هەڵۆسوورەکانی قەندیل
خوێنه‌ری خۆشه‌ویست
ئه‌م کۆمه‌ڵه شیعره ساڵی 1981 که ئه‌وسا پێشمه‌رگه‌ی یه‌کیه‌تی نیشتیمانی کوردستان بووم له خڕه‌ی ناوزه‌نگ چاپکراوه و هاوڕێی خوالێخۆشبووم کاك بورهان قانیع سه‌رپه‌رشتی له‌چاپدانی کردووه که خۆی به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگای چاپ و بڵاوکردنه‌وه‌ی سه‌ر به یه‌کیه‌تی بوو . کۆمه‌ڵه شیعره‌که‌ش شه‌شه‌مین به‌رهه‌می چاپکراوی ئه‌و ده‌زگایه بوو که به ره‌نج و ئاره‌قه‌ی ناوچه‌وانی کاك بورهانی ره‌حمه‌تی و چوار پێنج پێشمه‌رگه‌ی تر له دۆڵه‌که‌ی خواره‌وه‌ی زینۆی سوور ساڵی 1981 دامه‌زرێنرا و له دوو سێ ژووری له گڵ دروستکراو پێکهاتبوو . من رۆژانه له زینۆی سووره‌وه بۆ ده‌زگاکه شۆڕده‌بوومه‌وه و له گه‌ڵ کاك بورهاندا ده‌رده دڵی خۆمان بۆ یه‌کتری باس ده‌کرد . رۆژێکیان وتی با شیعره‌کانی تۆ چاپ بکه‌ین منیش به په‌له له گۆڤاری به‌یان و هه‌ندێ گۆڤاری دیکه‌دا چه‌ند شیعریکی بڵاوکراوه‌م کۆکرده‌وه و نزیکه‌ی شه‌ش حه‌وت شیعری تازه‌ش که له‌و رۆژگاره‌دا بۆ پێشمه‌رگه نووسراون و زۆر ساده و ساکارن به‌ڵام بارودۆخه‌که پێویستی به‌و جۆره شیعره هه‌بوو ئیتر ئه‌م به‌رهه‌مه‌ی لێده‌رچوو . ساڵی 2009 کاتێ گۆڤاری هه‌نار کۆی شیعره‌کانمی بڵاوکرده‌وه هه‌وڵێکی زۆرمان دا به‌ڵام ئه‌م کۆمه‌ڵه شیعره‌مان ده‌ست نه‌که‌وت تا له‌م دواییه‌دا هاوڕێی شاعیرم سه‌باح ره‌نجده‌ر لای کاك نه‌وزاد عه‌لی که‌وتبووه به‌رچاوی و ئه‌ویش له رێگای کاك سه‌نگه‌ر زراریه‌وه به چه‌ند به‌شێك به نامه‌ی ئه‌لیکترۆنی بۆی ناردم منیش داوام کرد ئه‌گه‌ر که‌سێک بتوانی هه‌مووی بکاته یه‌ك به‌ش خۆشبه‌ختانه سه‌عدی ئامۆزام سه‌عد مه‌لا عه‌لی که بێژه‌ری ته‌له‌فیزیۆنی که‌رکوك و رۆژنامه‌نووسه له رۆژنامه‌ی ئاسۆدا توانی به پرۆگرامی فلاش پله‌یه‌ر ئه‌و کاره بکات هه‌روه‌ها عه‌بوڵڵای مه‌لا عه‌لی براگه‌وره‌ی سه‌عد ئه‌ویش دوو جار به سێ به‌ش بۆی ناردووم . منیش وا لای خۆمه‌وه کاره‌که بۆ کاك گۆران و ماڵپه‌ڕی ده‌نگه‌کان ئه‌نێرم بۆ بڵاوکردنه‌وه و یادکردنه‌وه‌ی کۆمه‌له شیعره‌که و پاراستنی له فه‌وتان .
کاك شیرکۆ بێکه‌سیش هه‌ڵۆ سووره‌کانی هه‌یه به‌ڵام من ناوه‌که‌م له‌وه‌وه نه‌خواستووه به‌ڵکو په‌یوه‌ندی به رێکخراوی هه‌ڵۆی سووری کۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانی کوردستان له به‌غداوه هه‌یه . شیعره‌کان به ده‌ستخه‌تی کاک سیامه‌ند مه‌نسووری نووسراون وێنه‌کانیش کاکه عه‌به کردوونی که ماوه‌یه‌ك ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی یان سه‌رکردایه‌تی یه‌کیه‌تی نیشتیمانی کوردستان بوو.
سوپاس بۆ هه‌موو ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی له‌م چه‌ند دێڕه‌دا ناویان هاتووه .
سه‌لام محه‌مه‌د
26 / 01 / 2011
ڤێسته‌رۆس سوید