Skip to Content

Thursday, April 18th, 2024
وشەکان ئاڵۆز دەبێت…. باوکی دوین

وشەکان ئاڵۆز دەبێت…. باوکی دوین

Closed
by April 13, 2013 هۆنراوە

 

 

 

 

باوکی دوین

 

1

ماف 

کاتێک

چاوت  لێم

نیزیک بوو

دوور بوو 

ئاسۆی

دەنگی ئازاد

کەچی ئیستا

دەستی ئازادی 

دەگوشم

هەر چەند 

چاوت

 لەمن دوورە

2

ئاوات

ئاوات

مێشکم

  کاس دەکا

ئومێدیی  نوێ

جیاوازترە

تاوان

دەستێکی بی هەستە

وزەی

گەندەڵ

چرایەکە

لە تارمایی

ئازادییە 

3

خەبات

چاوەڕوانی

خەباتێک بووم

ئەسرینی

کیژێکی  بێناز

بسڕێت و

کۆڵی 

پیرەژنێک 

بگرێتە خۆ

هەژارێک

دڵشاد بکا

هەر لە خاکە

دەتانبینم

ئێوە فیرعەون

منیش هەژار

 وا ئیستاکە

سیمای 

چەتری ئازاد

وورگ زل و

سمێل زل و

گیرفانی   دەستی 

بێ هەستە

4

خاج

لە خاجی

باوەڕی خاک

هاتمە دەر

شێوەی

چلێکی بەر لافاو

دوورکەوتمەوە

لە هیوا

خۆم 

غافل کردو

بڕیارم دا

نەتبینمەوە

چەند هەوڵمدا

نەمتوانی 

دەریای هەستم

لە بیر بکەم

چاوم نیگای

 یادی بڕی

هەر نەمتوانی

لەبیرت کەم

5

گۆر

لە سەر گۆڕێک

لە یادی 

شەهید بوونی

پێشمەرگەیەک

نوسرابوو

کەم بژی و

 کەڵ بژی

بەڵام ئیستا

چی دەنووسن

بۆ یادی سۆز

لەوانەیە 

بنوسرێت

بژی و

بۆ گیرفان بژی

 

 

 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.