هه‌ناسه‌كانی بیركردن … فاتیح سه‌لام
ئه‌مجاره‌یان
له گه‌ڵ تووره‌یی زریان‌دا هه‌ڵتده‌گرم
بۆ بناری پر جریوه‌ی یه‌كه‌م شانۆی خۆشویستن و
ترپه‌ی دڵی یه‌كه‌م هه‌نگاو
لێم مه‌روانه و رامه‌مێنه
نه‌با زیزبن خونچه‌كان و ..
لێك دابرێن
چیرۆكی ئه‌و شه‌یدا بوونه‌ی
به‌فر باسی كرد بۆ هه‌تاو
2
ئه‌گه‌ر چرایه‌كم دایتێ
به ده‌ستی چه‌پ لێم وه‌ربگره‌و
تا پێش نوێژی به‌یانییه‌ك له ژان و ژۆی نیگه‌رانیت
زۆر به‌كزی له ژوور سه‌رتا دایگیرسێنه
كاتژمێره‌كه فرێده
كات بسپێره ناو دوو له‌پی ووشك و تینوو
رۆژمێرهكهت لهتلهت كه
با رۆژ له كه‌لی ئاسۆدا وه‌نه‌وز بدات
ئه‌وه‌ی مانگه‌شه‌و پێی به‌خشیت
سه‌حه‌رێ له‌به‌ری كردی
ئاوه‌ڵدامان بیسووتێنه
لێگه‌رێ با قه‌ڵه‌مه‌كه‌ت له كێڵگه‌ی شیعرێ یاخیما
شانی داداو ببێت به تیشك و چه‌خماخه
نه به‌ئاگای بهێنه‌وه
نه‌ش له‌و خه‌وه ئه‌فسووناوییه‌ی خه‌یاڵ ئه‌سپی بۆ زین كردووه رایچڵهكێنه
سبه‌ی هه‌ستای
چه‌پكێ په‌یڤی وه‌نه‌وشه‌یی
باوه‌شێنی رۆحت ده‌كات
جه‌سته‌ت گه‌ڵای هه‌ناسه‌ی من دایپۆشیووه
ئه‌و رازانه با تێكه‌ڵی شه‌قامێ ده‌مه‌وه‌ر نه‌بن
هه‌ناسه‌كه‌م بیرت نه‌چێ مهیدركێنه
وه‌ختێ كه چاوت هه‌ڵبری
سه‌رسام مه‌به ..كه ده‌بینی
په‌نجه‌كانت بوونه به بلوێری شوان و..
ئاوازێ قووڵیان لێ ده‌رژێ و
چوار دیواریش به ئا..و..ێ..ن..ه..!!.
3
رێگه‌م بده
تا ئه‌و كاته‌ی ماندوو ده‌بن چاوه‌كانم
كه هه‌رگیزیش ماندوو نابن
تێر بروانمه چاوه‌كانت و ..
له پێڵوهكانتا راكشێم
ئه‌ی نازانی جه‌سته‌م چه‌ند تینووی سه‌رخه‌وی
سێبه‌رێكی شێتانهته و..
له‌به‌ر عه‌شقت دوو شاباڵم لێرواوهو
له هه‌ركوێ بیت
لهنگهرێكم له ئارامی پێده‌به‌خشی و
به‌دیت ده‌كه‌م و بۆلات دێم
11/11/2011
*********