هه‌ژموونی ده‌سه‌ڵات له نێوان كور سه‌ركرده‌كان
له كاتی وتووێژی كورد له‌گه‌ڵ به‌غدا له ساڵی 1991 عیزه‌ت دوری زۆر به په‌رۆشه‌وه به به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی ده‌ڵێت (من ده‌توانم سه‌دام حسێن قایل بكه‌م بۆ هه‌ڵهێنانی هه‌ندێك هه‌نگاوی گرنك كه ببێته مایه‌ی پێشوه‌چوونی وتووێژه‌كان به‌ڵام كێشه كوره‌كانیه‌تی ئێستا ده‌سه‌ڵاتی راسته‌قینه لای كوره‌كانیه‌تی ) قه‌زافیش لای یه‌كێك له باوه‌رپێكراوانی نایشاریته‌وه‌و ده‌ڵێت ( كوره‌كه‌م زور ساویلكانه بیر له گه‌لی لیبیا ده‌كاته‌وه و واده‌زانی ئه‌و له ئاسمانه‌وه به‌سه‌ر ئه‌واندا سه‌پێنراوه ) بینیشمان كورٍه‌كانی حسنی موباره‌ك چیان به‌سه‌ر موباره‌كدا هێنا . نموونه‌مان زوره پێویست به‌ریز كردنیان ناكات دیاره ئه‌و دیارده‌ی له‌ده‌ستدانی ده‌سه‌ڵاتی راسته‌قیه‌نه له‌لایه‌ن سه‌ركرده‌كانه‌وه له به‌رامبه‌ر كوره‌كانیان نه‌خوشێكی كووشنده‌یه جیهانی ئیسلامی گرتوته‌وه بێگومان هه‌موو ئه‌و سیسته‌مه ناله باره‌ی ئێستا له كوردستانیشدا ده‌یبینین ده‌ربڕی ئه‌و راستیه‌ن كه ده‌سه‌ڵاتی راسته قینه كه‌وتوته ده‌ست كوره سه‌ركرده‌كان له كوردستان كه هێواش هیواش باوكه‌كانیان له هاوسه‌نگه‌ر و هاوخه‌باته‌كانیان دوور ده‌خه‌وه و ناشیرنیان ده‌كه‌ن ئه‌وه‌ی تێبینی كردبێت زۆر به روونی هه‌ست به‌وه ده‌كرێت . دیاره هۆكارگه‌لێكی زۆر له ئاردایه بۆ ته‌شه‌نه‌كرنی ئه‌م نه‌خۆشیه كاتێك له‌ناو سیسته‌می حزبایه‌تی رێساكانی حیزب لاواز ده‌بێت و په‌ێره‌وی ناوخۆی حیزبه‌كه ناكرێت به بنه‌مای كاركردن ئه‌و دیارده‌یه روو له ته‌شه‌نه‌كردندایه ئه‌وه خه‌ڵكانی مه‌راییكه‌رو بووده له‌و كه راهاتوون له سه‌ر سفره‌ی رازاوه‌ی به فیڕۆدراوو قووتی خه‌ڵك شه‌وانی سووریا‌ن به‌سه‌ر به‌رن هه‌میشه ساز‌و و ئاماده‌ن بۆ له‌خشته بردنی ئه‌و هه‌رزه‌كارانه ئه‌م هه‌رزه‌كارانه به‌شێوه‌ك مامه‌ڵه ده‌كه‌ن كه له‌مرۆڤی ئاسایی لایانداوه‌و وێنه‌ی خوائاسایان وه‌رگرتووه هه‌رزه‌كاری وا هه‌یه ته‌مه‌نی نه‌گه‌یشتوته 30 ساڵ ئێستا زیاتر له چوار سكتێرو ده‌یان پاسه‌وانی هه‌یه به به‌رده‌می باوه‌كه سه‌كرده‌كه ی دێت و ده‌چێت و كه‌سیش ناتوانی پێی بڵێت پشتی چاوت دوو برۆیه واته له مرۆڤ بوون چۆته ده‌ره له‌لایه‌كی تریشه‌وه هه‌ر به‌وه نه‌وه‌ستاون بونه‌ته گه‌وره‌ترین باندو مافیای به تالانبردن و به قاچاغ فرۆشتنی نه‌وت له كوردستان وه هه‌میشه له سه‌رووی یاساوه‌ن به‌رگریكار و ناوه‌ندی داڵده‌دان و مرۆڤه خراپه‌كانن روونتر بڵێن ده‌سه‌ڵاتی راسته قینه لای ئه‌وانه . به‌برسه‌كان زۆر به جددی فریای حاڵی خویان بكه‌ون ئه‌وان ئێستا وه‌ك سه‌رابێك رۆزانه به‌هه‌زارن میل له هاوسه‌نگه‌روو هاوخه‌باته‌كانیان دوور ده‌كه‌وه‌نه‌وه له رووی خوشه‌ویستیی و مه‌عنه‌وه‌یه‌وه كاڵ ده‌بنه‌وه ئیستا ده‌توانن داوای هاوكاری له هاوسه‌نگه‌ره راسته‌قینه‌كانتان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بتان پارێزت له ده‌ستی ئه‌و به‌چكه دیكتاتۆرانه ئێستا مه‌جالێكی تیداماوه به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌روا بیده‌نگ بن له ئاستی ئه‌و نه‌خوشیه كوشنده‌یه ئه‌كه‌ر فریای خۆتان نه‌كه‌ون ده‌خرێنه زبڵدانی مێژووبه بۆیه به بوێری و بێ ترس به كوره‌كان و خزمه نزیكه‌كانتان بڵێن وه‌ك مرۆڤ مامه‌ڵه بكه‌ن چونكه له دواجاردا ئێوه‌ش مر‌وَڤن ..
سه‌عدوڵڵا برایم خان