هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئه‌وجاره‌ى كوردستان …..ئیرۆن عومه‌ر
هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئه‌وجاره‌ى كوردستان جێى بایه‌خى ناوه‌نده سیاسییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانن
ئیرۆن عومهربێجگه له خه‌ڵكى باشوورى كوردستان هه‌موو كورده‌كانى ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ى كوردستان و هه‌موو به‌شه‌كانى كوردستان و حكومه‌تى ناوه‌ندى و هێزه سیاسییه‌كانى عێرِاق و وڵاتانى هه‌رێمى و ئه‌ورِوپاو خۆرئاوا‌و به‌تایبه‌تى وڵاته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا به بایه‌خه‌وه له هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئه‌و جاره‌ى كوردستان ده‌رِوانن و گرنگى پێده‌ده‌ن، هه‌رلایه‌ك به مه‌به‌ستێك كه په‌یوه‌ندى به‌داهاتووى سیاسى یان ئابوورى ئه‌وان به هه‌رێمى كوردستانه‌وه هه‌یه چاودێرى بارودۆخه‌كه‌و پێشهاته‌كان ده‌كه‌ن و ئه‌نجامه‌كانى ئه‌و پرۆسه سیاسییه له‌به‌رچاو ده‌گرن، به پێچه‌وانه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كانى پێشوو كه تا ئه‌و ئاسته جێگاى بایه‌خى خه‌ڵك و لایه‌نه‌كانى غه‌یره كورد نه‌بوون. ناوه‌نده سیاسییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كه ئێستا به‌گرنگییه‌وه چاوه‌رِوانى هه‌ڵبژاردنه‌كانى كوردستان ده‌كه‌ن و لێى نزیك ده‌بنه‌وه، له ساڵانى رابردوودا ئه‌وه‌نده‌ى روانگه‌یان به‌ره‌و عێرِاق و ناوه‌ندى ده‌سه‌ڵات له عێرِاق و گۆرِانه‌كان و پرۆسه‌ى سیاسى له عێرِاق بوو، ئه‌وه‌نده كوردستان وه‌ك شتێكى جیا له كۆى گۆرِانكارییه‌كانى عێرِاق و پرۆسه‌ى سیاسى تێیدا جێگاى بایه‌خى تایبه‌ت نه‌بوو، بۆ ئه‌وان هۆیه‌ك له ئارادا نه‌بوو كه سه‌رنجه‌كانیان بكێشێته سه‌ر ئه‌وه‌ى له كوردستان هه‌یه‌و رووده‌دات، چونكه بارودۆخى كوردستان به شێوه‌یه‌كى رێژه‌یى جێگیر‌و ره‌هه‌نده‌كانى پرۆسه‌ى سیاسى تێیدا ئاشكرابوون.
ئه‌وه‌ى هه‌موو لایه‌نه ناوخۆیی (عێرِاقى) و هه‌رێمى و جیهانییه‌كانى والێكردووه به بایه‌خه‌وه برِواننه هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئه‌وجاره‌ى كوردستان لێره‌دا چرِی ده‌كه‌ینه‌وه:
یه‌كه‌م: له‌ماوه‌ى چوارساڵى رابردوو واته له نێوان هه‌ڵبژاردنى رابردوو و ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ى داهاتوو گۆرِانێكى به‌رچاو له ستراكتۆرى ژیانى خه‌ڵك و موماره‌سه‌ى كارى سیاسى له كوردستاندا به‌دیهاتووه، سیاسه‌ت كردن و جولانه‌وه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى و به‌هێزبوونى رێخراوه‌كانى كۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى و ته‌فاعول كردنى كۆمه‌ڵى كورده‌وارى له‌گه‌ڵ ژیان و كه‌لچه‌رى نوىَ كه ئاراسته‌یه‌كى جیهانى وه‌رگرتووه چیتر ئه‌وه‌ى له كوردستاندا رووده‌دات له په‌راوێزى رووداوه جیهانییه‌كاندا ناهێڵێته‌وه، واته پێشتر كورد خۆى ئه‌و ئاماده‌ییه‌ى تێدا نه‌بوو و نه‌هاتبووه سه‌ر ئه‌و هێڵه‌ى كه شه‌مه‌نده‌فه‌رى ره‌سم كردنى سیاسه‌تى دونیاى پێدا ده‌رِوات، به‌ڵام ئێستا هاتووه.
دووه‌م: له رابردوودا نه هێزو لایه‌نى ئۆپۆزسیۆن و نه ململانێیه‌كى جیددى دیموكراسیانه نه‌بووه له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات، هه‌لبه‌ت له كوردستان ململانىَ به‌شێوازى جۆربه‌جۆر هه‌بووه له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات، به‌ڵام ململانێیه‌كى دیموكراسیانه نه‌بووه، هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان به هێزه بچووكه‌كانیشه‌وه زۆر‌و كه‌م به‌پێى قه‌باره‌ى خۆیان به‌شدارى ده‌سه‌ڵاتیان كردووه‌و به‌ره‌ى ئۆپۆزسیۆنیان چۆڵ كردووه، ئه‌مه‌ش هه‌بوونى دیموكراسیه‌تى له كوردستاندا خستبووه ژێر پرسیاره‌وه. ئه‌مجاره بوونى لیست و قه‌واره‌ى جیاواز و خۆئاماده‌كردنییان بۆ چوونه نێو هه‌ڵبژاردنه‌كان كه زۆر جیاوازه له‌گه‌ڵ رابردوو جێگاى سه‌رنج و بایه‌خه‌و هه‌لومه‌رجى له ئارادابوونى ئۆپۆزسیۆن و ئاراسته‌ى جیاواز له چوارچێوه‌یه‌كى یاسایى و له نێو په‌رله‌مانى ئاینده‌دا بۆته شتێكى حه‌تمى و گرنگى پێدراو.
سێیه‌م: یه‌كه‌مجاره له كوردستان كه‌س و لایه‌نه‌كان به‌شێوه‌یه‌كى ئازاد‌و له ده‌ره‌وه‌ى رێككه‌وتنێكى له‌پێشینه‌ى سیاسى (توافق السیاسى المسبق) خۆیان بپاڵێون و كاندیدیان هه‌بێت بۆ په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم.
چواره‌م: گه‌شه‌سه‌ندنى راگه‌یاندنى ئازاد‌و به‌هێزبوونى رۆژنامه‌گه‌رى ئه‌هلى، كه وێنه‌یه‌كى كاریگه‌رى راستییه‌كان و گه‌شه‌سه‌ندنى كۆمه‌ڵگاى كورد له‌ناوه‌وه پێشكه‌شى ناوخۆ‌و ده‌ره‌وه ده‌كه‌ن و زیندوویه‌تى توێژه كاریگه‌ره‌كانى ناو پێكهاته‌ى كۆمه‌ڵى كورده‌وارى به‌تایبه‌تى روناكبیران و رۆژنامه‌نووسان له‌به‌رچاوى لایه‌نه ده‌ره‌كیه‌كان ده‌سه‌لمێنن.
پێنجه‌م: پێویستییه‌كى ته‌واو بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و كێشانه خۆى سه‌پاندووه كه جێى نیگه‌رانى نه‌ك ته‌نها خۆمان به‌ڵكو ناوه‌نده نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیشن و چیتر مانه‌وه‌یان جێگاى قبوڵ نییه، وه‌ك گۆرِانكارى له سیسته‌مى ئیداره‌ى داموده‌زگاكانى ده‌وڵه‌ت و به‌هاوچه‌رخ كردنیان، چاره‌سه‌ر كردنى دیارده‌ى گه‌نده‌ڵى، چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوان هه‌لێرو به‌غدا، گۆرِانكارى و هه‌مواركردن له یاساكان و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى كۆچى نایاسایى له كوردستانه‌وه…..
شه‌شه‌م: گه‌شه‌سه‌ندن له هه‌ندێك له سێكته‌ره‌كانى ئابوورى هه‌رێمى كوردستان، گرنگترینیان ده‌رهێنان و ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ى نه‌وت و كاریگه‌رى له‌سه‌ر بازارِه‌كانى جیهان و هاتنه‌ناوه‌وه‌و ده‌ركه‌وتنى به‌رژه‌وه‌ندى زۆر وڵاتان له كوردستان، كه پاڵنه‌رى ئه‌وه‌ن ئه‌و خاوه‌ن به‌رژه‌وه‌ندیانه به گرنگییه‌وه له هه‌ڵبژاردنه‌كان و ئه‌نجامه‌كانى برِوانن و بزانن داهاتووى ئابوورى كوردستان و به‌رِێوه‌بردنى كه‌رته گرنگه‌كانى ئابوورى كوردستان به‌تایبه‌تى نه‌وت ده‌كه‌ونه دستى كام لایه‌ن و چۆنى به‌رِێوه‌ده‌به‌ن.
هه‌فته‌م: هه‌ندىَ گه‌مه‌ى سیاسى و دروستكردنى فشار له‌سه‌ر ئه‌و لایه‌نه ده‌ره‌كیانه‌ى كه ئێسته رۆڵیان هه‌یه له عێرِاق لایه‌ن سیاسیانى كورده‌وه، به‌وه‌ى كاریگه‌رییان هه‌یه له‌سه‌ر هاوسه‌نگى سیاسى له ناوچه‌كه به‌پێى مه‌نتقى كورد خۆى، هۆیه‌كى تره بۆ وچان و ئاورِدانه‌وه‌ى لایه‌نه ده‌ره‌كییه‌كان له پرۆسه‌ى سیاسى له كوردستان به‌تایبه‌تى هه‌ڵبژاردنه‌كان، كه ره‌نگه نه‌خشه‌ى ئه‌و گه‌مه سیاسییانه بگۆرِن.