Skip to Content

Friday, April 19th, 2024
هۆشدارییەك لە ناوەندی چاكەوە بۆ لیژنەی بالای مەراسیمی یادی ئەنفال

هۆشدارییەك لە ناوەندی چاكەوە بۆ لیژنەی بالای مەراسیمی یادی ئەنفال

Closed
by April 7, 2012 جینۆساید

وا لەیادی بیست‌وچوارهەمین تاوانی ئەنفال نزیك دەبینەوە، هەرچەندە ئێمە پێشنیاری ئەوەمان كردووە كە لەو یادەدا هیچ ئاژەلێك سەر نەبردرێ‌و لە چێشتخانەكانیش گۆشت نەخورێت. بەڵام لەكاتێكدا ئەو پێشنیارە جێبەجێنەكرا، پێویستە لیژنەی باڵای یادی ئەنفال ئاگاداری ئەوەبن كە لەو هۆتیل‌وخواردنگایانەدا كۆنەبنەوە بۆ نان خواردن‌و كۆروسمینارەكانیان كە خاوەنەكانیان لەسەروەختی ئەنفالدا موستەشارو كۆنەبەعسی‌و دەسەڵاتداری بەعس بوون . چونكە ئەوە گەورەترین سوكایەتی دەبێت بە قوربانیانی ئەنفال‌و تەنانەت بە میوانەكانیشیان .
بەداخەوە ئەمرۆ لە كوردستان لەبری ئەوەی جاش‌وتۆمەتبارانی ئەنفال راپێچی دادگاو لێپرسینەوە بكرێن. كەچی خاوەنی سەرمایەو پرۆژەی گەورەن، ئەوانەی لە بە تاڵانبردن‌و رخاندنی گوندەكانی كوردستان سودمەندبوون، هەرئەوانیش لە دروستكردنی كۆمەڵگا زۆرملێكان خاوەنی كۆمپانیاومقاول‌و خاوەن سەرمایە بوون.. بێگومان ئەمرۆش هەروایە .
بۆیە ئەركی لیژنەی باڵای مەراسیمە ئەوە لەبەرچاوبگرێت. چونكە نەك هەر ئەندامانی لیژنە بەڵكو هەموو ئەوانەش توشی بەرپرسیارێتی ئەخلاقی‌و ویژدانی دەبن كە لەوهۆتیل‌و چێشتخانانەدا دابنیشن كە خواردن‌و شوێنی حەوانەو ۆرك شۆپ ئامادە دەكەن .

ناوەندی هەلەبجە
دژبەئەنفالكردن‌و جینۆسایدكردنی گەلی كورد – چاك

5/4/2012
 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.