هه‌مووشت هه‌ر ئاگر … به‌نگینه پیرۆت نوری
((ئه‌گه‌ر ئه‌و باخ و دره‌خت و چیا و سروشته جوانه نه‌بێت ئێمه چین جگه له مرۆڤێكی ڕووتی بێ به‌رهه‌م))
ئه‌گه‌ر ئاگری دۆزه‌خ بۆ گووناهی هه‌ندێكانه ئه‌وا ئه‌و ئاگره‌ی كه به‌م گه‌رمایه ته‌ڕو وشك به یه‌كه‌وه ده‌سوتێنێت بۆ گووناهی هه‌موومان داگیرساوه نه‌ك ئاگره سوره له خۆم دووره.ئه‌وه تا ناسكترین و جوانترین گیای وشك و بێ گووناه ترین زینده‌وه‌ر بوونه‌ته قوربانی ئه‌و ئاگره له نمونه‌ی بێستان و ڕه‌ز و مێروله و په‌پوله.
گڕگرتنی له ناكاوی پووش و باخ و بێستان و دره‌ختی چیاكان،به بڕوای من نه‌ك هه‌ر جێگه‌ی گومان و سه‌ر سوڕمانه به‌ڵكو پێویستی به هه‌ڵوێسته له‌سه‌ر كردن و جێگه‌ی پرسیاریشه،ئه‌گه‌ر پێشمان وابێ گوومانه‌كه‌مان له‌جێگه‌ی خۆی نیه ڕه‌نگه هۆیه‌كه‌ی ئه‌وه بێت كه ڕووبه‌ڕووی دوژمنێكی نادیار بوینه‌ته‌وه، به‌ڵام خۆ ناكرێت ده‌سته و ئه‌ژنۆ دابنیشین دوای سوتماك بیر بكه‌ینه‌وه ئه‌رێ ئه‌وه بۆ سوتا؟.چونكه وای لێهاتوه ڕه‌حم به سه‌یرانگاكان و ئه‌و ئاوه سازگار و سروشته جوانه ناكرێت كه خه‌ڵك ژیانی له سه‌ر ده‌گوزرێنێت جگه له‌وه‌ی خه‌ڵكی بیانی له ده‌ره‌وه بۆ پشو و حه‌سانه‌وه ڕووی تێده‌كه‌ن،به‌ڵام ویژدان مردوه‌كان ئه‌وه‌نده بێ زه‌میر بووینه وه‌فایان بۆ سێبه‌ری ئه‌و دره‌خته به‌رداره‌ش نیه كه له ژێری دانیشتوون،تو خوا كه‌ی و له كوێ و كێ هه‌یه ئه‌وه‌نده دڵ ڕه‌ق بێت به‌سووتانی سروشستی ووڵات دڵی گڕ نه‌گرێت و بیر نه‌كاته‌وه سووتانی ئه‌و پوش و په‌ڵاشه سودی چیه مه‌گه‌ر دووژمن به كورد نه‌بن،پێم وانیه كه‌سێك ئه‌و كاره بكات كه بۆنی گوڵی كردبێت و به خۆشه‌ویسته‌كه‌ی ووتبێت جوانی تۆ له سروشتی كوردستان و له جوانی گوڵ ده‌چێت.
كه‌واته كه‌سێك نیه تۆزقاڵێك ویژدانی هه‌بێ ڕێگه به خۆی بدات ووڵاتی خۆی به‌ده‌ستی خۆی بسوتێنێ، چونكه پێیی وایه جه‌سته‌ی خۆشه‌ویسته‌كه‌یه‌تی ده‌سوتێت نه‌ك پووش و په‌ڵاش.ئایا قونچكه جگه‌ره و پۆلوی نێرگه‌له ئه‌و گرو ئاگره‌یان گووتوه؟،چونكه ئه‌وه‌ته‌ی كورد هه‌یه شوان و مه‌ڕدار به چیاكانه‌وه هه‌ن ئاگر بۆ شیر و ماست و چا و چێشت لێنان ده‌كه‌نه‌وه جگه له كوانوی ئاگردانه‌كه بستێك له زه‌وی ناسووتێ، ئایا ژیری كه‌سمان قبوڵ ده‌كات پێیی وا بێت كاری ئه‌وانه بێگوومان نه‌خێر.ئه‌ی معقوله نه‌زانرێت كێ یه،له كاتێكدا له یه‌ك كاتدا پێنجوێن و شارباژێر و چۆمان گڕی بێ ئامانی ئاگر بیسوتێنێت،تۆ بڵێیی گه‌رما ئه‌و ئاگره بكاته‌وه؟ .
ئه‌گه‌ر هه‌موومان ڕه‌حم به جوانی سروشتی كوردستان بكه‌ین ئه‌وه ڕه‌حممان به خۆمان كردوه،جوانی ئه‌و سروشته جوانی ئێمه و زه‌وق و سه‌لیقه‌ی ئێمه‌یه ئینجا جوانی بۆ جوانی سروشت،پێم وانیه كه‌سێك هه‌بێ ئه‌م ڕاستیه نه‌زانێت.
ئه‌وه‌تا بۆ كوژاندنه‌وه‌ی پووش و پاوانی ووڵاته‌كه‌یان هه‌زاران كه‌س له ووڵاتی ڕووسیا خۆبه‌خشانه كاریان كرد و كارده‌كه‌ن بۆ دامركاندنه‌وه‌ی ئاگرێك هه‌ر وه‌ك له جه‌رگی خۆیان به‌ر بووبێت،ئایا ئێمه‌ی تاكی كورد به‌قه‌د ڕووسیه‌ك كه نیوه‌ی ووڵاته‌كه‌ی جگه له زووقم و به‌فر شتێكی تر نیه،ناتوانین ئه‌و دره‌خته‌مان خۆش بوێت كه سێبه‌ر و به‌روو بوومی بۆمان هه‌یه؟.
هه‌ر كاتێك توانیمان به‌قه‌د چۆله‌كه‌یه‌ك سروشتی نیشتمانه‌كه‌مان خۆش بوێت ئه‌وه ئه‌و كاته‌یه كه زانیومانه ناخمان هه‌ستی خۆشه‌ویستی به‌رزه.هه‌ر كاتێك هه‌وڵماندا له جیاتی حكومه‌ت خۆمان شوسته‌كانمان پاك كرده‌وه ئه‌وه ئه‌و كاته‌یه تێگه‌یشتوویین كه جیاوازی نێوان حه‌وشه‌ی ماڵه‌كانمان له‌گه‌ڵ شه‌قامه‌كان نیه.هه‌ر كاتێك به‌رپرسه‌كان له له‌سه‌ر بورجی كورسی هاتنه خوار ئه‌وه ئه‌و كاته‌یه حكومه‌تیش گوێیی له‌ڕه‌خنه‌ی هاوڵاتیان گرتوه.
هه‌ر كه‌سێك ده‌ستی له سووتاندنی بستێكی سروشتی كوردستان هه‌بێت ئه‌وه ئه‌و كاره كه‌متر نیه له‌وه‌ی كه دووژمنانی كورد دژ به كورد و سروشتی كوردستان كردیان. ئه‌گه‌ر ئه‌و باخ و دره‌خت و چیا و سروشته جوانه نه‌بێت ئێمه چین جگه له مرۆڤێكی ڕووتی بێ به‌رهه‌م، بۆیه ئه‌ركی ئێمه‌ی نه‌وه‌ی سه‌فره‌و گه‌ڕان و ده‌شت و ده‌ر ئه‌وه‌یه له‌وه تێبگه‌ین كه جوانی ئێمه به جوانی ئه‌و سروشته جوانه‌وه‌یه.بۆیه ده‌بێ وه‌كو پاراستنی گڵێنه‌ی چاومان ووڵاتی خۆمان بپارێزین و خۆشمان بوێت.