هه‌ولێر … هیوا سه‌عید
Closed
ئه‌و پرسیاره‌ی
عه‌یامێک بوو سه‌رمی ده‌خوارد
له‌م شه‌وانه.. له خه‌ونێکدا
بیرم نییه چ شارێک بوو
وه‌ک جاڕچییه‌ک
به‌ناو هه‌موو خه‌ڵکی شارا
له ده‌رگای هه‌مان پرسم دا
پرسیاره‌که‌ی من ئه‌مه‌بوو:
هه‌ولێر چییه؟
گه‌وره‌که‌یان شاعیرێ بوو
نه‌هاته پێش، هه‌ر له دوورڕا
وتی: عه‌بدولخالق مه‌عروف!
به‌م وه‌ڵامه دڵم خۆش‌بوو
به‌ڵام کاتێ له خه‌و هه‌ستام
چبکه‌م شه‌یتان!
ئاخ! له شه‌یتانی نه‌عله‌تی
بیرمی تێکدا
که عه‌بدولخالق مه‌عروفه
یان بکوژه‌کانییه‌تی!