هه‌ولێر پایته‌ختی سعودیه‌یه یان كوردستان ؟
سه‌ره‌تا پێش هه‌موو شتێك ده‌مه‌وێت بڵێم داوای لێبوردن له‌خه‌ڵكی دانیشتوی شاری هه‌ولێر ده‌كه‌م سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته‌و داواكارم خه‌ڵكی ئازیزی هه‌ولێر به‌هیچ شێوه‌یه‌ك هه‌ستیان بریندار نه‌بێت، به‌ڵكو ئه‌م بابه‌ته ببێته هۆی پێداچوونه‌وه به شێوه‌ی بیركردنه‌وه‌ی خۆیان.
نزیكه‌ی بیست ساڵه راپه‌ڕین كراوه، په‌رله‌مان وحكومه‌ت ودامه‌زراوه سیاسی وبڕیارده‌رو كارگێڕیه‌كانی كوردستان هه‌موی له شاری هه‌ولێره، ئه‌م شاره پایته‌ختی كوردستانه؟ كوردستانێك هێشتا بۆنی ئه‌نفال وعروبه وكیمیاباران وكاولكاری لێدێت؟ كوردستانێك ملیۆن شه‌هیدی داوه تاوه‌كو بتوانێت قه‌واره‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی دروست بكات وپایته‌ختێك وئاڵایه‌ك وسنورێكی هه‌بێت؟ هه‌ولێر شه‌ره‌فی هێجگار گه‌وره‌ی پێبڕاوه‌و شوناسی هه‌موو ئه‌مانه‌ی سه‌ره‌وه‌یه.. به‌ڵام؟؟ ئیدی كێشه جه‌وهه‌ریه‌كه لێره‌وه ده‌ستپێده‌كات؟ ئه‌مڕۆو دوێنێ وپێرێ ساڵیادی له‌دایك بونی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام (محمد) بوو(د.غ) . ئه‌گه‌ر بێیت وبه‌ناو شاری هه‌ولێردا گوزه‌ر بكه‌ی، وا هه‌ست ناكه‌ی له‌شارێكی كوردی، یان له‌پایته‌ختی كوردستانی؟ به‌ڵكو شارێك به‌هه‌موو ره‌مزه‌كانی ئاینی ئیسلام داپۆشراوه، ته‌واوی بازاڕ رازاوه‌ته‌وه‌و لافیته‌و دروشم چاوی مرۆڤ كوێر ده‌كه‌ن، نوقڵا وشیرینی وشه‌ربه‌ت ته‌واوی شاری داگرتووه.. له‌وه‌ش گه‌رمتر مولود خوێندنه‌وه ته‌واوی شاری سه‌رقاڵا كردوه، مزگه‌وت وكۆڵان وجادده و ماڵا وهه‌موو شوێنێكی ئه‌م هه‌ولێره مولود خوێندنه‌وه‌و هاوارو ده‌نگی ئاینی ئیسلام ورمزه‌كانیه‌تی؟ بۆیه جێگای خۆیه‌تی راشكاوانه بڵیێین له‌م شاره هیچ جۆره هه‌ستێكی نه‌ته‌وه‌یی زۆر گرنگ نابینین كه بتوانێت ئامێز بگرێته‌وه بۆ ته‌واوی هاوڵاتیانی كوردستان، هاوڵاتی شاری هه‌ولیَِر، ماوه‌ی بیست ساڵه نه‌یانتوانیوه هاوڵاتی پایته‌خت بن؟ خه‌ڵكی كوردستان سۆزی ته‌واوی بۆیان هه‌بێت نه‌وه‌كو كورد به‌ڵكو وه‌كو هاوڵاتی پایته‌ختی وڵاته‌كه؟ په‌یوه‌ندی خه‌ڵكی هه‌ولێر له‌گه‌ڵا سلێمانیی ودهۆك و گه‌رمیان وشاره‌كانی دیكه‌ی كوردستان، په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌قلیدی وكۆمه‌ڵایه‌تی وپیشه‌یی وئاینیه، واته خه‌ڵكی هه‌ولێر نه‌یانتوانیوه هیچ جۆره سودێك له بونی شاره‌كه‌یان بكه‌ن له‌به‌پایته‌خت بونیانه‌وه، من دڵینام ئه‌گه‌ر شارێكی دیكه پایته‌ختی كوردستان بوایه، ئێستا ده‌یان كه‌مپین و گروپ وچالاكی مه‌ده‌نیان به‌ناوی شوناسی پایته‌خت بونه‌وه هه‌بوو، په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵا ته‌واوی شاره‌كانی كوردستان رێكده‌خست، ته‌نانه‌ت چالاكی زۆر جیاواز و زیندویان رێكده‌خست بۆ ئه‌وه‌ی گه‌رموگوڕی خه‌ڵكی پایته‌خت نیشانی ده‌ره‌وه‌ی خۆیان بده‌ن. به‌ڵام هه‌ولێر ئه‌وه‌نده‌ی پایته‌ختێكی ئاینیه؟ ئه‌وه‌نده پایته‌ختێكی نه‌ته‌وه‌یی نیه، من بۆ خۆم گوێم له‌سه‌دان وهه‌زاران جنێو بووه كه دراوه‌ته ئه‌و گه‌نجانه‌ی شه‌وی سه‌ری ساڵا ئاهه‌نگیان له‌ناو بازاڕی هه‌ولێر سازداوه‌و پێیان گوتون ئه‌مانه مه‌سیحیه‌ت وجوله‌كه‌یی دێنن بۆ ناو هه‌ولێر؟ لێره‌وه گرنگه پرسیار بكه‌ین بۆچی گروپ وچالاكی ورێكخراوی هه‌ماهه‌نگی نێوان مه‌سحیه‌كان وتوركمانه‌كان وموسوڵمانان نیه..؟ بۆیه هه‌ولێر هه‌ست ناكه‌ی پایته‌ختی سیاسی ونه‌ته‌وه‌یی بێت، له‌گه‌ڵا ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی وده‌شتی هه‌ولێر خاوه‌نی هه‌زاران شه‌هیدو تێكۆشه‌رو پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مان بوونه، به‌ڵام به‌داخه‌وه فه‌زای شاری هه‌ولێر ته‌واو ته‌قلیدی وئاینیه. ئه‌مه‌ش گورزی ترسناك له كامڵ بونی پرۆسه‌ی سیاسی ونه‌ته‌وه‌یی كورستاندا هه‌یه. بۆیه لێره‌دا بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌ت وپه‌رله‌مان وده‌زگا نه‌ته‌وه‌یی ونیشتمانیه‌كانی كوردستان له‌وه زیاتر رۆنه‌چن به‌ناو ته‌قلیدی ئاینی و پیاوانی ئاینی وره‌مزه‌كانی ئاینی له‌شاری هه‌ولێر ئه‌وا پێیوسته ستراتیژیانه بیربكرێته‌وه‌و سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردستان چه‌ند هه‌نگاوێكی گرنگ بنێت له‌وانه:
یه‌كه‌م: گواستنه‌وه‌ی پایته‌ختی كوردستان له‌هه‌ولێره‌وه بۆ كۆیه یان شه‌قڵاوه‌و یان شارێكی دیكه، هه‌ول بدرێت بینای تازه‌ی په‌رله‌مان وحكومه‌ت ووه‌زاره‌ته‌كان وقونسوڵا وده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌چه‌شنی كۆمه‌ڵگایه‌ك له‌شاری كۆیه دروست بكرێت وهه‌موو ده‌زگاكان بگوازرێنه‌وه بۆ ئه‌وێ. چه‌ندین ئوتێل وماركێتی لێ‌دروست بكرێت وله‌گه‌ڵا دوو تا سێ هۆڵا ، شاری كۆیه روبه‌رێكی زۆر فراوان وگه‌وره‌ی له‌به‌رده‌مه، ده‌توانرێت ببێته یه‌كێك له‌پایته‌خته زیندوو چالاك ورۆشنبیرانی كوردستان وناوچه‌كه. یاخود بیر له‌شه‌قڵاوه بكرێته‌وه به‌م جۆره.. كه پێم وایه ده‌توانرێت شتێكی له‌م جۆره بكرێت.
دووه‌م: گواستنه‌وه‌ی زۆرێك له‌ناوه‌ندو ده‌زگا ئابوریه‌كانی كوردستان بۆ پایته‌ختی تازه.
پێم وایه هه‌ولێر شارێكی ته‌قلیدی كۆمه‌ڵایه‌تی وئاینیه وناكرێت وزه‌ی سیاسی ونه‌ته‌وه‌یی له‌كوردستان به‌م هۆیه‌وه به‌فیڕۆبدرێت، له‌هه‌ولێر رۆژانه دوو مزگه‌وت دروست ده‌كرێت، به‌ڵام هه‌ست ناكه‌ی ده‌زگاو رێكخراو گروپ وشتێكی دیكه‌ی مه‌ده‌نی دروست بكرێت، بۆیه جارێكی دیكه وێڕای ئه‌وپه‌ڕی رێزم بۆ خه‌ڵكی تێكۆشه‌رو بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان و پێشمه‌رگه‌كانی هه‌ولێرو ده‌شتی هه‌ولێر، داواكارم بیرێكی جدی له گواستنه‌وه‌ی پایته‌خت بكرێته‌وه، چونكه ئه‌گه‌ر هیچ سودێكی نه‌بێت ئه‌وا شوێنه‌واری دوو حكومه‌تی هه‌ولێرو سلێمانی وئیداره‌یی كۆتایی پێده‌هێنێت وپایته‌ختی تازه ته‌واو كوردستانی ونیشتمانی ونه‌ته‌وه‌یی ده‌بێت. به‌راستی گه‌ڕان به‌ناو بازاڕی هه‌ولێر پێتده‌ڵێت ناكرێت پایته‌خت به‌م جۆره بێت. من شانازی به‌یه‌كه یه‌كه‌ی خه‌ڵكی شاری هه‌ولێره‌وه ده‌كه‌م ووه‌كو كوردێك، به‌ڵام هه‌ست ناكه‌م ئێمه بتوانین له‌ئاستی ناسیۆنالیستی دا بتوانین له‌هه‌ولێر سه‌ركه‌وتووبین. گواستنه‌وه‌ی پایته‌ختیش له‌زۆر وڵات وده‌وڵه‌ت رویداوه‌و چه‌ندین جار دووباره بۆته‌وه.
شادومان جه‌لال بایز