، كه له‌رووی مێژووییه‌وه ده‌كه‌وێته زه‌مه‌نی نێوان نیوه‌ی یه‌كه‌می سه‌ده‌ی رابردوو،له‌ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ژیاریی‌و پێشكه‌وتنه‌وه،كۆمه‌لگای كوردی له ئاستێكی دواكه‌وتوو دابوه.راسته له‌و كاته‌دا،چه‌ندین رۆژنامه‌و گۆڤار‌وبڵاوكراوه بوونیان هه‌بوه.به‌ڵام به‌مانا سۆسیۆلۆژیه‌كه‌ی،كۆمه‌لگای كوردی كۆمه‌لگایه‌كی كراوه‌و ڕاسیۆنالی نه‌بوه.به تایبه‌تیش كه سه‌رنج له به‌شێكی زۆری شیعره‌كانی بێكه‌س ده‌ده‌ین،ده‌بینین خودی شیعره‌كانی گه‌واهین بۆ ئه‌و واقیعه.چونكه گوتاری شیعره‌كان هه‌وڵدانه بۆ رۆشنكردنه‌وه‌ی كۆمه‌لگه‌وهوشیار كردنه‌وه‌ی تاكه‌كان‌وكاركردن له سه‌ر چه‌مكه‌كانی زانست‌وخوێنده‌واری‌و زانیاری‌ویه‌كسانی نێوان نێر‌ومێ‌وبوه.ئه‌مه‌ش ده‌ریده‌خات،كه‌له‌و زه‌مه‌نه‌ی بێكه‌سی شاعیر تیایدا ژیاوه،چه‌ندین ترادیسیۆنی دواكه‌وتوو،بیری خێڵه‌كی‌وئایینی بوونی هه‌بوه.بۆیه هه‌وڵی بێكه‌س له شیعره‌كانیدا له ئاستی یه‌كه‌م هه‌وڵدانه بۆ هوشیار كردنه‌وه‌ی مرۆڤه‌كان‌وگرنگیدان به زانست‌و زانیاریی‌و هه‌موو ئه‌و دیاردانه‌ی كۆمه‌لگه پێشده‌خه‌ن.بۆیه ده‌بینین له چه‌ندین شیعردا، ئه‌و په یامه ده‌گه‌یه‌نێت.بۆنموونه بێكه‌س له یه‌كێ له شیعره‌كانیدا ده‌ڵێ:_
به‌سیه‌تی ئه‌م فیكره پیسه..
غه‌فله‌ت‌ونووستن به‌سه..
سه‌یری ئه‌قوامی غه‌رب كه‌ن..
كه‌شفی ناو ئاسمان ئه‌كا…
هه‌ڵبه‌ته بێكه‌س وه‌ك شاعیرێك، ئاگاداری پێشكه‌وتنه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی مرۆڤایه‌تی‌و به تایبه‌تیش خۆر ئاوا بوه، بۆیه له شیعردا ئاماژه‌یان پێده‌دات.ناشێ بێكه‌س ئاگاداری پێشكه‌وتنه‌كانی ئه‌قوامی غه‌رب نه‌بێت‌و باسیشیان بكات.ئه‌مه له‌لایه‌ك، له‌لایه‌كی تره‌وه، مه‌به‌ستی بێكه‌س له‌و ئاماژه پێكردنه هه‌ر ته‌نها له‌وێدا كۆتایی نایه‌ت، كه ئه‌قوامی غه‌رب كه‌شفی نێو فه‌زا ده‌كه‌ن، به‌و مانایه‌ی هێنده پێشكه‌وتوون.له پاڵ ئه‌مه‌دا مه‌رام‌و مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی‌وڕاسته قینه‌ی بێكه‌س له‌و ئاماژه پێكردنه‌ی كۆمه لگه‌ی رۆژئاوا، ئه‌وه‌یه كه كوردیش چاو ببرێته ئه‌وان‌وهاوشێوه‌یان گرنگی به زانست‌و پێشكه‌وتن‌وبیركردنه‌وه بدات.چونكه سه‌ره‌نجام هه‌ر ئه‌مانه‌كۆمه‌لگه پێشده‌خه‌ن.وێرای ئه‌مانه‌ش ده‌شێ له په‌راوێزی ئه‌و كۆپڵه شیعریه‌ی بێكه‌سدا، واقیعی كۆمه‌ڵایه‌تی‌وهزری كۆمه‌لگای كوردی له‌و سه‌رده‌مدا بخوێنینه‌وه.چونكه ئاماژه‌كردن به(غه‌فڵه‌ت)و(نووستن)و(فیكری پیس)،ئه‌و ڕاستیه ده‌رده‌خه‌ن،كه كۆمه‌لگای كوردی له‌و كاتدا گیرۆده‌ی ئه‌قڵیه‌تێكی دواكه‌وتووی ئایینی‌و چه‌ندین دیارده‌ی خێڵه‌كی بوه.ته‌نانه‌ت رێگه نه‌دراوه كچانیش بچنه خوێندنگاكان‌وبخوێنن.له‌و سه‌رده‌مه‌دا، هه‌ژموونی ئایینی زاڵبوه به سه‌ر كۆمه‌لگادا.بۆیه بێكه‌س واقیعی ئه‌و سه‌رده‌مه‌مان،به فیكری پیس پێده‌ناسێنێت.گه‌رچی دیاریش نییه مه‌به‌ست له‌و فیكره پیسه چیه كه بێكه‌س باسیده‌كات.به‌ڵام گومان له‌وه دانیه كه فیكرێك بوه،ڕێگر له پێشكه‌وتن‌وكرانه‌وه‌وژیاریبوونی كۆمه‌لگای كوردی له‌و كاته‌دا.تاكو ئه‌و فیكره پیسه‌ش بمێنێ، كۆمه‌لگه پێشناكه‌وێت.بۆیه ئه‌گه‌ر كورد ده‌یه‌وێت،هاوشێوه‌ی ئه‌قوامی غه‌رب،كه‌شفی ناو ئاسمان بكا،ده‌بێ ته‌ماشای ئه‌وان بكات‌وفیكری پیس به‌لاوه بنێت.فیكری پیسیش به‌لاوه نانرێت،ئه‌گه‌ر كۆمه‌لگه له نووستن‌وغه‌فڵه‌ت رزگاری نه‌بێت.هه‌ڵبه‌ته رزگاربوونیش له‌و دیارده دواكه‌وتووانه،به بێ رابوون‌وهوشیاركردنه‌وه‌ی تاكه‌كان ده‌سته‌به‌ر نابێت.كه‌واته سه‌ره‌تای ئه‌و دیارده نوێیانه، به رزگاربوون له ترادیسیۆنه دواكه‌وتووه‌كان ده‌ست پێده‌كات كه نووستن‌و غه‌فله‌ت، به شێكن لێی.چونكه چ كرداری نووستن،چ غه‌فڵه‌تیش دواجار كردارێكن،ئه‌قڵ تیایاندا هیچ ڕۆلێكی نییه.ئه‌گه‌ر ئه‌قڵگه‌راییش له خوێنه‌وه‌ی دیارده‌كانی ژیاندا، بوونی نه‌بێت،بێگومان ئه‌وسات مه حاڵه ئه‌و كۆمه‌لگایه پێشبكه‌وێت.لێره‌وه‌ش ئه‌گه‌ر سه‌رنج له‌و شیعره‌ی بێكه‌س بده‌ین، ده‌بینین راسته‌وخۆ له هه‌نگاوی یه‌كه‌مدا پێمان ناڵێت،سه‌یری ئه‌قوامی غه‌رب بكه‌ین.به پێچه‌وانه‌وه، سه‌ره‌تا داوا له كۆمه‌لگه ده‌كات نووستن‌و غه‌فله‌ت وه‌لابنێن، ئه‌و كات سه‌یری خۆر ئاوا بكه‌ن. ئه‌مه‌ش ئه‌و ده‌لاله‌ته ده‌گه‌یه‌نێت,كه به‌بێ ئاماده‌یی هزر له ژیانی مرۆڤه‌كاندا، پێشكه‌وتنه‌كان‌وگۆرانكاریه‌كان‌وداهێنانه‌كان نایه‌نه‌دی. هه‌موو ئه‌م دیاردانه‌ش ،ئه‌قڵ ڕۆلێكی سه‌ره‌كی ده‌بینێ له سه‌رهه‌ڵدانیان.بۆیه‌كاتێ كۆمه‌لگایه‌ك تاكه‌كانی گیرۆده‌ی نووستن‌و غه‌فڵه‌ت ده‌بن,ناتوانن پێشبكه‌ون.چونكه هه‌موو پێشكه‌وتنێك به‌ر مه‌بنای ئه‌قڵێكی زانستی‌و ره‌خنه‌یی‌و نوێخوازیه.كه ئه‌مه‌شه مه‌به ستی سه‌ره‌كی بێكه‌س له به‌شێكی زۆری شیعره‌كانیدا.وه‌ك ئه‌وه‌ی له شیعرێكی دیكه‌یدا ده‌ڵێت:_
عاله‌م شه‌وورۆژ واله‌فه‌رمانه…
فه‌رقی نێر‌ومێ نییه بیزانه…
له‌و ده‌ربڕینه شیعریه‌دا,بێكه‌سی شاعیر په یامی یه‌كسانی نێوان هه‌ردوو ڕه‌گه‌زه‌كه,له شیعردا ئاراسته‌ی كۆمه‌لگه ده‌كات.كاركردن بۆ مافه‌كانی ژن‌وهه‌وڵدان بۆدادپه‌روه‌ری له گه‌ڵ ڕه‌گه‌زه‌كه‌ی تردا,به‌رهه‌می ئه‌قڵێكی نوێخوازانه‌یه.چونكه له‌و كاتانه‌دا نێر‌ومێ هیچ جیاوازیه‌كیان نابێت,كاتێ له سه‌ربنه‌مای مرۆڤبوون سه‌یرمان كردن,نه‌ك له سه‌ر بنه‌مای ڕه‌گه‌ز.واته به‌ر له‌وه‌ی سه‌یری مێ بكه‌ین وه‌ك ڕه‌گه‌زێكی جیاوازله نێر له رووی بایۆلۆژیه‌وه،ده‌بێ وه‌ك مرۆڤ سه‌یری بكه‌ین.كاتێكیش وه‌ك مرۆڤ سه‌یرمان كرد،بێگومان ئه‌و سات هیچ جیاوازیه‌كی نابێت،له گه‌ڵ ڕه‌گه‌زه‌كه‌ی تردا.چونكه دواجار هه‌ردووكیان مرۆڤن. بۆیه كاتێ بێكه‌س ده‌لێ فه‌رقی نییه نێر‌و مێ،مه‌به‌ستیه‌تی ئه‌و گوتاره ئاراسته‌ی كۆمه‌لگه‌ی كوردی له‌و كاته‌دا بكات,كه ژنیش وه‌ك پیاو مرۆڤه‌و هیچ جیاوازیه‌كی له‌گه‌ڵ ئه‌و دانییه.پێویسته له ئه‌رك‌ومافدا یه كسانبن.ئه‌مه‌ش دیدێكی نوێخوازانه‌ی دیكه‌ی بێكه‌سی شاعیره له ژیاندا.تێڕوانینێك كه كاتێ به‌راوردی ده‌كه‌ین،له گه‌ڵ به شێكی زۆری ئه‌قڵی پیاوانی ئه‌م سه‌رده‌مه,تێده‌گه‌ین كه‌بێكه‌س چ هزرێكی نوێخوازانه‌ی هه‌بووه له شیعره‌كانیدا. له كاتێكدا تائێستاش كه‌سانی واهه‌ن له نێو ئێمه‌دا،وه‌ك هاوڵاتی پله دوو ده‌ڕوانه ژن.
سه‌دیق سه‌عید رواندزی
Sadiqrwandze@yahoo.com