Skip to Content

Saturday, April 20th, 2024
هه‌ر تۆ ده‌بینن …  عه‌بدولره‌حیم سه‌ره‌ڕۆ

هه‌ر تۆ ده‌بینن … عه‌بدولره‌حیم سه‌ره‌ڕۆ

Closed
by February 23, 2012 ئەدەب

مانگ‌و ئه‌ستێره‌ جوانن..
كاتێك ده‌سته‌ملانه‌ی
نیوه‌ شه‌وێكی فێنك ده‌بنه‌وه‌،
هه‌ور هه‌ن جوانن
كه‌ به‌ باخچه‌ی پاشاكانی به‌هارا
هه‌رله‌ سه‌حه‌ره‌وه‌ تا ئێواره‌
بێوچان پیاسه‌ ده‌كه‌ن.
دڵۆپه‌ باران هه‌ن ..
هه‌رچه‌نده‌ ته‌مه‌نیان زۆركورته‌..
به‌خته‌وه‌رن به‌وه‌ی كه‌ جوانی تاڵان ده‌كه‌ن.
ئه‌سری خوناو، كه‌ خۆی
به‌ په‌لكی گیایه‌كه‌وه‌ هه‌ڵده‌واسێ
نه‌باده‌ .. زه‌وی قوتی بدات
یان خۆر جه‌سته‌ی بشێوێنی
چه‌نده‌ جوانه‌ !!
جووتێ‌ مه‌مكی سپی
كه‌ به‌ كازیوه‌ی به‌یانیانێكی خامۆشی
ئه‌م شاره‌دا به‌جووته‌ .. بێباكانه‌ ده‌فڕن
چیی بۆ جوانی ده‌هێڵنه‌وه‌ ؟!
ده‌ڵێن .. فریشته‌كانی عه‌رش‌و
په‌ریه‌كانی سه‌رسه‌كۆی ئاوریشمینی به‌هه‌شت
شۆخترین نیگاو  جوانترین روخسارن.
به‌ڵام من چی به‌چاوه‌كانم بڵێم؟!
كه‌ له‌دنیایه‌كی جه‌نجاڵ به‌ مانۆری جوانی،
له‌ درزێكی دڵمه‌وه‌ ده‌ڕواننه‌ گه‌ردوون‌و
هه‌رچه‌ند بڕكه‌ن
دواجار .. هه‌ر تۆ ده‌بینن.

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.