Skip to Content

Friday, March 29th, 2024
هه له بجه دوای بیست ساڵان: کوردستان  وه ک  مه لبه ندی جینوساید

هه له بجه دوای بیست ساڵان: کوردستان وه ک مه لبه ندی جینوساید

Closed
by March 15, 2008 جینۆساید

  ئه میر حه سه نپوور…
زانستگای تۆرانتۆ، کانادا…

 بیست ساڵی پێ نه چوو…  هه وه ڵ ساڵڕۆژی کوشتاری هه ڵه بجه،  بێ بڕیاردان، بێ  ده نگدانی پارلمان، و بێ یه کده نگی، وه ک رۆژی  نه ته وه یی  شینگێڕان داڕژا.  به ڵام هه له بجه  زۆر  زوو بوو  به  گۆڕه پانی  خه‌ بات و ململانی له  نێو  نه ته وه دا  و له  نێوان  نه ته وه وه و هێزی دی.
        من لێره دا  باسی  مێژووی  کۆکوژی  هه ڵه بجه  و ئه نفال  ناکه م.  دوای  بیست ساڵان، هه ڵه بجه و  ئه نفال نه بڕاونه ته وه  و ده‌کرێ بڵێین به  شێوه ی دی  درێژه یان  هه یه  و  له داهاتووشدا  دواییان نایا.  ئه گه ر بمانه وێ  باسی ئێسته  و داهاتووی ئه نفال بکه ین، ئه و پرسیاره دێته گۆڕێ: ئه و باروودۆخه ی  جێنۆساید  وه رێده خا  کۆتایی  هاتوه  یان  هێشتا  به رده وامه؟

1-  کوردستان  وه ک "مه ڵبه ندی جێنۆساید":
 
        مارک لێڤین، مێژوونووسی جێنۆساید،  ده ڵێ  عه نه دۆڵی  رۆژهه ڵات، که هه رمه نستان  و کوردستان و مێزۆپۆتامی  ده گرێته‌وه، له ساڵی 1878  به و لاوه  کرا  به "مه ڵبه ندی جێنۆساید‌".   له و  ساڵه دا،  ده وڵه تی  عوسمانی  ده ستی  کرد  به  قه ڵاچۆی گه لانی  هه رمه نی و ئاشۆری و له ساڵانی 1915  هه تا 1923  ئه و  دوو  گه‌ له یان  به قڕان کرد.   له  ساڵی  1917 دا، ده وڵه تی عوسمانی، له جه‌نگه‌ی هاندانی کورد  له  دژی  گه لانی  ئاشۆری و هه رمه نی، ده ستی کرد به راگوێزتنی کوردان بۆ ده ره وه ی کوردستان.  که ده وڵه تی  عوسمانی  هه ڵوه شاوه (1918) و ده وڵه تی عێراق له ژێر چاوه دێری ئینگلستاندا  دامه زرا (1932-1918)، له کۆماری تورکییه جێنوسایدی کوردان درێژه ی پێدرا و له کوردستانی عێراق، له ‌‌ژێر  ده سه ڵاتی  به عسدا، له پێشدا له 1963 و دوایه له ساڵانی 1968 هه تا 2003 دا، مه ڵبه ندی جێنۆساید  چالاک بۆوه  و  گه لی  کورد  و ئاشۆری  به  کوشتار، وێرانکردنی گونده کان، راگوێزتن، زمانکوژی، و کولتورکوژی وه به ر  لێشاوی  جێنۆساید که وتن.  له  ئێران (به  تایبه تی  له  حکوومه تی  ره زا  شا دا)  و سوورییه ش (به  تایبه تی  له  ساڵانی 1960 به و لاوه)  پڕۆژه ی  جێنۆساید له ئارا دا بووه.
        مارک لێڤین ده ڵێ  جینۆساید  له و ناوچه دا  قاعیده یه  نه ک ئیستیسنا.  راست بوونی ئه و بۆچوونه  له  ته جره به ی  گه لانی ناوچه (کورد ، هه رمه نی و  ئاشۆری) ده رده که وێ.    له و چوار  وڵاتانه دا،  "جینایه تی شه ڕی"،  "جینایه تی دژی  به شه رییه ت" و جێنۆساید  به شێک  له ئامڕازی  ده کار هێنانی  ده سه ڵاتی  ده وڵه تیین.  ده وڵه ت  زۆر به ئاسایی  سوپای بۆ کوشتار و وێرانکردن ده کارهێناوه و پابه ندی هیچ قانوونێک،  چ  ناوخۆیی  چ  نێونه ته وه یی، نه بووه.  کانگای جێنۆساید له  ناوچه دا  ناسیۆنالیسمه.   له تورکییه، ناسیۆنالیسمی  تورک (تورکایه تی "کومیته ی ئیتحاد و ته ره قی" پێش 1919  و تورکایه تی مسته فا  که ماڵ  دوای 1923)،  له عێراق و سوورییه،  ناسیۆنالیسمی عه ره ب (به تایبه تی  به عسێتی)، و له  ئێران،  ناسیۆنالیسمی فارس (به تایبه تی  چه شنی  په هله وی) سه رچاوه ی جێنۆساید و جینایه تی  شه ڕی و جینایه تی دژی  به شه رییه ت بوون.  له  سیاسه ت و ئیده ئۆلۆژی ناسیۆنالیسمی ده وڵه تی  ئه و  وڵاتانه دا،  داوای  به رابه ری کردن  وه ک  به رنامه ی  جیابوونه وه  و به ش به شکردنی نه ته وه  و  وڵاته که ی  چاوی لێده کرێ و سزای ئه و "تاوانانه" ش  کۆکوژییه.

2-  گۆڕانی  باروودۆخی  جێنۆساید؟

        له تورکییه و سوورییه و  ئێران،  بارودۆخی وه ڕێخستنی جێنۆساید و جینایه تی  شه ڕی به رده وامه.  ته نیا  له عێراق،  سێ ساڵ  دوای هه له بجه و ئه نفال، گۆڕانێکی به رچاو له  ده سه ڵاتی  ده وڵه تی  پێکهات:  له پێشدا،  دوای شه ڕی 1991 ی  ئه مریکا له  دژی  سه دام،  به شێک  له کوردستانی عێراق  له  ده ستی ده وڵه تی  به غدا  هاته ده ر  و  حکوومه تی  هه رێمی کوردستان  پێکهات.  شه ڕی  دووه می  ئه مریکا له 2003، ریژیمی  به عسی  لابرد  و  ریژیمێکی  دی له جێگه‌ی دانا.  نوێنه رانی قوربانییه کانی  ئه نفال (رابه رایه تی  کورد  و شیعه) جێگه ی قوربانیکه ریان (ریژیمی به عس) گرته وه.  له رواڵه تدا،  وێده چێ  ئه و بارودۆخه ی  که  جێنۆساید پێکدێنێ  چی دی له ئاردا  نه ماوه.
        ئه و ریژیمه ی ئێسته  له  به غدا  ده سه ڵاتی هه یه،  به پێچه وانه ی  ریژیمی  به عس یه کده ست نییه؛  ده سه لاتی  ده وله تی  به  گوێره ی  قه ومییه ت (عه ره ب و کورد)، دین (ئیسلام، مه سیحی)، و مه زهه ب (شیعه و سونه) دابه شکراوه.  ئه وه  دابه شکردنی  ده سه ڵات به شێوه یێکی  به رابه ر  یان  دێمۆکراتی  نییه.   راستییه‌که‌ی ئه وه یه  که  ناسیۆنالیسمی عه ره ب هێشتا  به سه ر  ده وڵه تی  به غدا دا  زاڵه.  رابه رایه تی شیعه به کرده‌وه‌  و به قسه ئه و‌ه ی  سه لماندووه  که له  ئاست کێشه ی  کورد  جیاوازییه کی  زۆری له گه ڵ به عس نییه. یه کده نگی  یان وێکچوونی  ئه و  دوو  به ره ی ناسیۆنالیسمی عه ر‌ه ب  له  سیاسه تی  رابه رایه تی  شیعه سه باره ت  به کێشه ی  که رکووک، فێدرالیسم، نه وت، سنووره کانی کوردستان، یان محاکه مه ی سه دام و ده سته وده یاره که ی  باش روون بۆته وه.  با  ئه نجومه نی  وه زیران  له  به غدا  به  بۆنه ی  بیسته مین ساڵڕۆژی  کۆکوژی،  شه ش ملیۆن دۆلار  ته رخانی ئاوه دانکردنه وه ی  هه ڵه بجه بکا، با له  سه رانسه ری  عێراق به  یادی کۆکوژی بۆ  ماوه ی  یه‌ک خوله ک  ماته مگێڕی بکرێ –  ئه وانه و زۆر کاری  وا  ریژیمی  ئێسته  له  ریژیمی  پێشوو ته واو  هه ڵنابڕن.
        تاقیکردنه وه ی  راسته قینه  کاتێک  دێ که  حکوومه ت ده سه ڵاتی ته واو (سیاسی، عه سکه ری، ئیداری، و ئابووری)  به سه ر  به غدا و به شی  عه ره بی  عێراقدا په یدا بکا،  وه ک حکوومه تێک سه قام بگرێ، و له سه ر  پێی  خۆی  راوه ستێ.   ئه گه ر  شتێکی وا پێک بێ، ده ستوور و قانوون و په یمان و به ڵێنی  هیچکام  ناتوانێ  به ر  به  به رژه وه ندی  به شی زۆرینه ی ریژیم بگرێ؛  ته نانه ت  بوونی  فراکسیۆنێکی  کورد  له  حکوومه ت دا  ناتوانێ  پێشی  زه برووزه نگی  زۆرینه (ناسیۆنالیستی جۆراوجۆری عه ره ب، هه م ئیسلامی و هه م  سکوولار) بگرێ.  بیانووی پاراستنی "نیشتمانی  عه ره بی"  له گه‌ڵ بیانووی پاراستنی  یه‌ کێتی "ئومه تی ئیسلام" تێکده هاڵێ و مه کینه ی  جێنۆساید وه کارد‌ه که وێ.
 
3- بارودۆخی  ناوچه یی و ناونه ته وه یی

        له  بیست ساڵی  رابردوو دا،  هه م  زانیاری و وشیاری سه باره ت  به جێنۆساید و هه م تێکۆشان  بۆ  به ربه ره کانیکردن و دادگایی کردنی  په ره ی  ئه ستاندووه  به ڵام  له هه مان کاتدا جینۆساید، جینایه تی شه ڕی و جینایه تی  دژی به شه ریه ت  به ربڵاوتر بووه —  له ئورووپا (له  ناوچه ی بالکان)، ئه فریقا (له چه ند ولات)، ئاسیا (فلستین، تورکییه، عێراق، ئه فغانستان…)، و ئه مریکای ناوه ندی و باشوور (له چه ند وڵات).  له رۆژهه ڵاتی ناوه راست  هیچ  ریژیمێک نییه  که له ئه و  جینایه تانه  بپرینگێته وه.
        له راده ی  ناونه‌ته‌وه یی دا، له گه ڵ  ئه وهشدا  چه ند هه نگاو به ره و پێشه وه  هه ڵگیراوه  له  هه مان کاتدا پاشه کشه ده کرێ.  بۆ وێنه، کاتێک له  ساڵی 1963  کۆماری  سۆسیالیستی  مه غوولستان و یه‌کێتی  سۆڤێت به رێکخراوی  نه ته وه یه‌کگرتووه کانیان راگه یاند  که ده وڵه تی عێراق خه‌ریکی جێنۆسایدی گه‌لی کورده و داوایان کرد  کرد که به پێی کۆنوانسیۆنی جێنۆساید  باسی بکرێ و کۆتایی به و جینایه ته بدرێ، ئه و داخوازییه به  بیانووی جۆراوجۆر به رپه رچ دراوه.  یه کێک  له و  بیانوانه  ئه وه  بوو که  نه ته وه  یه کگرتووه کان  مێکانیسمێکی بۆ  به ڕێوه بردنی (تنفیذ)  کۆنوانسیۆنی جێنۆساید نییه.  چل ساڵ دوایه، که ئه مریکا  ریژیمی به عسی  رووخاند  مێکانیسمی  محاکه مه کردنی  تاوانبارانی  جێنۆساید پێکهاتبوو.  "دادگای جینایی    نێونه ته وه یی"  له ساڵی 2002 دا  بؤ محاکه مه کردنی  ئه و جینایه تانه  ده ستی به کار کرد.     به ڵام  که  ریژیمی  به عس  رووخا،  رێگه‌ نه درا  به  محاکه مه یه کی  رێک و پێک و   رۆشنگه رانه.  سه رباقی  به ده سته وه بوونی دنیایێک به ڵگه‌ و له به ر ده ست بوونی  تاوانباره کان، رێگه‌یان گرت به  روونبوونه وه ی گشت لایه نی ئه و جینایه تانه.
        ئه مریکا  به رهه ڵستی سه ره کی بوو.  محاکه مه یه کی راسته قینه و رێک و پێک پێوه ندی واشنگتن و به عس ده رده خا، ئه ویش  پێوه ندییه کی  به رین له هاتنه سه رکاری به عس  له 1963را بگره هه تا ساڵانی 1974 به و لاوه.  محاکه مه ی سه دام له جیاتی  ئه وه ی له خزمه تی  خه باتی گه لانی ناوچه  له دژی جێنۆساید و جینایه تی شه ڕی دابێ،  کرا  به  گه مه یێکی  سیاسی بۆ  ئه وه ی یارمه تی بدا به  چاره سه رکردنی  گێره‌ وکێشه کانی بووش و ده سته وده یاره که ی —  له  هه ڵبژاردنه وه ی را  بگره  هه تا  ناڕه زایی  ناوخۆیی و ناونه ته وه یی سه باره ت به  ئاکامی  شه ڕی عێراق.  هه روه ها  ده وڵه تانی ناوچه ش، ته نانه ت  ئه وانه ی  دژی  سه دام  بوون، وه ک ئه مریکا، نایانه وێ  محاکه مه یه کی راسته قینه بکرێ  له به رئه وه ی (ئه لف)  کارنامه ی  خۆیان  له سه دام باشتر نییه و ده ترسێن تووشی چاره نووسیکی وا ببن؛ (ب) محاکه مه یه کی وا زانیاریی هاووڵاتییان سه باره ت به ئه و جینایه تانه  به رین ترده کا و وشیارتریان ده کا وهانیان ده دا بۆ به ربه ره کانی کردنی ده وڵه تی  جینۆسایدکه ر ته نانه ت ده وڵه تی نه ته وه یی خۆیان؛ (ج) مافی هاووڵاتییان بۆ دادگایی کردنی  ده سه ڵاتداران ده سه لمێنێ؛ (د) پێشینه داده مه زرینێ و رێگه‌ پێشانده دا به هاووڵاتییان بۆ ئه وه ی ئه و مافه دابین بکه ن؛  (ه)  ده سه ڵاتی  ده وڵه ت کز ده کا له به ر ئه وه ی جینۆساید جینایه تێکی نێونه ته وه ییه و محاکه مه کردنی تاوانبارانیش ده کرێ له هه ر وڵاتێک  به ڕێوه بچێ.

4- کوردایه تی  و  ئه نفال

       ئه گه ر جێنۆسایدی گه‌لی کورد و هه رمه نی و ئاشۆری به رهه می  ناسیۆنالیسمه (ناسیۆنالیسمی تورک و عه ره ب و فارس)، بۆچوونی  باو سه باره ت  به جێنۆساید و به رنامه ی  به ربه ره کانی کردنیشی  له  کوردستاندا (و له نێو هه رمه نی  و ئاشۆری دا) بۆچوونی  ناسیۆنالیستییه.  جیهانبینی ناسیۆنالیستی مه ودای  خه بات له دژی جێنۆساید  به رته نگ ده کا و رێگه‌ نادا  ئه و جینایه تانه  بنه بڕبن.
        کوردایه تی وای داده نێ  که هه رچی عه ره ب و تورک و فارسه  دوژمنی کورده.  ناسیونالیستی  هه رمه نی و ئاشۆریش  پێیان وایه  هه رچی  تورک و کورده  دوژمنی  ئه به دی ئه وانن.  ناسیونالیستی  یه هوودی (به تایبه ت سه هیوونیسته کان) پێیان وایه  جووله که  "گه لێکی  هه لبژێردراو"ه  و گشت گه لی  دی  زوڵمیان  لێده که ن.  ته نانه ت  تێزی "تاقانه یی  هۆلۆکاست"یان ساز کردووه بۆ ئه وه ی  جێنۆسایدی جووله کان  له گشت  جێنۆسایدی تر  جوێ بکه نه وه؛ ده ڵێن  هیچ گه‌ لێک به ڵای وای به سه ر نه هاتوه؛  نێوی مه زهه بی  "هۆلۆکاست"یان له و جێنۆسایده  ناوه، و باسی وه ی ناکه ن که  ریژیمی نازی  خه ڵکی رؤما و  ته نانه ت  ئه لمانیشی  کوشتار ده کرد.  ئه و سیاسه‌ ته  ناسیۆنالیستییه  ئینکاری جێنۆسایدی هه رمه نیان ده کا  له به ر  ئه وه ی که پێی  وایه  دان نان به  ئه و  جێنۆسایده  قورسایی  هۆلۆکاست که م ده کاته وه.  ئه و  بۆچونه سه باره ت به  جێنۆساید، هه م له سه هیونیسم دا و هه م له کوردایه تی دا، مه به ستێکی سیاسی هه یه.  باسکردنی  جێنۆساید،  بیرکردنه وه ی، و مێژوونووسینه که ی گشتی له  خزمه ت سیاسه تی نه ته وه ڕۆنان دایه  نه ک  له خزمه ت بنه بڕکردنی جێنۆساید.  له سه هیونیسم دا، یادی هۆلۆکاست بۆ پاکانه کردنی سیاسه تی  داگیرکردنی فلستین و جێنۆسایدی فلستینییه کان که ڵکی لێوه رده گیرێ.  ده وڵه تی  ئیسرائیل  دانی نه ناوه  به  جێنۆسایدی گه لی  هه رمه نی.  وا  هه یه  ناسیۆنالیستی  هه رمه نی  دان نانێ به جێنۆسایدی ئاشۆرییه کان  بۆ ئه وه ی  له بایه خی جێنۆسایدی  خۆیان که م  نه بێته‌وه‌.
        بۆچوونێکی باوی تر ئه وه یه که جێنۆساید و ئه و چه شنه جینایه تانه به رهه می "ده وڵه تی  دیکتاتۆری" ن.  ئه و بۆچوونه  له باری  تیۆرییه وه زۆر کزه  له به ر ئه وه ی  دیکتاتۆری و دیمۆکراسی  لێک جوێ ده کاته وه و به دژی یه کتریان له قه ڵه م ده دا، و ئه وه  نابینێ  که تا کاتێکی  ده سه ڵات (ئابووری، کۆمه ڵایه تی، سیاسی) له کۆمه ڵگه‌  دا به  شێوه یێکی  نابه رابه ر دابه ش کراوه، هیچ ده سه ڵاتێکی ده وڵه تی ناتوانێ بۆ گشت لایه نێک دیمۆکراتی بێ.  له کرده وه ش دا، ئه وه ی به ده وڵه تی دیمۆکراتی داده نێن کارنامه یێکی  خاوێنی نییه.
       بۆ وێنه، ده وڵه تی  ئه مریکا، که خۆی به ریژیمی هه ره  دێمۆکراتی دنیا داده نێ، له ده ست تێوه دانی جێنۆساید و جینایه تی  شه ڕی و جینایه تی دژی  به شه رییه ت له زۆربه ی  ده وڵه ته  دیکتاتۆرییه کان  له  پێشتره.  ئه گه ر ریژیمی  به عس  هه ر له  چوارچێوه ی عێراق  ئه و جینایه تانه ی ده کرد، ده وڵه تی ئه مریکا  له  سه رانسه ری دنیایه ده یکا.  جێنۆسایدی ئه مریکا له پێشدا به کوشتاری گه له  بوومییه کان ده ستی پێکرد و له سه ده ی  بیست دا جینایه تی شه ڕی  به  به رینایی دنیا درێژه ی پێدرا (بۆ وێنه بۆردمانی هێرۆشیما و ناگازاکی به چه کی ئه تۆمی؛ بۆردمانی ویه تنام به چه کی کیمیاوی؛ ئه شکنجه ی زیندانیان  له  ئه بووغره یب و گوانتانامۆبه ی؛ رفاندن و راگویزتن و زیندانی کردنی ئه وانه ی به شه ڕکه ری دژی خۆی داده نێ). جا سه یر نییه  که  ئه مریکا  سی و شه ش  ساڵی  پێچوو هه تا  کۆنوانسیۆنی  جینۆسایدی  نه ته وه  یه کگرتووه کان په سند بکا و کاتێکیش په سندی کرد  ئه وه نده ی  شه رت ومه رج  بۆ دانا  که  گه لانی  بوومی  ئه مریکا  و گه لانی تری دنیا نه توانن ئه و  ده وڵه ته  به تاوانی جێنۆساید محاکه مه بکه ن. کاتێکی  نه ته وه  یه‌کگرتووه کان دوای  چه ند  ساڵ  حه ول دان  بۆ  دامه زراندنی  "دادگای جینایی نێونه ته وه یی"، له  ساڵی  1998 دا قانوونی دامه زراندنی  ئه و دادگایه ی بۆ ده نگ دان ئاماده کرد،  120 ده وڵه ت  په سندیان کرد، 21 ده وڵه ت  ده نگیان نه دا، و ته نیا 7   ده وڵه ت دژایه تییان کرد – ئه مریکا، عێراق، ئیسرائیل، لیبی، چین، و قه ته ر.
        یه کێک  له تایبه تێتییه کانی ئه و سێ جینایه ته (جێنۆساید، جینایه تی  شه ڕی، جینایه تی دژی  به شه رییه ت) ئه وه یه  که  ئه گه ر ئامانجیان فه وتاندنی یه‌ ک  گه ل یان کۆمه ڵێکی  تایبه تی  بێ، وه ک جئنایه ت له  دژی  ته واوی  به شه ر له قه ڵه م  دهدرێن و به ربه ره کانی کردنیان  ئه رکی سه ر  شانی هه ر ئینسانێکه.  هه روه ها، بێده نگی کردن و ئینکاری جێنۆساید  وه ک  درێژه پێدان و به شداریکردنه  له و جینایه ته.  کاتێکی  ئه مریکا  بێده نگی ده کا  له وێرانکردنی چه ند  هه زار گوند  له  کوردستانی عێراق و تورکییه و کاتێکی  پاکتاوی  قه ومی  گه‌ لی  فلستین و جینایه تی شه ڕی ئیسرائیل  په سند ده کا، ئه رکی گشت ئینسانێکه  ئه مریکا  وه ک  به شداری  ئه و جینایه ته  چاو لێ بکا. 

5- داهاتووی مه ڵبه ندی جێنۆساید

        ئاخۆ ده کرێ "مه ڵبه ندی جێنۆساید" بکه ین به "مه ڵبه ندی رزگار له جێنۆساید"؟  به بڕوای من جێنۆساید و مه ڵبه ندی جێنۆساید تا  زه مانێک  که  ناسیۆنالیسم  له  ئارادابێ  و  ده سه ڵاتی سیاسی و ئابووری به گوێره ی نه ته وه  و  ره گه ز  و قه ومییه ت و دین دابه شکرابێ به رده وام ده مێنێ.  خه باتی سه ره کی ده بێ  بۆ تێکدانی ئه و  بارودۆخه بێ که جێنۆساید پێکدێنێ به ڵام خه بات بۆ تێکدانی  ئه و بارودۆخه  ئه وه ناگه‌یێنێ که له چوارچێوه ی باری باودا  ناتوانین هیچ هه نگاوێک هه ڵبگرین.
       خه بات له دژی جێنۆساید  پێویستی به زانیاری و وشیاری سه باره ت به و جینایه ته  هه یه.  ئێسته زانیارێکی زۆر سه باره ت به  ئه و سێ  جینایه تانه  له  به ر ده ست دایه  که پێویسته فێری بین  و له په ره پێدانیدا  به شداری بکه ین.  ئه وه نده ی کوردستان ئامانجی تیری جێنۆساید بووه، ده با تا ئێستا زانیارێکی قووڵ و به رین سه باره ت به ئه و دیارده یه پێکهاتبا.  به ڵام  زانیاری و ئاگایی سه باره ت به ئه و جینایه تانه له ته جره به که ی وه دوا که وتووه.
         چه مکی جێنۆساید دوای دامه زرانی نه ته وه یه کگرتووه کان و حه ولدان بۆ په سندکردنی کۆنوانسیۆنی جێنۆساید (1948-1945) که وته سه ر زاران.  پێش ئه وه ی نه ته وه یه کگرتووه کان ئه و به ڵگه یه  په سند بکا،  ئه و ده می  پێشنووسه که ی راوێژی لێده کرا، به درخانییه کان  له یادداشتێک  بۆ  نه ته وه یه کگرتووه کان به شێک له  پێشنووسێکی  ئه و  به ڵگه‌ یان گێڕاوه و باسی جێنۆسایدی گه لی کوردیان کرد.  به ڵام ئه و د‌ه ستپێکه  وشیاری و چالاکی به دوا دا نه هات.  له ساڵی 1963 که کۆماری  سۆسیالیستی مه غوولستان و یه کێتی سۆڤیت باسی  جێنۆسایدی گه لی  کوردیان له  نه ته وه یه کگرتووه کان هێنا گۆڕێ،  دیسان وشه ی  جێنۆساید که وته سه ر زاران به ڵام باسی  جێنۆساید  نه بوو به به شێک له کوولتووری سیاسی کورد و وڵاتانی ناوچه.  له گه ڵ  ئه و‌شدا،  نووری درسیمی له 1952 دا، مێژووی کوشتاری درسیمی نووسیبۆوه و به تورکی له شامێ بڵاوی کرده وه، باسی جێنۆسایدی کورد له تورکییه به شێوه یێکی مێژوویی و لێکۆڵینه وه یی هه وه ڵ جار له خه باتی ئیسماییل بێشکچی دا  ده ست  پێده کا (کتێبی  تونجه لی قانونو (1935) و ده رسیم ژێنۆسیدی، ئیستانبوول، 1990).  له کوردستانی عێراق، له گه ڵ ئه و‌ شدا له 1991 به و لاوه  ئازادی لیکۆڵینه وه هه بووه  هێشتا به رهه می به پێز و پێویست بۆ کاری چالاکی و زانیاری له به ر ده ست دانییه و هێشتا لێکۆلینه وه و لێکدانه وه  سنووره کانی هه وه ڵ لیکۆلینه وه ی ئه نفالی نه به زاندووه (کتێبی  جینۆساید له عێراقدا و په لاماری ئه نفال بۆ سه ر کورد  لێکۆڵینه وه ی "رێکخراوی مافی مرۆڤ"، به ئینگلیسی 1993؛ کوردییه که ی چاپی 1999).  گۆڤاری ئه نفال، که وادیاره  ته نیا یه ک ژماره ی ده رچووه، له بێ سه ره ‌و به رییدا  که م وێنه یه.
        ئه و کورته مێژوویه بۆیه ساغ ده که مه وه و ده یگێڕمه وه که بڵێم کوردایه تی  توانای خه‌ بات بۆ بنه بڕکردنی جێنۆسایدی نییه.  له گه ڵ ئه وه شدا نوێنه رایه تی کورد له پڕۆسه ی دانانی ده ستووری عێراق دا حه ولیدا  ده وڵه تی  ناوه ندی ده سه لاتی  جێنۆساید و جینایه تی  شه ری نه بێ، له وه شدا  زۆر سه رنه که وت و به  به رژه وه ندی  ئه مریکا  له گه ڵ  ناسیۆنالیسته  شیعه کان سازشتی کرد.
       دیاره  قانوون، هه ر چه ندیش به راشکاوی و به تێروته سه لی رێ له ئه و جینایه تانه بگرێ، ناتوانێ بنه بڕیان بکا.  ده وڵه ت، ئه گه ر ویستی جێنۆساید بکا، له ده ستوور و قانوونی ناوخۆیی و نێونه ته وه یی ناپرینگێته وه و پێشێلیانده کا.  سه رباقی وه ی، قانوون مه یدانێکی خه بات له دژی ئه و جینایه تانه یه.
        ئه گه ر جێنۆساید جینایه تێکی نێونه ته وه ییه، به ربه ره کانی کردنیشی ده بێ نێونه ته وه یی بێ.  له مه ڵبه ندی جینۆساید دا  سێ  گه‌ل  ته رتوتونا کراون — هه رمه نی و ئاشۆری و کورد.  جێنۆسایدی هه رمه نی،  جێنۆسایدی کورده و  جێنۆسایدی کورد، جێنۆسایدی ئاشۆرییه. کوردێکی بیه وێ به راستی له دژی ئه و جینایه تانه خه بات بکا پێویسته دان بنێ به  به شداریکردنی به شێک له رابه رایه تی کورد له جێنۆسایدی هه رمه نی و ئاشۆری دا و ئه و رابه رایه تییه وه ک ده سته و ده یاره ی جینۆساید چاو لێبکا و مه حکوومی بکا.  به ڵام  سیاسه ت و کرده وه ی  نێو نه ته وه یی ته نیا به هاوکاری و هاوپشتی ئه و سێ قوربانییه پێک نایا.  کوردێک یان هه رمه نییێک که دژایه تی  جێنۆسایدی گه لی فلستین و گه لانی تر نه کا، ناتوانێ له خه باتی خۆی دا سه ربکه وێ.  ته نیا به شۆڕشی گه لانی دنیا له دژی ئه و جینایه تانه ده کرێ ده سه ڵاتداران چاوترسێن بکرێن و سیستێمی جیهانی جێنۆساید پاشه کشه ی پێبکرێ.
       له و قسانه دا  وا ده رده که وێ که خه بات بۆ بنه بڕکردنی جێنۆساید  خه باتێکی ئالۆزه و زۆر لایه نی هه یه –  سیاسی، ئیده ئۆلۆژی، کوولتووری، قانوونی…  من باسی وه م کرد که سیاسه ت و ئیده ئۆلۆژی ناسیۆنالیستی رێگه‌ نادا به خه باتێکی وا که جێنۆساید بنه بڕ بکا، ئه وه ش  له به ر ئه وه ی که پێگه ی جێنۆساید نه ته وه  و ناسیۆنالیسمه.  به ڵام  تاقه‌ که س  به هیچ  سیاسه ت و ئیده ئۆلۆژییێک له حیم نه کراوه.  دیاره  که سێکی رێبازی ناسیۆنالیستی هه بێ ده توانێ خه باتی بێوچان له دژی جێنۆساید بکا.  با  مێژووی جێنۆسایدی هه رمه نی بگێڕمه وه.  سه د ساڵ له وه ی پێش، برایانی به درخان، که  به شی هه ره به هێزی چینی ده ره به گ بوون و له هه مان کاتدا ناسیۆنالیسمی  تازه سه رهه ڵێناویان  به ڕێوه ده برد، به توندی ره خنه یان گرت له به شداریکردنی سه رۆک عه شیره ت و ده ره به گی کورد له کوشتاری هه رمه نی. هه شتا ساڵ دوایه، یلماز گونه ی، هونه رمه ندی چه پ، چه ند رۆشنبیری تورکی هاندا بۆ ئه وه ی تورکییه کۆکوژی هه رمه نیان وه ك جێنۆساید به ره سمییه ت بناسێ.
       له تورکییه، که ناسیۆنالیسمی که مالیستی ته واو بڕه وی هه یه  و ده وڵه ت  هانده ری دوژمنایه تی تورک و کورده، یه سیم ئوستائوغلو له فیلمی  سه فه ر به ره و خۆره تاو (2000) دا، وێرانکردنی گونده‌کانی کوردستان و زه بروزه نگی "میت"ی له قاو داوه، وده لێ کورد و تورک ده توانن پێکه وه بژین. ورده ورده رۆشنبیران، جارێ زۆرتر له به ره ی چه پ، جێنۆسایدی هه رمه نی و سه رکوتکردنی کوردان مه حکووم ده که ن.
        پێویسته له  نیزامی په روه رده دا، به رنامه ی دراساتی جینۆساید و دوو جینایه ته که ی تر دامه زرێ و لایه نه جۆراۆجۆره کانیان لێکبدرێته وه؛ ئه وانه ی بۆ حکوومه ت کار ده که ن ده بێ سه باره ت به و جینایه تانه ده رس بدرێن… من تا ئێستا باسی وه م نه کردووه  که ژیانی پاشماوه ی هه ڵه بجه و ئه نفال دوای شازده سال حکوومه تی کورد چۆنه؟  هه روه ها ده کرێ بپرسین، باری ژیان و مافه کانی ئاشۆرییه کان له ژێر ئاڵای کورد دا چۆنه؟   


Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.