وردیله و خه‌پانه ….ئه‌مین محه‌مه‌د
Closed
دوو بێچووه پشیله‌ی خرپن
وا دهمیـــــــــاوێنن بۆ من
یه‌كێكیان سـپی و ڕهشــــه
گوێ قوتیله و چــاو گه‌شـه
ئـه‌وی تر ســــــوری كــاڵه
كـلــك و پشتی خاڵ خــاڵه
ده‌ڵێن حـــهزمان له شــیره
زۆر به تــام و دڵگــــــیره
به‌م زســتان و سهرمــــایه
چێژ له شیری گــهرمــــایه
وا منیش بــۆم دانـــــــاون
مڵچــــــه مڵچ تێی ئــاڵاون
وردیله و خـــــــڕ و خه‌پان
ئێستا وه‌ك هاوڕێی من وان
***
31/12/2009/سلێمانی