هیچ …. ستار ئەحمەد
له چركه‌ی داگیرسانی ئه‌و رۆحانه‌ی
له‌گه‌ڵ باڵی نه‌رمه‌بایه‌ك
جگه‌ری خاكیان داگیرسان
بوونه توێشووی سه‌فه‌ری خاك
به‌ره‌و ستاره‌ی نووچدانێ
له‌نێو هه‌وری ژانگرتوودا
ئه‌سرینی گوڵ ده‌ژمێرێت و
له‌گه‌ڵ بارێزه‌ی هه‌ڵچوونا
مه‌رگی دره‌خت به‌گه‌رووی ئاو ده‌ناسینێ
من و تۆ له‌گڵ ده‌خوازێ
ئێمه‌ی ونبوو
له‌نێو برینی به‌روارو
له‌سووتانی لاپه‌ره‌ی ژانی ئه‌دگارا
مێژوویه‌كمان هه‌بوو بۆ داڕووخان
دورگه‌یه‌ك خوێن و
پردێك له‌شمشێری ئاومان
بۆهه‌وارمان كرده نیشان
له‌داخوازی پرسه‌و مه‌رگا
ناوێ نه‌بوو بۆ سه‌رخۆشی
ماڵێكمان نه‌بوو
بۆ دانوستان
له‌گه‌ڵ زه‌نگی دواچركه‌ی خه‌م و غوربه‌تا
نامۆ به‌تۆو ته‌ریك له‌خۆم
ده‌گریم به‌سه‌ر په‌نجه‌ره‌ی عومری پرشنگ و
كۆچباری مه‌ل ودره‌ختا
نه‌لانه‌یه‌ك گوڵ ده‌دوێنێ
نه‌باخچه‌یه‌ك ژوانت بۆچاوی رۆژ ده‌بات
گۆشه‌یه‌كت ده‌ستناكه‌وێ
له‌نسێیدا عومری سووتانت بژمێری
هه‌ر ده‌ڕۆیت و پشوویه‌كی بێناسنامه
زامی چڵت نیشان ده‌دات
جه‌سته‌ی په‌پووله‌و گوڵاڵه
به‌به‌رگی ژانت ده‌دوورێ
تۆ ده‌روازه‌ی نسارێكی بێناسنامه‌ی
تۆهیچ نیت و هه‌ر ژماره‌ی