هه‌ڕه‌شه نیوه‌ی مه‌ردییه …. ئیبراهیم قوربان
بۆ کورد ، ده‌وڵه‌ت وسه‌روه‌ری ، یان درێژه‌دان به ژێرده‌ستی ! ئه‌م بۆچوونانه بوون به بابه‌تی سه‌ر خوانی سیاسه‌تمه‌داران و ڕه‌وشه‌نبیران و هاووڵاتیانی کورد ، له ڕاستیدا ته‌نها له نێو کوردا چه‌ند و چۆن له‌سه‌ر بابه‌تی وا ده‌کرێ ، ده‌نا کوا و له چ کونجێکی دیکه‌ی ئه‌م دنیایه‌دا، خه‌ڵکی ڕێ به خۆیان ده‌دن مشت‌ومڕ له سه‌ر بابه‌تی وا بکه‌ن، چۆنکه شه‌مه‌نده‌فه‌ری میلله‌تان له مێژه ئه‌م وێستگانه‌ی به‌جێیهێشتووه. به‌هه‌رحاڵ بۆچوونی یه‌که‌م کورد چ ئه‌زموونێکی له گه‌ڵدا نییه و دووه‌میانیش خوا بیبڕی میلله‌ت نییه له دنیادا ئه‌وه‌ندی ئێمه‌ی کورد ئه‌زموونی تاڵی له‌گه‌ڵدا هه‌بێت ، ئه‌وه‌ی یه‌که‌م زۆربه‌ی دانیشتووانی تۆپی زه‌مینی له‌گه‌ڵدان و چ میلله‌ت نییه نه‌یه‌وێت له سێبه‌ری ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی خۆی درێژه به سه‌رفیرازی بدات و میلله‌تانی دنیا هه‌رگیز به هیچ فۆرمێکی دیکه قایل نابن ، به‌ڵام ئێمه‌ی کورد فێر کراوین که به‌هانه و پاساوی وا بهێنینه‌وه که گوایه فیدرالی گونجاوتره و کاتی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ت نه‌هاتووه و پاشان له به‌غدادا هه‌ر مانگه‌و بره پارهێیکمان بۆ دێت به خێری سه‌ری زڕبرا عه‌ره‌به‌کانمان ئێتر کوا کێشه ، ده‌نا ئه‌گه‌ر نێوی ده‌وڵه‌ت و سه‌رفیرازی بێنین ئه‌وا ئه‌مه‌شمان له‌ده‌ست ده‌چێت ! .
به‌داخه‌وه ئه‌م پرسیارانه کوردیان دابه‌شکردووه به‌سه‌ر دوو به‌ره‌دا . به‌ره‌ی دهوڵهتخوزان و ڕه‌تکه‌ره‌وانی داگیرکه‌رانی کوردستان ، هه‌روه‌ها به‌ره‌که‌ی دیکه ، ئه‌وانه‌ی ئاره‌زووی هێشتنه‌وه‌ی کوردن له نێو ده‌وڵه‌تی عێراقدا ، به کوردییه‌که‌ی له ژێر ڕه‌حمه‌تی عه‌ره‌ب و ده‌وڵه‌ته‌که‌یان وه‌کو بڵێی کورد به سه‌رو سیمای ئه‌م ده‌وڵه‌ته ناموباره‌که هه‌رگیز ئاشنا نه‌بووبێت !
هه‌روه‌ها هه‌ر یه‌ک له‌م دوو به‌ره‌یه ڕاو بۆچوونی خۆی هه‌یه ، که بۆ کورد ده‌وڵه‌تی هه‌بێت و باشتره ، یان بۆ کورد ده‌وڵه‌تی نه‌بێت و‌ئێستا کاتی ده‌وڵه‌ت نییه و ده‌وڵه‌ت بڤه‌یه .
ئه‌ڵبه‌ته ئێمه‌ی کورد له گه‌ل دراوسێیه‌کانمان ئه‌زموونێکی ئێجگار تاڵمان هه‌یه و له وهسێکهو ئه‌وان خاوه‌ن ئیمپراتۆر و ده‌وڵه‌ت بوون، کورد ته‌نها مافی ژێرده‌ستیمان هه‌بووه و هه‌یه ، چه‌نده داگیرکه‌رانی کوردستان به‌هێزبوون و ده‌ستیان ڕۆیشتووه، ئه‌وه‌نده‌ش کورد بێ هێزبووه و ڕووه‌و نه‌مان چووه، به پێچه‌وانه‌وه‌ش ئه‌و کاتانه‌ی ئه‌وان له‌یه‌ک به‌ربوون و لێیان ده‌قه‌ومێ هه‌ناسه‌یه‌ک وه‌به‌ر کورد دێته‌وه ، ئه‌م موعاده‌له‌یه بۆ یه‌ک که‌ڕه‌تیش پێچه‌وانه نه‌بووه و نابێت .
داگیرکه‌رانی کوردستان هه‌رده‌م سه‌روه‌ری خۆیان له ژێرده‌ستی ئێمه‌ی کورد بینیوه‌ته‌وه . ئه‌و بڕه سه‌رفرازییه‌ی باشووری کوردستان له‌م ساڵانه‌ی دواییه‌دا به خۆیه‌وه بینیوه ، ته‌نها له دوای گۆرزه کۆشندهکهی ئه‌مریکا بوو له ده‌سگاکانی داپڵۆسێنه‌ری ده‌وڵه‌تی عێراق و ته‌فروتووناکردنی له‌شکه‌ره‌که‌ی. گه‌ر سبه‌ی ده‌سگاکانی ده‌وڵه‌تی داگیرکه‌ری عیراقی عه‌ره‌بی به‌ته‌واویی دامه‌زرێته‌وه به تایبه‌ت له‌شکه‌ره‌که‌ی ، ئه‌وا به دڵنیاییه‌وه یه‌که‌م هه‌نگاوی ئه‌و دوه‌ڵه‌ته په‌لاماردانی کوردستانه ،و ئه‌م مه‌سه‌له په‌یوه‌ندیی به ئه‌وه‌وه نییه که مالیکی قوڕوه‌سه‌ر سه‌رۆک ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بێت یان که‌سێکی دیکه ، عه‌ره‌بی سوننه بێت یان شیعه ، موسه‌ڵمان یان به قه‌ولی خۆیان علمانی . عه‌ره‌ب ڕاهاتوون له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که هه‌رده‌م و له عێراقدا کورد به ژێرده‌سته‌یی ببینن ، ئه‌وان ئاغا و ئێمه نۆکه‌ر.
که دێته سه‌ر ئینتما و هاووڵاتیبوون ، تاکی کوردی ژێرده‌سته له عێراقدا چه‌واشه‌کراوه و سهرلێیشێواوه، نازانێت چۆنچۆنی هۆڕی هاووڵاتیبوونی خۆی له ئاو ده‌ربێنێ. گه‌ر خۆی به هاووڵاتی عێراقی بزانێت ئه‌وا ده‌بێت خیانه‌ت له نیشتمان و کوردستانی دایک بکات و په‌لاماری میلله‌ته‌که‌ی خۆی بۆ عه‌ره‌بی داگیرکه‌ر بدات ، ده‌نا نابێته “هاووڵاتییه‌کی شه‌ریف” یا “کوردێکی شریف”ی ده‌وڵه‌تی داگیرکه‌ری عیراق. ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ی هه‌تاکو ئه‌م ساته‌وه‌خته‌ش لایه‌کی نیشتمانی کوردستانی داگیرکردووه، جگه له هه‌رچی به‌زمی کیمیاباران و ئه‌نفال وتهعریبه. به پێچه‌وانه‌شه‌وه گه‌ر ڕاست و درست خۆی به هاووڵاتییه‌کی کوردستانی بناسێنێت ، ئه‌وا به‌رچاوی زڕبرا عه‌ره‌به‌کان ڕه‌شده‌بێته‌وه و به خائینی ده‌وڵه‌تی عیراقی له قه‌ڵه‌می ده‌ده‌ن. ئه‌و کات سه‌روماڵ و ته‌نانه‌ت نامووسیشی به داگیرکه‌ران حه‌ڵاڵ ده‌بیت .
کورد بێهاوتایه له نێو میلله‌تانی جیهاندا کاتێک کار دێته‌سه‌ر یه‌کیه‌تی و پرسه نه‌ته‌وه‌یی و چاره‌نووسسازه‌کان و به پێی پێویست ڕیکنهکهوتوون ته‌نانه‌ت بۆ یه‌ک که‌ڕه‌تیش . ئا له‌م ڕۆژانه که ده‌با سیاسه‌تمه‌داران و ڕه‌وشه‌نبیران ، یه‌کهه‌ڵویست بن که‌چی به پێچه‌وانه‌ی مه‌نتیق ، دۆژمنانی گه‌له‌که‌مان و ده‌وڵه‌ته‌که‌یان به هێز ده‌که‌ن، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی باس له عورووبهی که‌رکووک ده‌که‌ن. ئه‌م جوامێرانه خۆڵ له چاوی کورد ده‌که‌ن ، لێیان هه‌یه کهمتیارێکمان لێ ده‌کا به پڵنگێکی بریندار . هه‌یه ده‌ڵێت هێشتا به‌ر چاومان ڕوون نییه، هه‌شه ده‌ڵێت خۆزیا کورد خۆی نه‌ده‌کرد به ته‌ره‌ف! هه‌یه ده‌ڵێ ئه‌م به‌زمه‌ی دواییه شه‌خسییه ، گوایه سه‌رۆکی هه‌رێم ڕقی له مالیکییه و بڕایه‌وه، به‌ڵام یه‌ک له‌م زاتانه ناڵێن چۆن ! کورد هه‌یه گوێی له چه‌قه‌چه‌قی مالیکیی نه‌بووبێت ، که ده‌لێ عیراق واحد ، که‌رکووک عێراقه و بڕایه‌وه! ئه‌گه‌ر مالکی باسی له عورووبهی بارزانی کردبا ئه‌وا بۆمان هه‌بوو بڵێێن کاره‌که شه‌خسییه ! به‌ڵام براینه ئه‌و باسی هه‌موو کوردستان و فڕۆکه‌خانه‌کانی هه‌ولێر و سلێمانی ده‌کات ، ئه‌و نێوی نهفتخانهکهی خانه‌قینی گۆڕی به نه‌فتی دیاله . مالیکی و سه‌ددام ته‌نها نێو و ئێمکاناتیان جیاوازه و هیچی دیکه ، بۆ به‌رچاوتان ڕوون نییه براینه! بۆ ئۆپوزیسیۆنی کوردستانی ته‌نها له کوردستاندا ئۆپوزسیۆنه و له پایته‌ختی تاوان و له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی داگیرکه‌راندا موو بهنێوانتانا ناچێت !
بۆ کورد تازه ئه‌سته‌مه بۆچوونی بڕێک له ڕه‌وشه‌نبیرانی کورد جیا بکاته‌وه له بۆچوونی مه‌لاکانی ده‌وڵه‌تی یاسا یان عه‌ره‌به موسطهوتینهکانی که‌رکووک ، ئه‌مانه به‌داخه‌وه بێ ئه‌وه‌ی به خۆیان بزانن له خهندهقهکی مالیکی و عه‌ره‌به‌کانی که‌رکووک ترشاون . بڕێک له ڕه‌وشه‌نبیران نه‌ک ته‌نها ده‌وڵه‌ت و سه‌روه‌ری به کورد ڕه‌وا نابینن ،که مافێکی ڕه‌وای خۆمانه و ببین به خاوه‌ن ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی خۆمان! به‌ڵکو په‌لاماری ئه‌وانه‌ش ده‌ده‌ن که جاروبار باس له مافه‌ڕه‌واکانی کورد ده‌که‌ن، سه‌یری عه‌ره‌به‌کان و ڕهوشهنبیرانیان که‌ن ، ده‌وڵه‌تی عیراق کوردستانی ئه‌نفال و کیمیاباران کرد به ده‌یان هه‌زار عه‌ره‌ب له‌و تاوانه به‌شدارییان کردووه، به‌ڵام ئه‌وه‌تا دوای زیاتر له بیست ساڵ به‌سه‌ر تاوانه‌که‌دا تێده‌په‌ری و یه‌ک عه‌ره‌ب ئاماده نییه بێت و شایه‌تی بدات یان باسی ئه‌و دڕنده‌ییه بکات یان ڕه‌وشه‌نبیرانی عه‌ره‌ب چه‌نده ئه‌وداڵی ئه‌م کاره‌ساته بوون . ئه‌وان به‌وه‌وه نه‌وه‌ستاون ئه‌وه‌تا خه‌ریکن که‌رکووک و خانه‌قی و شه‌نگال دووباره ته‌عریب و داگیر ده‌که‌نه‌وه و قسه‌شیان هه‌یه و زمانیشیان درێژه و گه‌ر کوردێک بڵێ عه‌ره‌ب بان چاوی برۆیه ئه‌وا ڕه‌وشه‌نبیرانی عه‌ره‌ب ته‌خوینی ده‌که‌ن !
بۆ من ئه‌وڕۆکه که‌سانێک وه‌کو کوسره‌ت ڕه‌سول ڕه‌وشه‌نبیره ، که ده‌ڵێ گه‌ر ده‌وڵه‌تی عیراق مادده‌ی 140 جێیبهجی نه‌کات ئه‌وا به هێزو بازووی میلله‌ته‌که‌مان که‌رکووک ڕزگار ده‌که‌ین. ده‌با وکو پێشینان فه‌رموویانه که (هه‌ڕه‌شه نیوه‌ی مه‌ردییه)، ده‌ستخۆشی له‌وانه بکه‌ین، که هه‌ڕه‌شه‌ی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێکی کوردستانی ده‌که‌ن. با کورد ئه‌م جاره‌یان یه‌ک هه‌ڵویست بێت و تێبکۆشێت بۆ به‌ده‌وڵه‌تکردنی کوردستان، که به ڕای به‌نده ئه‌و ده‌وڵه‌ته باشتر و هاسانتر به نه‌مان و لهنێوچۆن یان لاوازبوونی ده‌وڵه‌تی عێراقی داگیرکه‌ر داده‌مه‌زرێت و له دایک ده‌بێت ، هه‌روه‌کو چۆن کاتی خۆی ده‌وڵه‌تی عێراق به له نێوچۆنی ده‌وڵه‌ت و کوردستانه‌که‌ی شێخی مه‌زن له دایکبوو.
مرۆڤ زێده‌ڕه‌ویی نه‌کردووه گه‌ر بڵێت گه‌وره‌ترین خاڵی هاوبه‌شی نێوان عه‌ره‌بی عیراق هێشتنه‌وه‌ی کوردستانه به داگیرکراوی له ژێر چه‌پۆکی عه‌ره‌ب، ده‌نا وه‌کو نموونه بۆ له‌گه‌ڵ وڵاتانی عه‌ره‌بی باسی یه‌کیه‌تی خاک ناکه‌ن! هێز له دنیادا نییه سوننه و شیعه‌ی عێراق یه‌کبخات ، گه‌ر یه‌کیه‌تی خاکی عیراق نه‌بێت که ته‌نها یه‌ک مانا بۆ ئێمه‌ی کورد ده‌به‌خشێت ئه‌وه‌ش هێشتنه‌وه‌ی کوردستانه به داگیرکراوی له ژێر چه‌پۆکی عه‌ره‌بی عێراقدا .
ئه‌و ڕۆژه‌ی عه‌ره‌ب کوردستان له ده‌ست بدات، ئه‌وا هه‌ر لایه‌ک له‌و لایانه، که ئیستا داد و فه‌ریادی یه‌کیه‌تی خاکی عێراق ده‌که‌ن به ڕیشه‌ی لایه‌که‌ی دی‌دا ده‌چێته‌وه. ئه‌وان باشتر له ڕه‌وشه‌نبیرانی کورد تێگه‌یشتوون ، کاتێک کوردستان به‌شێک نه‌بیت له عێراق، ئیدی ئه‌و عێراقه عه‌زیمه ده‌بێته دۆزه‌خێکی عه‌زیم بۆ عه‌ره‌ب ، چونکه که‌تیره و ئامرازی به‌یه‌که‌وه نۆساندنی عه‌ره‌بی سوننه و شیعه له عیراقدا به درێژایی مێژووی چه‌په‌ڵی ده‌وڵه‌تی عێراق، ته‌نها خوێنی کورده و نیشتمانه‌که‌یه‌تی. دوای سه‌ربه‌خۆیی کوردستان کۆمه‌ڵگه‌ی نێونه‌ته‌ویی ده‌وڵه‌تێکی ئه‌ندامی نابێت به‌نێوی عیراقه‌وه.
که عه‌ره‌ب ئێستا سه‌روه‌ری خۆی و یه‌کیتی ده‌وڵه‌ته داگیرکه‌ره‌که‌ی له ژێر ده‌ستی کورد و داگیرکردنی کوردستان ده‌بینێته‌وه، بۆ به‌نده ئه‌سته‌مه تێبگه‌م، بۆ کورد له باتی به‌هێزکردنی ئه‌و ده‌وڵه‌ته داگیرکه‌ره‌ی کوردستانه تێناکۆشێت، بۆ زینده‌به‌چاڵ و مردارکردنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌وڵه‌ته دڕنده‌یه‌ی که به درێژایی مێژووی چه‌په‌ڵی هه‌ر په‌لاماری کورد و کوردستانی داوه .
تازه کورد ناتوانێت له داوا ڕه‌واکه‌ی که بریتییه له سه‌ربه‌خۆیی کوردستان و ڕه‌تکردنه‌وه‌ی داگیرکاری پاشگه‌ز ببێته‌وه و ئێستا گرنگ ئه‌وه‌یه، که کورد خۆی له‌و برایه‌تییه درۆینه‌یه وه‌دوور بگرێت، ئێمه کوردستانییه‌کان ناتوانین نیشتمانپه‌ره‌وه‌ر بین وه‌گژ ده‌وڵه‌تی داگیرکه‌ری کوردستانه‌که‌مان نه‌چینه‌وه، یان به پێچه‌وانه‌ی مه‌نتیق خه‌ریکی به‌هێزکردنی ده‌سگاکانی ده‌وڵه‌تی داگیرکه‌ری نیشتمانه‌که‌مان بین.