ونكردنی ڕۆڵی نیڤه‌لتیتی له یوسفی ڕاستگۆ
مێژووی كۆنی كورد یان ونه یان تێكه‌ڵكراوه به مێژووی فارس.ده‌وری مێژوونووسی كورد لێره‌دا به ده‌رده‌كه‌وێ , به واتای ئه‌و پڕۆسه‌یه ئیشی ده‌وێت و هه‌روه‌ها پیاوی خۆی ده‌وێت.كاره‌كه و كه‌سه‌كه مێژووی كۆنی كورد ڕۆشنتر ده‌كاته‌وه .
نیڤه‌رتیتی یان نیڤه‌لتیتی ڕۆڵێكی گرینگی هه‌بووه ,به‌ڵام نووسه‌ر و ده‌رهێنه‌ری یوسفی ڕاستگۆ ئه‌و ڕۆڵه‌یان ونكردووه . زۆر له ژێده‌ره مێژوویه‌كان ئاماژه به په‌یوه‌ندی میتانی ( كورد) و مصر ده‌ده‌ن .هه‌ر ئه‌و سه‌رچاوانه قسه له سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ن كه خاتوون نیڤه‌لتیتی زۆر جوان و قه‌شه‌نگ بووه .پاشای میتانی وه‌ك دیاریه‌ك بۆ ئه‌خناتۆنی, پادشای مصری ناردووه.
نیڤه‌لتیتی زۆر ده‌وری له چاكسازی ئایینی ئه‌خناتۆن هه‌بووه .ئێمه باوه‌ڕمان ئاوایه كه میتانیه‌كان به خۆیان خۆر-په‌رست بوونه , دوور نییه هه‌ر ئه‌و ده‌وری هه‌بووبێ له باوه‌ڕی نوێی ئه‌خناتۆن .هه‌تا ناوی ئه‌خناتۆن به واتای ڕۆژپه‌رستن!
ئه‌و ده‌وره گرینگه‌ی نیڤه‌لتیتی هه‌روا له خۆڕا نه‌بووه .ده‌وڵه‌تی چاك ده‌زانێ میتانیه‌كان كوردن , جا بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ڕۆڵه‌ی كورد له مێژووی كۆنی كورد گووم بكرێت,نووسه‌ر و ده‌رهێنه‌ر به لای بابه‌ته‌كه نه‌چوون و هه‌ر به مه‌به‌ست ئه‌و ڕۆڵه به په‌ڕاوێزكراوه .دڵنیام كه ئه‌گه‌ر یه‌كێ له‌و دوو كه‌سه كورد بان و ئیشیان بۆ كورد بكردبووایه هه‌ر به نه‌ژاد یه‌كێ له‌و دووه كورد نه‌بووایه , ئه‌و زنجیره‌یه كه خوێنه‌ری زۆر بوو , زۆرتر ده‌بوو هه‌روه‌ها پێكۆڵێك ده‌بوو بۆ به زیندوو ڕاگرتنی دۆزی كورد!