Skip to Content

Wednesday, April 24th, 2024
وانەى ئەمڕۆمان ….    نەوزاد بەندى

وانەى ئەمڕۆمان …. نەوزاد بەندى

Closed

 

 

 

 

-1-

بەلوعەکە دڵۆپە ئەکا ،

واشەرێکى بۆ بکڕە ..

ئەو شیعرە سەر و ڕیشى هاتوە ،

بیبە بۆ تەراش ..

بەڕێوەبەر لە کۆبونەوەیە ،

بڕۆ بەیانى وەرەوە ..

لە یادى سلێمانیدا ستارخانیەکەت بیر نەچێ ،

ساڵ دوانزە مانگەیش بە دیار مەوالەکانى

یاس خزرەوە بتلێرەوە ..

خانوەکە بخەرە نوسینگە ،

لەوە زیاتر تەحەمولى ئەو خەڵکە ڕەشۆکیە ناکەم ..

( ئەچین بۆ سەر مانگ ..

بچین بۆ سەر مانگ؟

ڕزگارمان بێ لە چاوەڕوانى سەرى مانگ؟ 

ڕزگارمان بێ لە چاوەڕوانى تەواو بونى ،

ئیجتیماعى جەنابى مودیر ؟

ڕزگارمان بێ لە پڕکردنەوەى باڵانس ..

لە سەیر کردنى سنگى نیوە ڕووتى ،

عەرەبانەکان .. ؟

ڕزگارمان بێ لە پاککردنى باینجان ..

لە قنچککردنى بامێ ..

لە زەرد کردنى فاسۆلیا ..

لە سوێرکردنى بیبەرى تون ..

لە لێکردنەوەى سەرە تاڵەکەى خەیار ..؟؟

لە برژاندنى گەنمە شامى ..

لە هاڕینى دارچینى .. ؟؟ )

تونى حەمامەکە قەپات کە ،

بوە بە پەرلەمانى پشیلەکانى گەڕەک ..

ئارامکۆیەک بکڕە و

موقناتیزێ ئەکەین بە سەعاتى کارەباکەوە ،

(وەک ئەو خەڵکە .. )

فەیسبوکێک بۆ هەنجیرەکەى حەوشە بکەرەوە ،

ئەو خەڵکە هەنجیرێکى کاڵ ،

ناگۆڕنەوە بە هەزار ڕۆمان ..

ئیتر تەواو وانەى ئەمڕۆمان ..

 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.