وانه‌ی زانست … عه‌لی حه‌مه‌ڕه‌شید به‌رزنجی
هه‌ر رۆژێك وانه‌ی زانستیان بووایه ، زۆر دڵخۆش ده‌بوو، چونكه ده‌یزانی كه مامۆستای زانست ، زانیاری نوێ و به‌سوودیان بۆ ده‌كات ..له‌گه‌ڵ لیندا و سارا و ساڤۆ ڕێبه‌ر و شكار دا پێش ئه‌وه‌ی بچنه پۆله‌وه باسی وانه‌كه‌یان ده‌كرد ، چونكه مامۆستا هیوا له‌گه‌ڵ وانه‌كه‌یدا چیرۆكی زانستی بۆ ده‌گێڕانه‌وه ، هۆنراوه‌یه‌كی نوێی فێركردبوون كه پێش ده‌ست پێكردنی وانه‌كه ده‌یانووت به جوانی ،هۆنراوه‌كه‌یان له‌به‌ر بوو خۆیان بۆ ئاماده كردبوو، كه چوونه پۆله‌وه مامۆستا هیوا به رویه‌كی خۆشه‌وه خۆی كرد به پۆلدا و به‌یانی باسی لێ‌كردن ….ئه‌وانیش بی هه‌مان شێوه وه‌ڵامیان دایه‌وه ..ئیتر ته‌باشیره‌كه‌ی گرت به ده‌ستیه‌وه و چووه لای ته‌خته‌كه‌وه ، نووسی وانه‌ی دووه‌م ،ئیتر رووه كرده قوتابییه‌كان و وتی ئه‌م وانه‌یه چیمان هه‌یه؟
چه‌نده خۆش‌بوو هه‌موو پێكه‌وه وتیان:
ئه‌م وانه‌یه زانســــــته وانه‌یه‌كی پێویســـــته
زانیـاری به كــه‌ڵك و زۆر هی بابه‌تی هه‌مـــه جـۆر
له‌م وانــــه‌وه فێر ده‌بین با بێده‌نگ بین گوێ بگرین