هه ڵه بجه چیتر شه‌هید نیه !!!… نه جم محه مه د
بیست و چوار ساڵه ووشه ی شه‌هید وه‌ك پاشگرێك لكێنراوه به هه ڵه بجه‌وه به‌درێژای ئه وبیست وچوار ساڵه هه ڵه‌بجه و هه‌ڵه‌بجه یه‌كان بووونه ته قوربانی ئه‌وووشه‌یه و باجی ئه و ووشه‌یه ده‌ده‌ن به جۆرێك ئه‌م ووشه‌یه وای كردوه كه هه ڵه بجه نه بێته‌وه به هه ڵه بجه وه‌ك پێویست ئاوڕی لێنه درێته‌وه و ئاوه دان نه‌كرێته‌وه چونكه شارێكی شه‌هیده وبه ته‌نیا ئه‌و ووشه یه‌ی به‌سه‌و ووشه‌یه‌كه بۆ قه نا عه‌ت پێهێنان مادام ئه م شاره شه‌هیده ئیتر هیچ پێویستی نه به ئاوه نه به‌كاره با ئیترپێویستی نه به خزمه‌تگوزاری یه‌و نه به‌ئاوه‌دانی مادام ئه‌م شاره شه‌هیده ئیتر پێویستی نه به ژیانه نه به ئازادی ئیتر پێویستی نه به مافه نه به داواكاریئیتر نه پێویستی به خه‌ونه ونه به‌بیركردنه‌وه ئیتر پێویستی نه به پاركه نه به شاری یاری ئیتر نه پێویستی نه به ته‌لاری هونه‌ری هه یه نه به سینه ما مادام ئه م شاره شه‌هیده ئترپێویستناكا خۆپیشاندان بكات وبێته سه‌ر شه‌قام مادام ئه‌م شاره شه‌هیده كه‌واته ته‌نها پێویستی به پرسه و لافیته‌ی ڕه‌ش و فه‌رمانگه یه‌كی شه‌هیدان هه‌یه وبه‌س من نازانم تا كه‌ی ئه‌م ووشه یه به هه ڵه بجه‌وه ده‌بێت لێیناكرێته‌وه ئاخر خۆ هه ڵه‌بجه شارێكه پڕه له خه‌ڵكی زیندوو خه ڵكێك پێویستی به خزمه‌تگوزاری و ئاوه‌دانكردنه‌وه و ژیان هه یه خه ڵكێك پێویستی به ئازادی و خۆشه‌ویستی و لێبورده‌یی و پێكه وه ژیان هه‌یه خه‌ڵكێك له م شاره‌دا هه ناسه ده دات وسه‌ری ده جوڵێت و ده‌ژی و پێویستی به پێكه نین و كه یف و خۆشی و سه‌یران و شادی هه یه كه چی ئه م ووشه‌ی شه‌هیده هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی لێگرتونه‌ته وه كه بۆ ئینسان پێویستن به ڵێ ده سه‌ڵاتی كوردی ئه‌م ووشه‌یه ی كردۆته ده‌رمانی هه‌موو ده‌ردێك بۆ هه ڵه‌بجه یه‌كان بیست و یه‌ك ساڵه ده سه‌ڵاتی كوردی به و ووشه‌یه خه ڵكی هه‌ڵه‌بجه فریوو ده دات و خه ون و داواكاری و مافه كانی ئه وخه ڵكه‌ی هه‌روه‌ك گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كانی شاره‌كه له گۆڕناوه وئینسانه زیندوه‌كانی ئه‌م شاره‌ی به‌مردوو حساب كردوه بۆ چی چونكه ئه م شاره شه‌هیده بیست ویه‌ك ساڵه ده سه‌ڵاتیكوردی له ژێر سایه‌ی ئه و ووشه‌یه‌دا بازرگانی به‌خوێن و هه‌ناسه و ئیسك و پروسكی قوبانیانی كاره ساتی هه‌ڵه‌بجه‌وه ده‌كات بازرگانی سیاسی ..حیزبی ..مادی بیست ویه‌ك ساڵ هه ڵه‌بجه‌ی كردۆته كورسی ده سه‌ڵاتی وله سه‌ری دانیشتوه له ڕووی ئقلیمی و جیهانیه‌وه هه ڵه بجه‌ی ئیستیغلال كردوه وه‌ك كارتێك هه ڵه‌بجه به‌كارده‌هێنێت له پێنا و به‌رژه‌وه‌ندیه كانی داهتد ده سه‌ڵاتی كوردی به درێژاای شه‌ڕی ناوخۆ هه‌رچی شه‌ڕو كوشت و كوشتار‌و گرتن وبڕین وململانێی سیاسی و حزبی و نه‌هامه‌تی و باروت وچه‌كی هێنایه ئه‌م شاره وكردی به سه‌ر ئه‌م شاره‌داو خزاندیه ئه‌م شاره ده ساڵ ده سه‌ڵاتی كوردی كیمیایی شه‌ڕی ناوخۆیی ڕژاند به سه‌ر ئه‌م شاره‌دا نه یهێشت خه ڵكی ماندوو كاره‌ساتباری ئه‌م شاره كه مێك پشوو بده‌ن بۆچی چونكه ئه‌م شاره شارێكی شه هیده هه‌رچی به سه‌ردا بێت گرنگ نیه‌گرنگ مانه‌وه وپاراستنی حیزب وده‌سه‌ڵاته له سای ئه‌م ووشه‌یه‌وه و به سه‌ر هه‌ڵه‌بجه‌وه زۆرێك له به‌رپرسه حیزبیه‌كان وه‌ك پاشاكانی كه‌نداو ده‌ژین وبوونه‌ته خاوه‌نی ڤێلاو بازاڕ‌و باخچه‌و ئۆتۆمۆیێلی دوا مۆدێل وهتد كه چی خه‌ڵكی شاره‌كه‌ش له سایه‌ی هه رهه‌مان ووشه‌وه‌له ژیانێكی پڕمه‌ینه‌تی و مه مره مه‌ژیدا ژیان ده گوزه‌رێنن وبستێك زه‌وی شك نا به‌ن وكری َچین و له كه‌لاوه‌دا ده‌ژین وپیاده ڕه‌ون زۆرن ئه‌و گه‌نده‌ڵانه‌ی كه ڕابووردوودا خاوه‌نی هیچ شتێك نه بوون و موحتاجی نانی شه‌وێك بوون كه چی ئێستا له سایه‌ی هه‌ڵه‌بجه و ووشه‌ی شه‌هیده كه‌یه‌وه له پڕێ بوونه‌ته كوڕێ و له هیچیان كه‌م نیه و خاوه‌نی هه مووشتێكن وئه و گه‌نده‌ڵانه مێشووله یه‌كیش له ما ڵه كانیاندا به ركیمیایی نه كه وتوه كه چی بوونه‌ته نوێنه رو ده‌م ڕاست و ڕیشسپی خه ڵكی هه ڵه بجه‌وبه‌سه‌ر هه‌ڵه‌بجه وه وله سایه‌ی ووشه‌ی شه هیددا پۆستی حیزبی وحكومیان وه‌رگرتوه ده مێ ساڵه هه ڵه بجه‌و ووشه‌ی شه هید بۆ ئه و گه نده ڵانه بۆته دراوێكی نوێ گراتر له دۆلار‌و یوریۆ كه دیوێكی ئه و دراوه هه ڵه‌بجه یه و دیوه كه‌ی تری ووشه‌ی شه‌هیده من پێم وایه ئه‌م ووشه‌یه گه‌لێ زه ره رو زیانی به هه ڵه‌بجه و هه ڵه‌بجه‌ییه‌كان گه‌یاندووه وله به‌رابه‌ریشدا گه لێ سوودو قازانجی به گه نده‌ڵه‌كان و ده‌سه ڵات گه یاندوه وئه‌م ووشه‌یه له خزمه‌ت هه‌ڵه‌بجه‌دا نیه به‌ڵكو له خزمه‌ت ده سه‌ڵاتدایه و گه نده‌ڵچیه‌كانی ناو ده سه‌ڵات نان به سه رئه‌و ووشه‌یه‌وه ده‌خۆن و نانیان له و ووشه یه دایه‌و ده‌سه‌ڵات بازرگانی پێوه ده‌كات و له خزمه‌تبه رژه‌وه‌ندیه حیزبی و دبلوماسیه كانیدا به كاری دێنێت هه‌ر له به‌ر ئه‌م هۆیانه شه كه ده سه ڵات تا ئێستا ئه و ووشه یه‌ی به هه ڵه بجه‌وه هێشتۆته‌وه و ئه و ووشسه یه ی له هه ڵه‌بجه نه‌كردۆته‌وه چونكه به رژه وه‌ندیه‌كانی له مانه‌وه‌ی ئه وووشه یه‌دایه بۆیه تا ئێستا لاینه‌بردوه تاوه‌كوو به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی نه كه‌وێته مه ترسیه‌وه وتا زیاتر‌و زیاتربازرگانی پێوه بكات
من پێم وایه مانه‌وه‌ی ئه‌و ووشه یه به هه ڵه بجه‌وه‌له خزمه‌ت هه ڵه‌بجه دانیه‌و شتێكی زیاده‌یه هه ڵه‌بجه هه‌ر هه ڵه بجه یه وپێویستی به هیچ ووشه یه‌كی پێشگرو پاشگر نیه كه ده سه ڵات و گه نده‌ڵ چیه‌كان بازرگانی پێوه بكه‌ن هه‌ڵه بجه خۆی بۆ خۆی گه وره یه كاره‌ساته‌كه‌ی گه وره‌یه و زیندووه وقوربانیه‌كانی به‌رزوبه‌ڕێزوگه‌وره‌ن وزیندوونوله یادناچن وخه‌ڵكه كه ی گه‌وره وزیندوون بۆیه من پێم وایه هه‌رووشه و ناوێكی تری پێوه بلكێنیت هه ڵه‌بجه بچووك ده كه یته‌وه وله خزمه‌ت حیزب و ده سه ڵاتدا ده بێت بۆیه باشتر‌و ته‌ندروست تر وایه هه ڵه‌بجه هه‌ر هه ڵه‌بجه بێت و ئه و ووشه یه‌ی لێبكرێته‌وه .