Skip to Content

Tuesday, April 16th, 2024
هه‌ناسه‌یه‌كی شێدار له‌به‌ر بارانی سه‌فه‌را !!! ….ئارام په‌شێو

هه‌ناسه‌یه‌كی شێدار له‌به‌ر بارانی سه‌فه‌را !!! ….ئارام په‌شێو

Closed
by February 23, 2009 ئەدەب

هه‌ناسه‌یه‌كی شێدار له‌به‌ر بارانی سه‌فه‌را !!!

كاتێك …
په‌یڤێكم له‌دیوانێكا لێ‌ یاخی ده‌بێ‌ ..
ووشه‌كانی دیم (پێل) لێده‌ده‌ن !
تۆش واده‌زانی .. شیعره‌كانی دیم ..
هه‌ناسه‌ی ساردت ده‌وورووژێنن ..
منیش .. له‌دره‌نگانێكی شه‌ودا
په‌روانه‌یه‌كی سووتاوی به‌ر تیشكی ڕۆژم !
وه‌ك ژیرمه‌ندێك .. عاشقێكی زانا
وه‌ك ڕاوكه‌رێكی باڵای شه‌نگی شیعر ..
(ده‌فكه‌)م بۆ نێچیره‌كانی داوم دانا ..
(تێشوو)ی سه‌ره‌ڕێی ڕێبوارانم
ده‌كرده‌ پێخۆرم ..
تابێته‌ به‌رباڵی ڕه‌حمه‌تم
نێچیری سانا ..

ئارام په‌شێو
كه‌ركوك

2/3/1996

 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.