وانه‌ی پڕ له خۆشه‌ویستی
Closed
كه زه‌نگ لێی دا
به هێمنی
چووینه‌وه پۆل
بۆ وانه‌ی نوێ
كه مامۆستا(كاروان)یش هات
بۆ وانه‌كه‌ی
هه‌موو گیانمان بوو بوو به گوێ
چونكه ئه‌ومان
زۆر خۆشده‌ویست
هه‌ڵس و كه‌وتی له‌گه‌ڵماندا
به چه‌شنێك بوو
وه‌كو هاوڕێ
زیاد له پێویست
چیرۆك و هۆنراوه‌ی خۆشمان
له وانه‌كه‌ی ئه‌ودا ده‌بیست
پێكه‌نین و قسه‌ی خۆشی
بانگكردنی ئێمه به گوڵ
وایلێكردین
خۆشمان بوێت
به هه‌ست و دڵ
هه‌ر شتێكیشی باس ده‌كرد
وه‌رمان ده‌گرت به ئاسانی
چونكه ئێمه
به حه‌زێكی پڕ تاسه‌وه
گوێمان ده‌گرت
بۆ سه‌رنج و وته‌كانی
* * *
عه‌لی حه‌مه‌ره‌شید به‌رزنجی