هه‌میشه نهێنیه‌كانی ڕه‌شه‌با ….. ئه‌مین محمد
شیعری
ئه‌مین محمد
سلێمانی1.
ڕه‌شه‌با
له گه‌رووی ئه‌شكه‌وته‌كانا
خۆی به ته‌نیا ڕاكشاوه
خه‌وی ترسناك ده‌بینێ
بۆیه زوو .. زوو ڕاده‌چه‌نێ.
2.
ڕه‌شه‌با
تووڕه‌بوونی خوایه له دارستان‌و باخچه‌كان
ئه‌و هه‌میشه
گه‌ڵاو پرچیان ده‌ڕنێته‌وه.
3.
هه‌میشه ڕه‌شه‌با
زۆران له‌گه‌ڵ دره‌خت ئه‌گرێ
به‌ڵام ده‌گمه‌ن ده‌یباته‌وه.
4.
سروشت چه‌نده،
بۆ په‌لكه‌زێڕینه پێده‌كه‌نێ
سه‌د ئه‌وه‌نده‌ش
به ده‌ست ڕه‌شه‌باوه ئه‌گری.
5.
ڕه‌شه‌با ده‌یه‌وێ
به تووڕه‌بوونی له دره‌خت
مێژووی ڕق بنوسێته‌وه.6.
په‌پوله‌و تۆ
چه‌ند جیاوازن ئه‌ی ڕه‌شه‌با
كه هه‌ڵده‌كه‌یت
تۆ چڵی گوڵێ ئه‌شكێنی.
ئه‌و بۆی ده‌گری.
7.
سوپاس بۆ تۆ
ئه‌ی ڕه‌شه‌با
كه ئه‌م بێده‌نگیه‌ت شكاند
به گڤه گڤ
منت فێری گڕوگاڵ كرد
8.
له ناوه‌ختا
خۆت ئه‌كه‌یت به ماڵ به ماڵ‌و
كۆڵان به كۆڵانی شارا وه‌كو شوناس.
تۆ له مێژه بۆ شاره‌كه‌م
بوویت به پێناس.
9.
كه شه‌وان دێی
له زریكه‌ی هه‌ڵوه‌رینی گوڵه هه‌نارو
ناڵه ناڵی پیره‌داری حه‌وشه‌كه‌مان
به ئاگا دێم،
له شریخه‌ی قامچی ده‌نگ‌و
حیله‌حیل‌و كۆڕژنی وه‌رینی گه‌ڵا
به ئاگا دێم.10.
گه‌ر ده‌ته‌وێ پێشوازیت كه‌ین
له دڵماندا جێگه‌ت هه بێ
ئه‌ی ڕه‌شه‌با
ئه‌مجاره كه هاتیته‌وه
چه‌توونیه‌كانت دوور دانێ
دڵی په‌نجه‌ره مه‌شكێنه‌و
به دیواردا هه‌ڵمه‌گه‌ڕێ
په‌نجه بنێ به جه‌ره‌سداو
له ده‌رگاوه وه‌ره ژوورێ.
11.
هێنده پرچت شێواندووه
تۆ ناترسیت
ڕۆژێ شانه لێت ڕاپه‌ڕێ؟ !
12.
سه‌د هێنده‌ی تر به توانا بیت
تۆ نا‌توانیت تا هه‌تایه
سه‌ری دره‌خته‌كان نه‌وی كه‌یت.
13.
به هه‌ر جێیه‌كدا ڕابووری
گڵ ده‌نگی گریانی لێ دێ
ئاو بینایی خۆی ون ده‌كا
باڵنده ماڵ وێران ده‌بێ
منیش دڵم پڕ ئه‌بێ له ته‌رمی گه‌ڵا.
14.
بۆ یه‌ك چركه چاوت لێكنێ
ئه‌و كوكوختیه ده‌یه‌وێ
ته‌رمی به‌چكه‌و چڵ‌و چێوی
هێلانه‌كه‌ی كۆكاته‌وه.
15.
چه‌ند دزێوی ئه‌ی ڕه‌شه‌با
كاتێ كه دێیت
نه دره‌ختێ چاوه‌ڕێته‌و
نه باخچه‌یه‌ك
گوڵ ده‌نێرێت بۆ پێشوازیت.
16.
زۆر ئێواران
تۆ مانشێتی ده‌نگوباسیت
ئای چه‌ند ماڵت كاول كردوو !!
چه‌ند هێلانه‌ی عه‌شقت شێوان !!
17.
كه تۆ ئه‌مریت ئه‌ی ڕه‌شه‌با
نه په‌پوله دڵگیر ئه‌بێ‌و
نه كۆترێ باڵی فڕین نه‌وی ئه‌كا.
18.
تۆ پڕ چنگێ گڤه گڤ‌و
چارۆكه‌یه‌ك وژه‌وژو
قولانج‌و نیوێ ته‌مه‌نی
ئیتر به چی خۆت ده‌نازیت؟
19.
من ئه‌و هێزه‌م كه ڕاده‌بم،
له‌به‌ر پێما دار خۆی گرمۆڵه ئه‌كات‌و
باخ وه‌ك شۆڕه بێ ده‌له‌رزێ
گوڵ ده‌ستی له‌سه‌ر دڵیه‌تی.20.
دواهه‌مین نامه‌ی ڕه‌شه‌با
بۆ په‌پوله پایزه‌یه‌ك
– نه‌كه‌س توانی قۆڵبه‌ستم كاو
نه‌ئه‌شتوانێ
سنوورێ بۆ ده‌سته‌ڵاته‌كانم دانێ.
21.
ئه‌بێ ڕۆژێ، به‌تاڵی پرچێ بتبه‌ستم
باخ پێوه‌ندت بكاته پێ
هه‌ڵوه‌رینی خۆت ببینی،
بێگومانم ئه‌و ڕۆژه دێ.
22.
ڕه‌شه‌با، ڕاكردنی كۆی سه‌رنجه،
یاخی بووه‌كانی منه،
به شوێن پارچه‌ی جه‌سته بزربووه‌كه‌ی ئه‌ودا
بۆیه كاتێ كه هه‌ڵده‌كا
ئه‌و هه‌میشه ده‌ستی له‌سه‌ر دامێنیه‌تی.