هه‌ڵه‌بجه …. حیات مجید په‌رخی
Closed
هه‌ڵه‌بجه له چی ئه‌چێت
له گوڵێک ئه‌چێت به ڕه‌گه‌وه هه‌ڵکه‌نرابێت
له ماچێک ئه‌چێت به زۆر کرابێت
له دڵێک ئه چێت هه‌زاران جار شکێنرابێت
هه‌ڵه‌بجه
هیچ له تۆ ناچێت
هه‌ر خۆتی له خۆت ئه‌چیت
له یادی بێنازی خۆت ئه‌چیت
له دڵی شکاوی خۆت ئه‌چیت
له باڵی وه‌ریوی خۆت ئه چیت
زویر مه‌به شاره برینداره‌که‌م
ته‌نیا خۆتی له خۆت ئه‌چیت
حیات مجید په‌رخی