هونه‌ر و چینه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان
له ده‌ورانی پارینه‌سه‌نگی واته چاخه به‌ردینه دا، كه گشت مرۆڤه‌كان ناچاربوون به كۆكردنه‌وه‌ی خۆراك، ڕاوكردن و به‌ده‌ست هێنانی میوه و گیاخۆراكیه‌كان ژیان به‌رنه‌سه‌ر، كۆمه‌ڵگا یه‌كده‌ست و هاوشێوه بوو. به‌ڵام له سه‌رده‌می نوێ به‌ردینه‌دا به به‌رهه‌مهێنانی خۆراك، له‌ڕێگای وه‌رزێریه‌وه، هێدی هێدی ئینسان ده‌ستی له كۆچ كردن كێشایه‌وه و له جێیه‌ك نیشته‌جێ بوو. به هۆی زیاد بوونی به‌رهه‌مهێنان و پاشه‌كه‌وت كردنی دانه‌وێڵه و ده‌ست كه‌وتنی كاتی به‌تاڵ و بێكاری، مه‌جالی چالاكی لاوه‌كی و خۆخه‌ریك كردنی بۆڕه‌خسا. له ئاكامدا به‌شێك له خه‌ڵك توانیان به‌بێ كاری به‌رهه‌مهێن و ڕاسته‌وخۆ، ژیان به‌رنه‌سه‌ر. پیشه‌سازی و سه‌ودا و مامه‌ڵه‌ش بوونه هۆی سه‌ر هه‌ڵدانی چینێكی نوێی كۆمه‌ڵایه‌تی( مامه‌ڵه‌چی).
به‌م شێوه‌یه له سه‌رده‌می شارنشینیه‌وه( له 5000 ساڵ له‌وه پێش به‌م لاوه) كه چینه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان چوونه‌ته شكڵ و قه‌واره‌ی تایبه‌ت به خۆیانه‌وه، ئێمه شاهیدی شه‌ڕ و تێك هه‌ڵچوونه چینایه‌تیه‌كانین. چینێكی كه له دابه‌شكردنێكی گشتی دا ده‌كرێ به تاك و كۆمه‌ڵ، یان زۆرینه و كه‌مینه‌یان نێوبه‌رین. چینی زۆرینه واته ئه‌و به‌شه له ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵ كه كاره قورس و به‌رهه‌مهێنه‌كانیان له ئه‌ستۆیه. چینی كه‌مینه‌ش ئه‌و تاقمه له ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵن كه ده‌ستیان له كاروباری په‌یوه‌ندیه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، له باری نه‌زه‌ریه‌وه و رێبه‌ری و رووتاندنه‌وه و رێك‌وپێك كردنی كاروباری وڵات دا، هه‌یه_ یان باشتره بڵێین له ژێرچۆك ناوه. شك له‌وه‌دا نیه كه به پێی هه‌لومه‌رجی ژیان و شێوه‌ی جیاوازی به‌رێچوونی هه‌ر چینێك، خۆیان خاوه‌نی بیر وبۆچوون و جیهان بینیه‌كی جیاوازیشن. و سروشتیه كه ئێمه شاهیدی دوو فه‌لسه‌فه و دوو جۆر هونه‌ری(خاس و عام) تاك و گشتی له دنیای ئه‌م دوو چینه‌دا بین.
هه‌روه‌ك له سه‌ره‌وه باسمان كرد، له ده‌روونی ئه‌م كۆمه‌ڵگا چینایه‌تیه‌دا، به‌رده‌وام كێشه و ململانێ له ئارادایه. دیاره هۆكاری ئه‌م كێشمه‌كێش و تێكهه‌ڵچوونانه‌ش بریتین له:
ئاساییه كه، كه‌مینه‌ی جاوه‌ن ده‌سڵات و پله و پایه‌كان بۆ پاراستنی ماف و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیان ده‌یانه‌وێ هه‌لومه‌رجه‌كه پارێزراوبێ و هه‌ر چه‌شنه ئاڵ و گۆرێك، له ڕاستای دژ به به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیان ده‌بینن. له به‌رانبه‌ریشدا زۆرینه‌ی بێ به‌ش و زۆرلێكراو بۆ ئه‌وه‌ی ئاڵوگۆرێك به‌سه‌ر ژیان و به‌رێچوونیدا بێت، حه‌زی له ئاڵوگۆڕه و به پیریه‌وه ده‌چێت. كه‌مینه‌ی خاوه‌ن به‌رژه‌وه‌ندی، كه خۆی به‌بێ ئه‌وه‌ی رۆڵێكی له به‌رهه‌مهێناندا هه‌بێ و ته‌نیا چاوه‌دێری ڕه‌وتی به‌رهه‌مهێنانی چینی زۆرینه‌یه، هه‌وڵه به‌كرده‌وه‌كان به سووك چاولێده‌كه‌ن و ده‌كۆشن تا هه‌وڵه نه‌زه‌ریه‌كان به ته‌واوی له هه‌وڵه به‌كرده‌وه‌ییه‌كان جیابكه‌نه‌وه. له لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌كرێ بڵێین چینی زۆرینه مه‌جالێكی بۆ كار و كۆششی سه‌ربه‌خۆیانه‌ی نه‌زه‌ری له‌به‌ر ده‌ستدا نیه. چینی كه‌مینه‌ش چون ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ژیانی به‌كرده‌وه‌دا نامۆیه، ئاساییه له ڕاستیه‌كان دوور كه‌وێته‌وه‌و خه‌ڵوه‌ت نشینی كاخی خه‌یاڵی خۆی بێت. له حالێك دا كه زۆرینه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تێكه‌ڵاوی ڕه‌وتی ژیانی به كرده‌وه‌یه له گه‌ڵ ڕاستیه‌كان دا ده‌سته و یه‌خه‌یه. ده‌كر بوترێ( واقعگه‌را)یه. كه‌وابێ ده‌توانین بوونی دوو جۆر هونه‌ری جیاواز، هه‌ر له به‌ره‌به‌یانی سه‌رهه‌ڵدانی شارستانیه‌وه به‌دی بكه‌ین و لێكیان هه‌ڵاوێرین. واته هونه‌ری واقعگه‌رایانه‌ی زۆرینه( عه‌وام) و هونه‌ری ناواقعگه‌ریانه‌ی كه‌مینه( خه‌واس).
كه وایه له به‌رانبه‌ر هونه‌ری سه‌ره‌تایی دا كه هاوشێوه و له ڕاستی دا به یه‌كێك له هۆكاره‌كانی به‌رهه‌مهێنان به‌حیساب ده‌هات. هونه‌ری شارستانیه‌تی دوو ڕه‌وت له خۆ ده‌گرێ كه هیچكامیان( به‌تایبه‌ت ڕه‌وتێكی كه به ژیانی چینی كه‌مینه مه‌ڕبووته) هۆكاری ڕاسته‌وخۆی به‌رهه‌مهێنان به‌حیساب نایه‌ن و سه‌ر به گشت كۆمه‌ڵگانین، به‌ڵكو تایبه‌ت به چینێكی دیاریكراوه له‌و دوو چینه‌ی له كۆمه‌ڵگادا بوونیان هه‌یه و هونه‌ری هه‌ر چینه‌ش ده‌رخه‌ری ناڕاسته‌وخۆی هه‌لومه‌رج و داخوازیه‌كانی ژیانی تایبه‌ت به‌وچینه و یان كه‌ره‌سه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆیه بۆ دابین كردنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی ئه‌و چینه. هونه‌ری كه‌مینه، یان تاك، بێ رۆح و ئیستاتیكیه، سوننه‌ت گه‌رایه. و هونه‌ری زۆرینه، یان گشتی، زیندوو و دینامیكیه.
لێره‌دا ڕه‌وتی سه‌رهه‌ڵدان و گه‌شه‌ی شێعر وه‌ك نموونه لێك ئه‌ده‌ینه‌وه: له كۆمه‌ڵگای سه‌ره تاییدا زۆربه‌ی كاره‌كان له به‌رده‌وامی و لێكهه‌ڵوه‌شانی یه‌ك له دوای یه‌كی زنجیره‌یه‌ك جووڵه و بزووتن پێك ده‌هات،( بزووتنی جه‌سته و له‌وانه ده‌نگ كه له كاتی كاردا له گه‌روو دێته ده‌ره‌وه) به شێوه‌ی ئاسایی خاوه‌نی كێش و نه‌زمێك بوو. مرۆڤی سه‌ره‌تایی، بۆ هه‌ر كارێك، ته‌واوی ئازای به‌ده‌نی وه‌ك ساوایه‌ك ئه‌خسته‌كار، ته‌نانه‌ت ئه‌و به‌شه‌ش له جه‌سته‌ی كه بۆ ئه‌و كاره هیچ سوودێكی نه‌بوو. به‌م چه‌شنه بزووتنی جه‌سته له‌گه‌ڵ حه‌نجه‌ره‌دا هاوڕا و هاوئاهه‌نگ بوو. ده‌بینین كاری ئینسانه سه‌ره‌تاییه‌كان، واته كاره خاوه‌ن كێش و نه‌زم و ته‌رتیب داره‌كانیان، دوولایه‌نی هه‌بوو: لایه‌نی جووڵه‌و بزووتن و لایه‌نی ده‌نگ. لایه‌نی بزووتن و جووڵه هه‌ڵپه‌ركێی لێكه‌وته‌وه‌و لایه‌نی ده‌نگیش مۆسیقای پێكهێنا. سه‌ڵای كار بووبه گۆرانی و ده‌نگی وێك كه‌وتنیئامراز و كه‌ره‌سه‌كان بوون به هۆی پێكهاتنی ئامێره‌كانی مۆسیقا. دوای لێكترازانی هاوشێوه سه‌ره‌تاییه‌كانی كۆمه‌ڵگا و جیابوونه‌وه‌ی تیئۆر و كرده‌وه، هه‌ڵپه‌ركێ، مۆسیقا و شێوه‌كاری تووشی لێك هه‌ڵوه‌شان بوون، هه‌ركامه و رێگای خۆی گرته پێش. كاری حه‌ره‌كه‌تی له كاری به‌قسه و نه‌زه‌ری جیا بۆوه.
مۆسیقای سه‌ره‌تایی له دووبه‌ش پێك ده‌هات. ڕواڵه‌ت و ماده، كه ڕواڵه‌ته‌كه‌ی بوو به مۆسیقایه‌كی رووت و ماده كه‌ش، یان ناوه‌رۆكه‌كه‌ی به گۆرانی. هه‌رچه‌ند شێعر و مۆسیقا و چۆپی و شێوه‌كاری له بابه‌تی به‌كرده‌وه‌ی ژیان جیابوونه‌وه، دیسانیش وه‌ك وه‌گه‌ڕخستنی ئیش و یه‌كه‌م هه‌نگاوی كار رۆڵیان بیتی و شتێكیان به مرۆڤ به‌خشی كه پێویستیه‌كی زۆری پێی بوو: نه‌زم و هاواهه‌نگی، چ له شوێنی سرووشتی و كۆمه‌ڵدا و چ له دنیای زه‌ین دا. گشت ئه‌و هونه‌رانه‌ی كه به هونه‌ره جوانه‌كان ناوزه‌د ده‌كرێن وێنه‌یه‌ك له نه‌زم و هاواهه‌نگی به‌ئینسان ده‌به‌خشن.
هه‌ستكردن به نه‌زم و ته‌رتیب چێژ به‌خشه. چون ده‌رخه‌ری زاڵ بوونی مرۆڤ به‌سه‌ر سرووشت دایه. كاتێك كۆمه‌لێك بۆگه‌یشتن به مه‌به‌ستێك، یان لابردنی مه‌ترسیه‌ك، به‌یه‌كه‌وه كارده‌كه‌ن، ئه‌م نه‌زمه پێك دێ و هه‌ست پێده‌كرێ. مه‌یلێكی هاوشێوه له گشتیانا دروست ده‌بێ و به‌رێوه‌بردنی كاری به‌كۆمه‌ڵ ئاسان ده‌كاته‌وه. به‌ڵام ئه‌و گوروپه دوای گه‌یشتن به مه‌به‌ست و لاچونی مه‌ترسی، به‌ته‌واوی ئارخه‌یان نیه چون به‌رده‌وام روودانی سه‌ر له نوێی مه‌ترسی و لاچونی هه‌لومه‌رجی خوازراو له ئارادایه. كه‌وایه ئاماده‌گیه‌كی دایمی پێویسته و لایه‌نی ڕه‌وانی ئه‌م ئاماده‌گیه‌ش به هۆی مه‌یلێكی هاوشێوه‌ی به‌كۆمه‌ڵه‌وه، كه سه‌رچاوه گرتوو له هونه‌ره‌كانه‌وه‌یه، دابین ده‌بێت. چۆپی و گۆرانی تایبه‌ت به كاره جۆراوجۆره‌كانی وه‌ك: ڕاو، شه‌ڕ، چاندن، دروێنه و …به هۆی مه‌یلێكی هاوشێوه، كه له هه‌موانیدا هه‌ڵده‌خرێنێ، ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام ئه‌م كۆمه‌ڵه ئاماده‌ی زاڵ بوون و خه‌بات بێت. ئه‌م به‌رهه‌مه هونه‌ریانه پێكهاته‌یه‌كی ساكار و ناوه‌رۆكێكی له دڵ نزیك و گشت په‌سندیان هه‌بوه و جێی سه‌رنجی چینێكی گه‌وره‌ی كۆمه‌ڵ، كه چینی بێبه‌ش و زه‌حمه‌تكێش و زۆرلێكراویان پێده‌هێنا، بوون.
به‌شی تاكی كۆمه‌ڵ، واته كه‌مینه، به‌هۆی مه‌وداگرتن و دووركه‌وتنه‌وه له ڕاسته‌قینه‌ی به‌كردوه، به‌رهه‌مگه‌لێك ده‌خوڵقێنێ كه له گه‌ڵ كرده‌وه‌ی كۆمه‌ڵگادا هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی نیه و خاڵی له رۆحێكی به كۆمه‌ڵ و واقعگه‌راییه. به‌رهه‌می ئه‌م چینه به هۆی دووره‌په‌رێزی و جیابوونه‌وه له ژیانی به‌كرده‌وه‌ی كۆمه‌ڵگا و خزانه كونجی تنیایی و مه‌یله تاكه كه‌سیه‌كان، به جێگای ده‌ربڕینی” ئێمه”ی كۆمه‌ڵگای سه‌ره‌تایی، “من”ی تاك و تایبه‌ت به‌رجه‌سته ده‌كات. له‌م رێگایه‌وه ده‌كرێ به‌و ئاكامه بگه‌ین كه كه‌سایه‌تی، شێوه‌ی بیركردنه‌وه و سه‌بك و سلوكی( ژیانی هونه‌ری) هه‌ر كه‌سه‌و جێگا و شوێن و پێگه چینایه‌تی یه‌كه‌ی، دیاری ده‌كا. له ڕاستی دا له نێو هه‌ر چینێكدا سه‌بك و شێوه‌یه‌كی گشتی فه‌رمانڕه‌وایی ده‌كات و تا كاتێكی كه ئه‌م چینه تووشی ئاڵوگۆڕێكی بنه‌ڕه‌تی نه‌یه‌ت ئه‌م سه‌بكه هه‌روا پابه‌رجایه و درێژه به بوونی خۆی ئه‌دات. به‌ڵام كاتێكی كه چینێك تووشی ئاڵوگۆرێكی بنه‌ڕه‌تی ده‌بێت هه‌لومه‌رج و پێداویستیگه‌لێكی نوێ دێنه ئاراوه و به دوایدا بیر و ئه‌ندێشه‌یه‌كی تازه‌بابه‌ت له زه‌ینی ئه‌ندامانی چینه‌كه، له‌وانه كۆمه‌ڵی هونه‌رمه‌ندانیدا، سه‌ر هه‌ڵده‌دات. دیاره ده‌ربڕینی ئه‌م ئه‌ندیشه نوێیانه له چوارچێوه‌ی فۆڕمه كۆنه هونه‌ریه‌كاندا ناگونجێ و به‌م چه‌شنه سه‌بك و شێوه تووشی ئاڵۆزی دێت و ئاڵوگۆڕی به‌سه‌ردا دێ. واته هونه‌رمه‌ند هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ ئه‌ندیشه تازه‌كاندا فۆرمگه‌لێكی نوێ ئیرایه ئه‌دات. یانی سه‌بك و شێوه‌یه‌كی نوێ پێك دێنێ. به‌م پێیه به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و شته‌ی كه ڕه‌نگه له سه‌ره‌تاوه به نه‌زه‌ر بگات كه ئاڵوگۆر له سه‌بك و شێوه‌ی تاكه كه‌س و تایبه‌تیدایه. سه‌رچاوه و ڕیشه‌ی ئه‌م ئاڵوگۆڕه، گشتی و چینایه‌تیه و به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ مێژووی تێكهه‌ڵچون و دژایه‌تیه چینایتیه‌كان، شیاوی ده‌ربڕین نیه. له‌م رووه‌وه بابه‌تی سه‌بك شناسی له‌ڕاستی دا ژێرمه‌جمووعه‌ی كۆمه‌ڵناسی هونه‌رییه و به‌بێ له‌به‌رچاو گرتنی ئاڵوگۆره كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، لێكدانه‌وه‌ی كارێكی نه‌شیاوه. هۆی ئه‌وه‌ی كه سه‌بك شناسی له سه‌ده‌كانی ڕابردوودا كارێكی ئه‌وتۆی له ده‌ست نه‌هاتوه ئه‌مه‌یه كه پێشینیان ئاورێكی وایان له لایه‌نه كۆمه‌ڵایتیه‌كانی سه‌بك و شێوه‌كاره‌كان نه‌داوه‌ته‌وه و ناچاره‌ن بۆ ده‌ربڕینی جیاوازی نێوان سه‌بكی كه‌س و سه‌رده‌مه‌كان، ده‌سته‌واژه‌گه‌لێكی وه‌ك( ئیلهام) (موهیبه‌ت) و (نبوغ) یان، كه چه‌مكگه‌لێكی گوماناوی و ته‌مومژاوی و هه‌لێنجراون و نازانستین، به كار دێنا.
له سه‌رده‌می ئێستادا سه‌بك شناسی هێشتا نه‌چۆته چوارچێوه‌یه‌كی نیزام مه‌ندی زانستی یه‌وه و خاوه‌ن ڕه‌وشێكی توێژینه‌وه‌ی دیاریكراو نیه. هۆیه‌كه‌شی ئه‌وه‌یه كه له لایه‌كه‌وه سه‌بك شناسی به‌رین ترین و ئاڵۆزترین باڵی كۆمه‌ڵناسی هونه‌رییه و مه‌فهومی سه‌بكیش تخم گه‌لێكی ڕواڵه‌تی و مه‌عنه‌وی زۆر له‌خۆ ده‌گرێ. له لایه‌كی دیكشه‌وه كۆمه‌ڵناسی هونه‌ری، به هۆی مه‌ودایه‌كی كه له ژیانی به‌كرده‌وه‌ی گرتوه، به ڕاده‌ی باقی باڵه‌كانی دیكه‌ی كۆمه‌ڵناسی گه‌شه‌ی نه‌كردوه و یه‌جگار زۆر تازه‌یه.
له‌سه‌ده‌ی ئێمه دا كۆمه‌لێك له توێژه‌ران هه‌وڵیانداوه بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕیشه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی هونه‌ر و دانش له ره‌ِوشه زانستیه‌كان كه‌ڵك وه‌رگرن و له ئاكامیشدا ژوماره‌یه‌ك له‌و زانایانه توانیان هه‌نگاوی زۆر باش، له‌م پێناوه‌دا، بنێن. به‌ڵام ئه‌مه‌ش هێشتا نه‌یتوانیوه ببێته هۆی به‌دیهاتنی رێبازێك بۆ رێكخستنی نه‌زه‌ریه‌یه‌كی زانستی كامڵ سه‌باره‌ت به سه‌بك شناسی.
ئێستا ئێمه له سه‌رده‌مێك دا ده‌ژین كه ریزبه‌ندیه چینایه‌تیه‌كان به‌ته‌واوی روون بوونه‌ته‌وه و چینی ده‌سه‌ڵاتدار، واته ئه‌و كه‌مینه مفته‌خۆره‌ی كۆمه‌ڵگا، گشت كه‌ره‌سه و ئامرازه‌كانی خستۆته خزمه‌ت به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خۆیه‌وه. و به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ده‌یه‌وێ و له هه‌وڵدایه ئه‌و به‌شه‌ش له هونه‌ر، كه سه‌ربه چینی ژێرده‌ستی كۆمه‌ڵگایه و توخمێكی له سه‌ركێشی تێداماوه، ڕام بكات و به نێوئاخنكردنی فه‌زایه‌ك له بێ هیوایی و خورافه و گۆشه‌گیری، له ناوه‌رۆكه ناڕازی و سه‌ركێشه كه‌ی داته‌كێنێ، و چینی به‌رهه‌مهێن واته كرێكاران و زه‌حمه‌تكێشان و كۆمه‌ڵانی زۆرلێكراوی كۆیله‌ی نه‌زمی سه‌رمایه له‌م چه‌كه‌ی بێبه‌ش بكات و به‌م كاره‌ی هه‌نگاوێكی تر خۆی و ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی له هه‌ڵدێری نه‌مان دوورتر بخاته‌وه.
***
سه‌عید ئه‌مانی