وانه‌ی كـــوردی … عه‌لی حه‌مه‌ڕه‌شید به‌رزنجی
محه‌مه‌د و شارۆ و سارا و لیندا و رێبه‌ر ، زۆر حه‌زیان له وانه‌ی كوردی ده‌كرد،به شێوه‌یه‌ك خولیای ئه‌م وانه‌یه بوو بوون، هه‌ر باس نه‌ده‌كرا ، چونكه خۆشه‌ویستی مامۆستا كاوه وای لێ‌كردبوون كه هه‌م وانه‌كه‌یان خۆش بوێت و هه‌م به باشیش له وانه‌كه بگه‌ن و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چالاك بن له خوێندنه‌وه‌دا و له ڕێنووسیشدا زۆر چالاك بن،هه‌روه‌كو ڕێنووسه‌كه‌ی مامۆستا ده‌یاننووسی،كه ته‌ماشای په‌ڕاوه‌كانیانت بكردایه به ڕوونی ئه‌م ڕاستییه دیار بوو.رۆژێك ڕێبه‌ر ڕووی كرده هاوڕێكانی و پێی وتن: هاوڕێیان ده‌زانن مامۆستا كاوه بێجگه له چیرۆك و هۆنراوه‌كانی ناو په‌ڕتووكه‌كه خۆیشی چیرۆك و هۆنراوه‌ی ترمان بۆ ده‌گێڕێته‌وه و هه‌ندێك جاریش بۆمان ده‌كات به شانۆگه‌ری بچكۆله و خۆمان ڕۆڵی تێدا ده‌بینین،ده‌زانن هه‌موو ئه‌مانه زیاتر وانه‌كه‌ی لامان خۆش كردووه ،ئه‌وانیش هه‌ریه‌كه‌یان ده‌رباره‌ی وانه‌كه شتێكیان وت،ئیتر له دواییدا هه‌موو پێكه‌وه وتیان:
وانه‌كـه‌مــان كــوردیـیـه
پڕ له شـــادی و خۆشـییه
ســــوود و زانیــاری زۆری
چــالاكی هــه‌مــه جۆری
ناو ئه‌م وانه شــــــیرینه
دیــــــارییه‌كی ڕه‌نگـینه
كه مامۆستا هه‌مــوو كات
پێشكه‌ش به ئێمه‌ی ده‌كات
به جــــوانی ده‌ماندوێنێ
دڵســــۆزی خۆی ده‌نوێنێ