هه‌واڵی کۆچی دوایی یاریزانی لێهاتووی شاری هه‌ولێر
پرسه‌نامه
هه‌واڵی کۆچی دوایی یاریزانی لێهاتووی شاری هه‌ولێر (کاک خالید ڕه‌سوڵ)م پێگه‌یشت و زۆر خه‌فه‌تبار بووم، چونکه له لایه‌ک هاوڕێیه‌کی ئازیزم بوو، که کۆمه‌ڵێک یادگاریی شیرین و تاڵمان پێکه‌وه هه‌بووه و له لایه‌کی دیکه (کاک خالید ڕه‌سوڵ) یه‌کێک بوو له‌و یاریزانانه‌ی، که به‌رده‌وام له‌پاڵ شه‌هیدان (سه‌ید مورسه‌ل) و (محه‌مه‌د خه‌لیل)ی ناسراو به (مه‌مۆ) و (فرانسوا حه‌ریری) و نه‌مران (مه‌ندوب مه‌ردان) و (ئه‌حمه‌دی گچکه) و (فاروق تۆفیق) و زۆری دیکه خزمه‌تی گه‌وره‌یان به وه‌رزشی کوردستان به‌گشتی و هه‌ولێر به‌تایبه‌تی کردووه. هیوادارم ناوی (کاک خالید ڕه‌سوڵ) و یاریزانانی دیکه‌ی کۆچکردوو هه‌ر به‌رز ڕابگیرێت و نه‌وه‌ی دوای خۆیان درێژه به ڕێبازی ئه‌و دڵسۆزانه بده‌ن.
سه‌ره‌خۆشیی خۆم ئاڕاسته‌ی که‌سوکاری (کاک خالید ڕه‌سوڵ)ی هاوڕێی دێرینم ده‌که‌م و پێیان ده‌ڵێم ئه‌و یاریزانه موڵکی شارێک بوو، بگره ئه‌ستێره‌یه‌کی دره‌وشاوه‌ی ئاسمانی وه‌رزشی کوردستان بوو و له یادمان ناچێته‌وه.فه‌ریق فوئاد چه‌له‌بی