Skip to Content

Thursday, March 28th, 2024
هۆڵەكانى خوێندن و……………..؟

هۆڵەكانى خوێندن و……………..؟

Closed
by July 26, 2008 گشتی

 هەوموو ساڵێك دواى ئەوەى تاقى كردنەوەى پۆلە ناكۆتاكان لە بەروارى 15/5 دەست پێدەكات تاكو كۆتایى رۆژى تاقى كردنەوە, ئینجا لەدواى ئەمانەوە دوا پۆلەكان دەست بە ئەزموونەكانیان دەكەن,پۆلى سێیەمى ناوەندى و شەشەمى ئامادەیى, واتە پۆلى نۆیەمى بنەرەتى دوازدەمى بنەرەتى (كەلۆرى), قوتابیان بەرادەیەك دەخوێنن تەنها بۆئەوەى لە پۆلێكەوە بۆ پۆلێكى بگوازرێتەوە و بچێت بۆ قۆناغێكى تر, جگە لەمە هیچ بۆچونێكى ترى لەمێشكدا ناخولێتەوە, دواى ئەوەى لەلایەن وەزارەتى پەروەردەوە چەند بریارێك دەرچوو بۆئەوەى ئەو قوتابیانەى لە پۆلى نۆیەمى بنەرەتین دەبێت كۆى گشتى نمرەكانى لە 60% كەمتر نەبێت ئینجا دەچێت بۆ ئامادەیى وە لەمە كەمتر بێت دەچێت بۆ خوێندنى پیشەییەكان, پۆلى دوازدەمى بنەرەتى دەبێت نمرەیەكى باشى هەبێت بۆئەوەى بچێت بۆ كۆلێژ یان پەیمانگا , بەڵام لەهەمان كاتدا پەیمانگاش نەماوە بۆیە هەڵئاوسان روودەدات لە كۆلێژەكان و لێرەدا زۆربەى قوتابیان ناتوانن بەشدار بن لە كۆلێژەكان بەهۆى كەمى نمرەیان, بۆئەوەى بچمە ناو باسەكەمەوە دەمەوێت ئەمە روون بكەمەوە كە ئەمساڵ چى روویداوە لەنێو هۆڵەكانى خوێندن, قوتابیانى ئەمساڵ زۆربەى زۆریان روویان كردۆتە چاپخانەكان بۆئەوەى مەنهەج بكرن بە بچوكراوەیى و بیهێنن بۆ نێو هۆڵەكان واتە (قۆپیە) كردن بۆتە كارێكى رەواو شارستانیەت لەنێو قوتابیاندا و بەكارێكى رەواى دەزانن, ئایا ئەم قوتابیانە لێرەدا بە غەش دەست پىَ بكەن دەبێت لەدوا رۆژدا چى بكات و چى بەسەر گەل و نیشتمانەكەى بێنێت, بەهۆى ئەوەى كە بەرێوەبەرایەتى پەروەردە داواى لە مامۆستایان كردووە كاتێك قوتابیەك غەش دەكات بەهۆى پارچە وەرەقەیەك تەنها وەرەقە بچوكراوەكە كە بەكۆمپیوتەر كراوە لێى بسەندرێت و بەس قوتابیەكە نەكرێتە دەرەوەى هۆڵ, ئەمەش واى لە قوتابیان كردووە كە زیاتر روو لە غەش كردن بچن وبەردەوام بن لەسەر كارە ناشایستەكان و.بەرێوەبەرایەتى پەروەردەش بە دانانى ژمارەیەكى كەم مامۆستا لە هۆلەكانى تاقى كردنەوە و ژمارەیەكى خەیاڵى لە قوتابیان ناتوانرێت كۆنترۆلى هۆلەكان بكرێت لەلایەن مامۆستایانەوە و دەبێتە مقۆ مقۆى قوتابیان و كاتێك كە مامۆستا وەرەقەیەكى غەش دەگرێت و دەڵێتە قوتابیەكە برۆ دەرەوە لە هۆڵ ئەوا ئەم مامۆستایە دەكەوێتە بەر فشارو هەرەشەى قوتابیان و دەڵێت بزانە چیت بەسەر دێنم,ئەم بڕیارانەى وەزارەتى پەروەردە دەرى دەكات تارادەیەك نەشیاوە لەگەڵ ئێمەدا لەبەر ئەوەى هیچ مستەوایەك نەماوە لەنێو خوێندندا تەنیا دەرچوون و بەس,بىَ ئەوەى هیچ زانیاریەك فێربێت,بۆ وەزارەتى پەروەردە بریارێك دەرناكات لەسەر ئەم چاپخانانەى كە هەڵدەچن بە بچوكردنەوەى مەنهەج بەشێوەى كۆمپیوتەر واتە دەكرێت بە قۆپیە بۆ قوتابیان و سزاى ئەمانە نادات, تاكو ئەم دیاردە قێزەونە نەمێنێت لە نێو قوتابیان,وە دانانى رێژەیەكى كەم پارە بۆسەرف كردنى ئەو مامۆستایانەى كە سەرپەرشتى هۆلەكان دەكەن و پارەیەكى زۆر بۆ ئەوانەى كە بەشدارن لە كۆنترۆل, ئایا ئەم مامۆستایانەى كە لە هۆلەكانن زیاتر ماندووترنین, یاخود كۆنترۆل بۆ ئەو كەسانەیە كە ڤیتامین واویان هەیە؟؟؟؟؟.
 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.