هه‌ر .. هه‌ڵه‌بجه…..به‌ندی عه‌لی
Closed
ئاخۆ ده‌بێ ، له‌و ڕۆژه‌دا
چه‌ند هه‌زار روح
ئیره‌ییان به‌باڵه گچکه‌لانه‌کانی
په‌ڕه‌سێلکه‌یه‌ک بردبێ
چه‌ند هه‌زار دڵ ویستبێتیان
ببنه گرمۆڵه‌یه‌ک ، ژیژک
چه‌ند هه‌زار چاو
خه‌ویان به‌خه‌ونه‌وه دی بێ
نه‌ک حه‌قیقه‌ت
چه‌ند هه‌زار گویش
که‌حه‌زیان کردبێ .. دوو دوو
ببن به‌دوو کونه ئه‌شکه‌وت
له‌و ڕۆژه‌دا ، ئاخۆ ده‌بێ
چه‌ند هه‌زار لێو
لهئینتیزاری ره‌حمه‌تی
چه‌ند دڵۆپێ له‌فرمێسکی گه‌شی خوادا
وه‌ک گوڵه پهشمووردهکانی
دۆزه‌خ ، ڕه‌ش ڕه‌ش داگهڕابن
چه‌ند چه‌پکه نێرگزی قژیش
به‌چنگی دارسێوه‌کانی
باخی به‌هه‌شته‌وه .. لکابن
ئاخۆ ده‌بێ ، له‌و ڕۆژه‌دا
ئه‌ی چه‌ند هه‌زار
هێلکه شه‌یتانۆکه‌ی نه‌فره‌ت
به‌ڕووی بێده‌نگیی ئاسمانا تروکابن
ئاخۆ ده‌بێ و ئاخۆ ده‌بێ و ئاخۆ ده‌بێ
.. 2013