وانه‌كانی حه‌ڤده‌ی شوبات … عه‌زیز ڕه‌ئووف
به هه‌ر پێودانگێك وه‌ری بگرین ڕووداوی حه‌ڤده‌ی شوبات ڕووداوێك نیه هه‌روا به‌ئاسانی تێیپه‌ڕێنین، ئه‌م ڕووداوه ده‌كرێت به زیاد له ڕه‌هه‌ندێك و زیاد له دیدێك تێی بڕوانین و ڕاڤه‌ی بكه‌ین. به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك وه‌ریبگرین ناتوانین كۆمه‌ڵگه به‌رینه‌وه پێش ئه‌م ڕوداوه لانی كه‌م له‌ڕووی متمانه‌ی خه‌ڵك به هێزه‌كانی خۆی.ئه‌مه به‌و مانایه نیه كه حه‌ڤده‌ی شوبات وه‌چه‌رخانی مێژوویه، به‌ڵكو ده‌توانم بڵێم ئه‌م ڕووداوه په‌رده‌ی له‌سه‌ر زیاد له برینێك و زیاد له خه‌له‌لێكی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و ئیداری هه‌ڵماڵی و ئیدی دوای ئه‌م ڕوداوه كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی پێویستی به‌وه نیه خه‌له‌له‌كانی خۆی بدۆزێته‌وه، هێزه‌كان پێویستیان به‌وه نیه سه‌ری خۆیان به‌وه‌وه بهێشێنن كه ئایا ئه‌زموونه‌كه‌مان به‌راستی ئه‌زمونێكی مه‌ده‌نیه یان سه‌ربازی. به‌مانایه‌كی تر ئه‌وه‌ی له حه‌ڤده‌ی شوباتدا ڕویدا شۆڕش نه‌بوو به‌مانا ڕاسته‌قینه‌كه‌ی، به‌ڵام سه‌ره‌تای ڕه‌تكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه بوو بۆ هێزه‌كانی خۆی كه ناكرێت چیتر له فه‌زایه‌كی پیرۆز و شه‌رعیه‌تێكی شۆرشگێریدا بمێننه‌وه، ئه‌وه‌ی له حه‌ڤده‌ی شوباتدا ڕویدا، هیچ نه‌بوو جگه قسه‌كردن له‌سه‌رخۆمان به‌ده‌نگی به‌رز. لانی كه‌م خه‌ڵك له‌م ڕۆژه‌دا گه‌یشتنه هۆشیارییه‌ك كه به‌ده‌نگی به‌رز قسه له‌سه‌ر خۆیان و هێزه‌كانیان بكه‌ن.
ده‌ركه‌وته‌یه‌كی تری ئه‌م خۆپیشاندانانه ئه‌وه بوو كه ئه‌و ماسكه‌ی له‌سه‌ر هێزه‌كان هه‌ڵماڵی كه ده‌توانن تا سه‌ر مه‌ده‌نی بن. له حه‌ڤده‌ی شوباتدا ده‌ركه‌وت كه ئه‌م مۆدێله له حكومڕانی له هه‌رێمی كوردستان زۆر له‌وه ته‌نگه‌نه‌فه‌ستره بتوانێت ته‌حه‌مولی خه‌ڵك بكات. ده‌ركه‌وت كه ئه‌م هێزانه‌ی ئێمه تا ئێستا بڕوایان به چاره‌سه‌ری سه‌ربازی هه‌یه بۆ بێده‌نگ كردن. چاره‌سه‌ری سه‌ربازی ڕه‌نگه بتوانێت بۆ ماوه‌یه‌كی كورت دۆخه‌كه ڕاگرێت، به‌ڵام چاره‌یه‌كی ته‌واو ناله‌بار و فاشیانه‌یه و ته‌نها ده‌توانێت مه‌كیاجی دۆخێك بكات نه‌ك به‌ڕاستی بتوانێت ده‌م و چاوی بگۆڕێت. چاره‌سه‌ری سه‌ربازی بۆ نیگه‌رانیه‌كانی خه‌ڵك خراپترین مۆدێل و ناعه‌قڵانیترین ده‌ستبردنه بۆ چاره‌سه‌ركردنی دۆخێك كه دڵنیام حه‌ڤده‌ی شوبات ده‌رگاكانی به كراوه‌یی جێهێشتووه و وایكردووه كه خۆپیشاندان له هه‌ر شوێن و كاتێكی تردا بێت سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی ده‌بَته ڕاستیه‌كی به‌رچاو.
ئه‌وه‌ی له حه‌ڤده‌ی شوباتدا ڕویدا پاشماوه‌كه‌ی خۆكوژییه‌كی گه‌وره‌ی له كۆمه‌ڵگه‌دا جێهێشتووه. ئه‌وه‌ی خه‌ڵك به زه‌بری هێز و كوته‌ك بێده‌نگ بكات ئه‌م بێده‌نگیه ده‌كاته پرۆژه‌یه‌ك و له وشێنێكی تر ده‌یته‌قێنێته‌وه. ئه‌وه‌ی له بادینان ڕوویدا دروست به‌رهه‌می بێده‌نگی ڕووداوكانی دوای حه‌ڤده‌ی شوباته. من نازانم به‌رپرسانی ئه‌م هه‌رێمه دوای ئه‌م ڕووداوه چی تر ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌وه ده‌زانم له‌دوای ئه‌م ڕووداوه‌وه نه‌وه‌یه‌ك دروست بووه ئاماده‌یه زۆر شت بسوتێنێت. ئه‌وه‌ی له زاخۆ ڕویدا دروست ئه‌و دۆخه‌یه كه نه‌وه‌كانمان زیاد له پاڵنه‌رێك شك ده‌به‌ن بۆ سوتاندنی زۆر شت. ئه‌وه‌ی بیه‌وێـت نه‌وه‌كان بێده‌نگ بكات به‌ڕاستی ده‌یه‌وێت ڕێگر بێت له موماره‌سه‌ی سیاسه‌ت له‌م هه‌رێمه. ئه‌وه‌ی به‌ناوی هه‌موانه‌وه سیاسه‌ت بكات به‌ڕاستی ده‌یه‌وێت ڕێگربێت له سیاسه‌ت به‌مانا ڕاسته‌قینه‌كه‌ی، چونكه دروست ئه‌وه ده‌زانم له دوای حه‌ڤده‌ی شوباته‌وه سیاسه‌ت به‌مانا ڕاسته‌قینه‌كه‌ی له‌م هه‌رێمه له‌مه‌رگی خۆیدا ده‌ژی.
دوای تێپه‌ڕبوونی ساڵێك به‌سه‌ر ئه‌م ڕووداوه‌دا، ئه‌گه‌ری ناڕه‌زایی زیاد له جارێك كراوه‌یه. كراویه به‌و مانایه‌ی تۆ ڕێگر بویت له‌وه‌ی ئیسانه‌كان به‌ده‌نگی به‌رز قسه له‌سه‌ر خۆیان بكه‌ن. دوای تێپه‌ڕبوونی ساڵێك به‌سه‌ر ئه‌م ڕووداوه و سوڕانه‌وه‌ی پیاوكوژه‌كان به‌به‌ر چاوی كه‌س و كاری قوربانیه‌كانه‌وه، عه‌نته‌ریاتێكی حوكمڕانیمان بۆ وێنا ده‌كات كه باكی به خوێنی هاوڵاتیانی خۆی نیه و ئاماده‌یه بۆ مردنی سیاسه‌ت زیاد له‌نه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ خۆیدا بمرێنێت.
دوای تێپه‌ڕبوونی ساڵێك به‌سه‌ر ئه‌م ڕووداوه‌دا و بینینی ئه‌م هه‌موو چه‌كداره له‌ناو شه‌قامه‌كاندا به‌ڵگه‌یه‌گی ڕوونه كه ئه‌م جۆره له حوكمڕانی تا ئێستاش چاره‌سه‌ری سه‌ربازی به باشترین چاره‌سه‌ر ده‌زانێت بۆ بێده‌نگكردنی نه‌وه‌كان. ئه‌وه‌ی نه‌وه‌كان بێده‌نگ بكات فه‌زای سیاسی به‌داری سیاسه‌ت ده‌كوژێت و كۆمه‌ڵگه له دۆخی خۆیدا ڕاده‌گرێت. ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه وه‌ك خۆی بهێڵێته‌وه ده‌بێت چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌شی لێ بكه‌ین كه كه له مه‌رگی خۆیدا ده‌ژێت و ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ پیربوونی خۆیدا كۆمه‌ڵگه‌ش له‌گه‌ڵ خۆیدا بنێژێت.
Azizrauf75@yahoo.com