Skip to Content

Thursday, April 25th, 2024
هه‌نگاو … ستار ئەحمەد

هه‌نگاو … ستار ئەحمەد

Closed
by November 1, 2012 هۆنراوە

 

رێیه‌ك چوارچێوه‌ی دڕكه‌و

وچانه‌كانی ده‌ریای مه‌نگ

یه‌كه‌م وێستگه‌ی پیاوێكی پیر

گۆچانێكی ره‌شی وه‌ك قیر

به‌ ژنی كۆمڕی هه‌ڵگرتووه‌

دووه‌م وێستگه‌ مناڵێكی كاڵا دڕاو

به‌سه‌ر جه‌سته‌ی لاشه‌یه‌كی داڕزاوا

له‌سه‌ر كانیه‌كی فرمێسك دانیشتووه‌

سێیه‌م وێستگه‌ دایكێ نه‌دار

دوو ساویلكه‌ی له‌كۆڵدایه‌

روو ده‌كاته‌ كه‌لی ئاسۆو 

چاوه‌ڕوانی هه‌واڵنامه‌ی شنه‌ی بایه‌

تۆ كه‌ ده‌ڕۆیت

شۆڕ مه‌به‌ره‌وه‌ بۆ دۆڵی له‌نگی زامداران

به‌ڵام له‌ كوێ

شارێك په‌شێووت به‌دیكرد

ئاسمان تووڕه‌ ,

خۆر چه‌واشه‌ ,

هه‌ور ده‌ستی كرده‌ باران

ئاله‌و شوێنه‌

پشوویه‌ك بده‌و بپرسه‌

ئایا ئێستاش 

شه‌وانه‌ شه‌قامی ئه‌وێ

وه‌كوو جاران پڕ له‌ ترسه‌

دڵنیا بوویت

تویشووی سه‌فه‌ر بكه‌ره‌وه‌

دڵه‌ی زامم له‌بارخانه‌ی كوڵتدایه‌

له‌ گۆشه‌یه‌كی بڕوانه‌

سێ زامی تێدا ده‌بینی 

یه‌كه‌م وه‌كوو نیگای سوارێك هه‌ڵوه‌دایه‌

دووه‌م خه‌ناوكه‌ی كیژێكه‌

كوردستانی له‌ دڵدایه‌

سێیه‌م وه‌سێتنامه‌ی شاعیرێكه‌

نه‌خشه‌ی برینی ئه‌نفال‌و 

سنووری رێیه‌كی نوێیه‌

شیعر تێیدا باڵا ده‌سته‌و

كورد یه‌كبڕواو یه‌ك ئاڵایه‌

 

 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.