هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن یان هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵفریواندن
بیست ودووساڵ خه‌ڵكی ئه‌م هه‌رێمه ئه‌زمونی هه‌یه له‌ته‌ك هه‌ڵبژاردن داوده‌ست و په‌نجه‌ی له ته‌ك هه‌ڵبژاردندا نه‌رم كردوه له سیاسه‌تی وبه‌رنامه‌ی فریوكارانه‌ی حیزبه‌كان تێگه‌یشتوه‌وله واده و به‌ڵێنه بریقه‌دارو درۆئامێزه‌كانیان گه‌یشتوه بیست و دووساڵه خه‌ڵكی ئه‌م هه‌رێمه به‌هه‌ڵمه‌ته‌كانی هه‌ڵبژاردن گوێ ی كاس ده‌كرێ …بیری قاڵ وبێزار ده‌كرێ….چاوی پڕده‌كرێت و چاوبه‌ستی لێده‌كرێت ودوابه‌دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانیش ده‌رئه‌نجام ساده‌ترین و بچووكترین ئاڵوگۆڕله ژیانی خه‌ڵكید نه‌ك هه ر ڕوونادات به‌ڵكو مه‌ینه‌تیه‌كانیان زیاتر ده‌بێت و بێ مافی زیاتر یان به‌رابه‌ر ده‌كرێت و ئازادیه‌كانبان زیاتر به‌رته‌سك ده‌كرێته‌وه‌وپێشێل ده‌كرێت ونابه‌رابه‌ریه‌كان فراوانترده‌بێته‌وه له به‌رابه‌ریشدا كۆمه‌ڵێ كه‌سانی حیزبی ده‌ست ڕۆیشتووسوود مه‌ند ده‌بن و ده‌بنه حاكم به‌سه‌رخه‌ڵكیه‌وه وپله و پایه و ئیمتیازیات وه‌رده‌گرن به‌سه‌رده‌نگی خه‌ڵكیه‌وه وه‌ك پاشاكانی كه‌نداو ده‌ژین و دواتر ئه‌و خه‌ڵكه ناناسن و ئاوڕله خه‌ڵكه ناده‌نه‌وه وگوێ له ده‌نگی ئه و خه‌ڵكه ناگرن ئه‌مانه ئه‌وه نده خه‌ڵكیان ده‌وێت كه ده‌نگیان پێبده‌ن و له‌ڕێ ی سندوقه‌كانه‌وه بیانخه‌نه سه‌ر كورسیه‌كانی ده‌سه‌ڵات دواتر ئه‌مانه دژ به داوا‌و ماف و ئیراده‌ی خه‌ڵك ده‌وه‌ستنه‌وه ده‌بنه دژه‌خه‌ڵكی له كاتی هه‌ڵمه‌ته‌كانی هه‌ڵبژاردندا ئه‌مانه سه‌ری زمان و بنی زمانیان هه‌ر ناوهێنانی خه‌ڵكیه و هه رنوێنه‌رایه‌تی كردنی خه‌ڵكیه‌وتێكه‌ڵ به‌خه‌ڵكی ده‌بن وله‌نزیكه‌وه خه‌ڵك به‌سه‌رده‌كه‌نه‌وه له شوێنی كار‌و ژیانیان ته‌نانه‌ت ده‌رگا به‌ده‌رگا له ماڵان ده‌ده‌ن و ده‌كه‌ونه سواڵی ده‌نگدان له خه‌ڵكی ئه‌مانه هێنده ساده و كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌بنه‌وه كه‌خه‌ڵك ده‌كه‌نه سه‌رشان وكۆڵیان وبه‌ره‌و سندوقه‌كانی ده‌نگدان ده‌یانبه‌ن به‌ڵام دوای هه‌ڵبژاردن و ده‌رچونیان سواری سه‌رشان و كۆڵی خه‌ڵكی ده‌بن ده‌بنه بار به‌سه‌رشانی خه‌ڵكیه‌وه‌وله‌سه‌رووهه‌موو خه‌ڵكیه‌وه ده‌ژین وخۆیان ده‌بیننه‌وه وهێنده له خه‌ڵك دوور ده‌كه‌ونه كه‌كه‌س ده‌ستی پێیان ڕاناگا ئه‌زمونی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ڕابووردوی ئه‌م هه‌رێمه گه‌واهی ئه‌م ڕاستیه‌ده‌ده‌ن كه‌هه‌رچی له هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ده‌گوترێت ته‌نها بۆ فریوودانی خه‌ڵكیه تاده‌نگ بده‌ن و هیچی ترله م هه‌ڵمه‌تانه‌دا دونیایه‌ك له یۆتۆبیاو خه‌یاڵ بۆ خه‌ڵكی كوردستان سازده‌كرێت وده‌خرێته به‌رچاو دونیایه‌كی ئازاد ویه‌كسان وپڕعه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی وپڕ خۆشگوزه‌رانی وخزمه‌تگوزاری و كامه‌رانی و جێ به‌جێكردنی مافه‌كانی مرۆڤ و دونیایه‌ك كه‌خه‌ڵكی له هیچی كه‌م نه‌بێت نان ..كار..زه‌وی..خانوو..هتد كه‌ركوك و ناوچه دابڕاوه‌كان ده‌خرێنه‌وه سه‌رهه‌رێم وهتد… كه ئه‌مانه‌ش خه‌ونێكن وه‌ك بڵقی ئاو دوای هه‌ڵبژاردن نامێنن ته‌نها له سه‌ر زه‌وی خه‌ونێكی فریوو ده‌رانه‌دا هه‌ن نه‌ك زه‌وی واقعی ڕاسته‌قینه دونیایه‌ك به‌رنامه و پرۆژه‌ی ڕه‌نگاوڕه‌نگ ده‌خرێنه ڕوو ئاوڕ له هه‌موو شتێك و له‌هه‌موو كه‌سێك ده‌درێته‌وه وگوێ له هه‌مووكه‌س ده‌گیرێت به‌رپرسه‌كان ساده‌و ساكاروكۆمه‌ڵایه‌تی ده‌بنه‌وه وڕوویان گه‌ش ده‌بێت وبه‌ده‌م خه‌ڵكه‌وه پێده‌كه‌نن وداده‌بزن بۆ ناو بازاڕ‌و گه‌ڕه‌ك وشه‌قامه‌كان و ماڵه‌كان وخه‌ڵك به‌سه‌رده‌كه‌نه‌وه له‌م هه‌ڵمه‌تانه‌دا به‌گرنگیه‌وه باس له كرێكار‌و خه‌ڵكی هه‌ژارو زه‌حمه‌ت كێش ده‌كرێت باس له خانووه‌قوڕه‌كان ومناڵانی به‌ش مه‌ینه‌ت ومناڵانی ده‌ست فرۆش ده‌كرێت وباس له ژنانی سته‌مكێش وده‌ست فرۆش ده‌كرێت و به‌سه‌رده‌كرێنه‌وه ته‌نها بۆ ڕیكلامی هه‌ڵبژاردن و ده‌نگ دان وبه‌س دواتر ئه‌م ئینسانانه‌ی ماندووی ڕه‌نج و قوربانی نێوكۆمه‌ڵگا فه‌رامۆش ده‌كرێن و ئه‌مانه ته‌نها و ته‌نها له كاتی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا دان به‌وه دا ده‌نێن وده‌زانن كه له نێو كۆمه‌ڵگادا خه‌ڵكی كرێكار‌و هه‌ژارو زه‌حمه‌ت كێش هه‌یه وژنان ومناڵی به‌ش مه‌ینه‌ت هه‌یه‌وخه‌ڵكانێكی زۆری بێ مه‌سكه‌ن هه‌ن و خه‌ڵكانێكی زۆریش هه‌ن له گه‌ڕه‌كه هه‌ژار نشینه‌كاندا له نێو خانووی قوڕدا ژیان ده‌گوزه‌رێنن ده‌نا له كاتی ئاسایدا دان به بوونی ئه‌م ئینسانانه‌دا نانێن وباسیان لێوه ناكه‌ن ئه‌مه چ شه‌رمه‌زاریه‌كه ؟؟ ئێ باشه پێمان ناڵێن له ڕۆژانی ئاسایدا بۆباس له م پرۆژه و به‌رنامه‌ی كارانه ناكه‌ن و جێ به‌جێ ی ناكه‌ن كێ ده‌ستی گرتون كێ ڕێ ی لێ َگرتون بۆ نایكه‌ن ؟؟!!! باشه ئه‌گه‌ر ئێوه خۆتان به‌نوێنه‌ری خه‌ڵك ده‌زانن بۆ خۆبه‌خشانه ئه‌و نوێنه‌رایه‌تیه‌ناكه‌ن له ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان و حیزبه‌كانتان له نێو كۆڵان و شه‌قامه‌كانی شارولادێكانی كوردستان ئه‌و كاره ناكه‌ن ئه‌مه چ نوێنه‌رایه‌تیه‌كه كه‌تۆ مانگانه بڕی( 7 )ملیۆن دینار كرێ ی نوێنه‌رایه‌تیكردنی خه‌ڵك وه‌ربگریت له‌په‌رله‌مانداو دواتر به‌سه‌ر ده‌نگی خه‌ڵكیه‌وه به‌مووچه‌ی په‌رله‌مانتار خانه‌نشین بكرێیت له‌ولاشه‌وه خه‌ڵكی هه‌ژارو ده‌ست ته‌نگیش پاره‌ی كرێ خانوو وژه‌مه‌خواردنێكی نه‌بێت و ئه‌مه نوێنه‌رایه‌تیه یان كاسپیه به‌ڕاستی كاندیدی كاسپی چه‌وره له پڕێ ده‌بیته‌كوڕی به‌ڕاستی سه‌یره ئایا ئه‌مه به‌هه‌ده‌ردانی قوتی خه‌ڵكی نیه ئایائه‌مه گه‌نده‌ڵی نیه؟؟!!!ئاخر پێم بڵێَن له كامه گۆشه‌ی دونیادا نوێنه‌رایه‌تیكردنی خه‌ڵكی به‌كرێ ی مانگانه بێت ئه‌مه بازرگانی كردنه نه‌ك نوێنه‌رایه‌تی كردن..یان ئه‌و هه‌موو قوماش و په‌ڕۆیه ده‌كرێته ئاڵا‌و لۆگۆی حیزبی و دروشمی لیسته‌كان ئه گه‌ر له‌بری ئه‌مه بكرێته جل و به‌رگ َ بۆ مناڵانی هه‌ژارو ڕه‌ش وڕووتی ئه‌م كوردستانه باشتر نیه‌كه‌له كوردستاندا به‌هه‌زاران منداڵ هه‌ن به‌هره‌مه‌ند نین له جل‌و به‌رگ وخه‌ون به جل وبه‌رگێكی جوانه‌وه ده‌بینن..له‌هه‌مووی سه‌یرتر له‌م هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنانه‌دا فتوا ده‌رانی كوشتنی ژنان باس له ئازادی‌و یه‌كسانی نێوان ژن وپیاو ده‌كه‌ن و ده‌بنه داكۆكی كه‌ری سه‌رسه‌ختی مافه‌كانی ژنان ودژی توندووتیژین ده‌رهه‌ق به ژنان ڕۆژگارێكی سه‌یره!!!!!
له هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا باس له هه‌ل ومه‌رجی خراپی بار‌و گوزه‌رانی خه‌ڵكی ده‌كه‌ن به‌ڵا م له كاتی ئاسایدا له ڕاگه‌یاندنه‌كانه‌وه هاوار ده‌كه‌ن كه‌وه‌زعی ژیانی خه‌ڵكی كوردوستان زۆر باشه و باری ئابووری خه‌ڵك باشه و له هه‌مووی كۆمیدی تر كوردستان ده‌شوبهێنن به دوبه‌ی و به‌ئه‌وروپا سه‌یره !! ئه‌وان ڕاس ده‌كه‌ن ئاخروایه‌كوردستان بۆ به‌رپرسه‌كان و سه‌ركرده‌كان وخاوخێزان و كه‌س و كاریان دووبه‌ی و ئه‌ورپایه به‌ڵام بۆ خه‌ڵكی كرێكار‌و هه‌ژارو زه‌حمه‌تكێش و كه‌م ده‌ست سۆماڵ و نێجیریایه هه‌رله‌هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردندا تاوانی ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه ده‌كرێنه ئامرازێك بۆ ڕیكلام كردن وكاندیده‌كان و حیزبه‌كانیان خۆیان ده‌كه‌نه نوێنه‌ر و خه‌مخۆری كه‌س و كاری ئه‌نفال و كیمیاباران هه‌ربۆیه من پێم وایه‌هه‌ڵبژاردن وپه‌رله‌مان هیچ ئاڵوگۆڕێكی جدی و ڕیشه‌یی له بار‌و گوزه‌رانی خه‌ڵكی كرێكار‌و هه‌ژارو زه‌حمه‌ت كێش و به‌ش مه‌ینه‌تدا ناكات وخه‌ڵكی كوردستانیش ئه‌م ڕاستیه ده‌زانێت و ئه‌زمونی كردووه ته‌نانه‌ت سه‌رده‌مانێك خه‌ڵكی كوردستان گه‌یشتنه ئه و قه‌ناعه‌ته و بڕیاریاندا چی دی به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كان نه‌كه‌ن وپه‌نجه‌كانیان ببڕن گه‌ر ده‌نگی پێبده‌ن به‌ڵام كه ئۆپۆزیسیون دروست بوو ئه‌م قه‌ناعه‌ت و بڕیاره‌ی خه‌ڵكی ناڕازی گۆڕی و هیواو ئومێدێكی پێ به‌خشینه‌وه دیسانه‌وه خه‌ڵكیان فریودایه‌وه وڕاكێشایه‌وه بۆ سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان
به ئومێدی گۆڕانێك له وه‌زع وگوزه‌رانی خه‌ڵكیدا به‌ڵام دیسان ئه‌م هیواو ئومێدانه‌ی خه‌ڵكی به ئۆپۆزیسیون زوو ڕه‌ویه‌وه چونكه ئۆپۆزیسیونیش له پێناو گه‌یشتن به كورسی و ده‌سه‌ڵات وبه‌رژه‌وه‌ندیه حیزبیه‌كانی خۆیاندا ئه‌مانیش وه‌ك ده‌سه‌ڵات كه وتنه فریوودانی خه‌ڵكی ونه‌یانتوانی بچووكترین گۆڕان له ژیانی خه‌ڵكیدا بكه‌ن به ڵێ بیست ودوو ساڵه ده‌سه‌ڵات له‌هه‌ڵمه‌ته‌كانی هه‌ڵبژاردندا فریووی خه‌ڵك ده‌ده‌ن وهه‌روه‌ها چوارساڵه ئۆپۆزیسیۆنیش فریوی خه‌ڵك ده‌دات له پێناو گه‌یشتن به ده‌سه‌ڵات وكورسی وسواری ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی خه‌ڵك بوون هه‌ر بۆیه نه‌ده‌سه‌ڵات ونه ئۆپۆزیسیۆن كه‌سیان نوێنه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی خه‌ڵك نین و هه‌ردوولا فریووی خه‌ڵك ده‌ده‌ن ده‌سه‌ڵات له پێناو درێژه‌دان به‌ته‌مه‌ن و مانه‌وه‌ی له ده‌سه‌ڵاتدا ئۆ پۆزیسیۆنیش له پێناو گه‌یشتن به ده‌سه‌ڵاتدا بۆ خۆی نه‌ك خه‌ڵكی ئه‌مه ناوه‌رۆكی مه‌سه‌له كه‌یه هه‌ربۆیه ده‌بێت خه‌ڵكی كوردستان له ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزیسیۆندا دوای خه‌ون و داخوازی و مافه‌كانی خۆی بكه وێت و ڕیزی خۆی جیا بكاته‌وه له ده‌سه‌ڵات و ئۆ پۆزیسیۆن و ڕیزه‌كانی خۆی یه‌ك بخات وبه‌هێزبكات له شوێنی كار‌و ژیان له شار‌و گوندوو گه‌ڕه‌كه‌كان و شه‌قامه‌كاندا بچێته مه‌یدان ووبێته فشارێكی گه‌وره وڕێپێوان و ناڕه‌زایه‌تی گه‌وره و فراوان ساز بدات له پێناو به‌ده‌ست هێنانی خه‌ون و هیواو داواكاری ومافه‌كانیدا ده‌بێت به‌رده‌وام بێت له و خه‌باته مه‌ده‌نیانه چونكه ماف ده‌سه‌ندرێت نادرێت ئه و مافانه‌ش كه ئینسانه كان له زۆرێك له ووڵاتانی پێشكه‌وتوداپێ ی گه‌یشتون به‌رهه‌می خه‌باتی چه‌ند ساڵه‌ی ئینسانه‌كان خۆیانه نه‌ك خێر‌و سه‌ده‌قه‌یه‌ك كه ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزیسێونی ووڵاته‌كانیان پێ ی به‌خشیبن دیاره مافیش ده‌سه‌نرێت نادرێت ده‌بێت خه‌ڵكی كوردستان به‌هێزی فشارێكی گه‌وره‌ی مه‌ده‌نیانه مافه كانی خۆی بستێنێت وچاوه‌ڕێ ی به‌خشین و مه‌كره‌مه نه‌كات له‌ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزیسیۆن تا پێ ی ببه‌خشن چونكه چاوه‌ڕوانیه‌كانی بێهوده ده‌مێنێته‌وه ته‌نها خه‌ڵك خۆی ده‌توانێت نوێنه‌ری خۆی بێت نه ده‌سه‌ڵات نه ئۆپۆزیسیۆن ناتوانن ئه‌و نوێنه‌رایه‌تیه بكه‌ن و نوێنه‌ری خه‌ڵك نین خه‌باتی خه‌ڵك له نێو هۆڵی په‌رله‌ماندا نیه به‌ڵكو له‌سه‌ر شه‌قام و گه‌ڕه‌ك و شوێنی كاركردن و ژیانیاندایه وهه‌ڵبژاردن بچووكترین ئاڵوگۆڕله ژیانی ئه و خه‌ڵكه‌داناكات له كورد ستان…هه‌ڵبژاردن هه‌رگیز فریاد ره‌س نیه.