هیچ شتێ موڵكی من نییه ..من موڵكی هیچ شتێك نیم ..
هیچ شتێ موڵكی من نییه ..
نه ئه‌و خۆره شینه‌ی
كه به تیشكه شینه‌كانی كه‌ڤاڵی ئاوابوون ده‌نه‌خشێنێ.
نه ئه‌و ماسیه سووره‌ی
جارێ به‌ده‌م سه‌ماوه گۆرانیێكی سووری ئینگلیزی بۆ چڕیم.
نه ئه‌و باڕه‌ی كه چاوه‌ڕوانمانبوو
جارێ تێیدا شیعری سه‌رمه‌ستی بۆ هه‌ڵاتنی خۆر بهۆنینه‌وه.
نه ئه‌و شه‌قامه ئاوییانه‌ی كه كۆتاییان بیابان بوو.
نه ئه‌و په‌نجه‌ره شینانه‌ی
كه له‌وێوه له ده‌ریامان ده‌ڕوانی.
نه ئه‌و كوكوختیه سپیه‌ی كه به‌ڵێنی به‌خشینی
سه‌رینێكی سپی به په‌ڕه‌مووچه‌كانی پێدابووم.
نه ئه‌و كوخه‌ی كه جارێ
به دزی ژن و ده‌زگیرانه ئاینده‌ییه‌كان تێیدا بۆ ئاینده گریاین .
نه ئه‌و كتێبه‌ی كه له حه‌فته‌یه‌كدا
بۆ خاتری ماچێكی ئه‌زه‌لی نووسیمان .
نه ئه‌و پشیله چاو ڕه‌شه‌ی
سه‌رمی خسته سه‌ر مه‌مكه‌كانیی و گوتی: بنوو،
به‌ڵام نووستنێكی ئه‌به‌دی.
نه ئه‌و منداڵه یه‌ك ساڵییه‌ی كه هاواریكرد:
ته‌مه‌ن وه‌كو ـ با ـ وایه و ئێمه‌یش وه‌كو گه‌ڵا.
نه ئه‌و ژنه‌ی كه من له‌گه‌ڵ تۆدا
له پێناوی ئێسته‌تیك و شیعرخیانه‌تم لێیده‌كرد.
نه ئه‌و دیوانه‌ی كه وشه‌كانی له هه‌تاو و ئاو و ئاگر و هه‌وا بوون.
نه ئه‌و كچه‌ی كه بۆم ده‌گریا و ئێستا له ئامێزی پیاوێكی تره.
نه ئه‌و ژیانه‌یش كه ئێستا بۆ خاتری تێپه‌ڕین بزه ده‌كا.
من موڵكی هیچ شتێك نیم ..
نه ئه‌و ژیانه‌ی كه ئێستا بۆ خاتری تێپه‌ڕین بزه ده‌كا.
نه ئه‌و كچه‌ی كه بۆم ده‌گریاو ئێستا له ئامێزی پیاوێكی تره .
نه ئه‌و دیوانه‌ی كه وشه‌كانی له هه‌تاو و ئاو و ئاگر و هه‌وا بوون .
نه ئه‌و ژنه‌ی كه من له‌گه‌ڵ تۆدا
له پێناوی ئێسته‌تیك و شیعرخیانه‌تم لێیده‌كرد .
نه ئه‌و منداڵه یه‌ك ساڵیه‌ی كه هاواریكرد:
ته‌مه‌ن وه‌كو ـ با ـ وایه و ئێمه‌یش وه‌كو گه‌ڵا .
نه ئه‌و پشیله چاو ڕه‌شه‌ی
سه‌رمی خسته سه‌ر مه‌كه‌كانیی و گوتی: بنوو،
به‌ڵام نووستنێكی ئه‌به‌دی .
نه ئه‌و كتێبه‌ی كه له حه‌فته‌یه‌كدا
بۆ خاتری ماچێكی ئه‌زه‌لی نووسیمان .
نه ئه‌و كوخه‌ی كه جارێ
به دزی ژن و ده‌زگیرانه ئاینده‌ییه‌كان تێیدا بۆ ئاینده گریاین .
نه ئه‌و كوكوختیه سپیه‌ی كه به‌ڵێنی به‌خشینی
سه‌رینێكی سپی به په‌ڕه‌مووچه‌كانی پێدابووم .
نه ئه‌و په‌نجه‌ره شینانه‌ی كه له‌وێوه له ده‌ریامان ده‌ڕوانی .
نه ئه‌و شه‌قامه ئاوییانه‌ی كه كۆتاییان بیابان بوو .
نه ئه‌و باڕه‌ی كه چاه‌ڕوانمانبوو جارێ
تێیدا شیعری سه‌رمه‌ستی بۆ هه‌ڵاتنی خۆر بهۆنینه‌وه.
نه ئه‌و ماسیه سووره‌ی جارێ
به‌ده‌م سه‌ماوه گۆرانیێكی سووری ئینگلیزی بۆ چڕیم .
نه ئه‌و خۆره شینه‌ی كه به تیشكه شینه‌كانی
كه‌ڤاڵی ئاوابوون ده‌نه‌خشێنێ.
هیچ شتێ موڵكی من نییه ..
من موڵكی هیچ شتێك نیم ..
زانا خه‌لیل