وه‌زاره‌تێك دژی خواسته‌كانی گه‌نجان..!!….كه‌ریم سمكۆ
وه‌زاره‌تێك دژی خواسته‌كانی گه‌نجان..!!
كه‌ریم سمكۆ – چۆمانئهگهر سه‌رنجێك بده‌ینه كار‌و پڕۆژه‌كانی وه‌زاره‌تی وه‌رزش و لاوانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه من به‌شبه‌حاڵی خۆم به وه‌زاره‌تێكی زیاده‌ی هه‌ژمار ده‌كه‌م، له‌م چه‌ند ساڵانه‌ی رابردوودا جگه له خۆده‌رخستن و ناوبانگ په‌یدا كردن بۆ ئه‌م و ئه‌و له سه‌رووی هه‌مویانه‌وه( خه‌ڵاتی لاوی ساڵ و خه‌ڵاتی ژن پارێزی)، هیچ كارێكی گرنگی نه‌كردووه كه شیاوی وروژاندن بێت و خزمه‌ت به توێژی گه‌نجانی كردبێت. وه‌رزاره‌ته بێكاره‌كه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ره‌تای كاره‌كانیدا چه‌ندین فه‌رهه‌نگخانه‌و یاخود بابڵێین خانه‌ی فه‌رهه‌نگی له شاروشارۆچكه‌كانی كوردستاندا كرده‌وه بۆ خزمه‌تكردنی لاوانی كوردستان شان به‌شانی وڵاته ئه‌وروپیه‌كان و ده‌رخستنی توانا‌و بیری نوێی گه‌نجه‌كانمان وه تێكه‌ڵاو بوونیان له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن كێشه سه‌ره‌كیه‌كانی ئه‌م چینه بدۆزنه‌وه‌و چاره‌سه‌ریان بكه‌ن. یه‌كه‌م كاریان له شارۆچكه‌ی چۆمان بوو به كردنه‌وه‌ی خانه‌یه‌كی فه‌رهه‌نگی به‌ئاماده‌بوونی ته‌ها به‌رواری وه‌زیری ناوبراو وه دابین كردنی پێداویستیه تایبه‌تیه‌كانی ئه‌م خانه‌یه، دوایی لق و پۆپی ده‌ركردو له شاره‌كانی تریش خانه‌ی له‌مجۆره كرانه‌وه. به‌ڵام چ كرانه‌وه‌یه‌ك؟ له‌سه‌ره‌تای بانگهێشتكردن و دامه‌زراندنی ده‌سته‌یه‌ك بۆ ئه‌م خانانه سیسته‌می خۆبه‌خش هاته باسكردن.. ئه‌وه بوو له پێشدا به گه‌رمی له‌لایه‌ن ئه‌م توێژه‌وه پێشوازی لێ كرا‌و دوای كه ئه‌وانیش له سیحری ئه‌م ته‌لیسمه تێگه‌یشتن ورده.. ورده.. خانه‌كه‌یان جیهێشت، ئێستا وه‌زاره‌تی ناوبراو كه ئه‌وه‌ی كار بێت نیه‌تی، رادیۆیه‌كی له‌سه‌ر سیسته‌می سویدی هێناوه‌ته خانه‌ی فه‌رهه‌نگی چۆمان بۆ ئه‌وه‌ی له ماوه‌یه‌كی نزیكدا ده‌ست بكات به به‌رنامه‌كانی و په‌خشی هه‌میشه‌یی بكه‌وێته به‌ر گوێچكه‌ی بیسه‌رانی، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای نیگه‌رانیه به‌هه‌مان تاس و حه‌مامی جاران وه‌زاره‌تی ناوبراو ده‌ڵێ" ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی له‌م رادیۆیه كارده‌كه‌ن، ده‌بێت به خۆبه‌خشی بێت و كاره‌كانیشیان له‌سه‌ر خه‌رجی خۆیان راپه‌ڕێنن" ماوه‌ی 2 مانگه رادیۆی به‌ناولاوانی چۆمانی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی بێكار ده‌ستی به وه‌شانی ئه‌زموونی كردوه‌و رۆژانه 8 كاژێر په‌خشی بڵاو ده‌بێته‌وه، گه‌نج و لاوه‌كانی چۆمان به تامه‌زرۆییه‌وه سه‌یری ئه‌م رادیۆیه ده‌كه‌ن و له‌ناو یه‌كتری باس و خواسی لێ ده‌كه‌ن، من له‌سه‌ره‌تای گوێبیستبوونم به په‌خشی تێستی ئه‌م رادیۆیه ده‌ڵێ" له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا رادیۆكه‌مان له په‌خشی ئه‌زموونیه‌وه هه‌نگاو ده‌نێت بۆ په‌خشی هه‌میشه‌یی" ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت هه‌رنه‌بوو به په‌خشی هه‌میشه‌یی.. ئه‌وه‌ی من ئاگادار بم خه‌ریكه داده‌خرێت و به خه‌ونیش په‌خشی هه‌میشه‌یی نابینێت.. ئه‌وه‌ی زیاتر منی تاساند ئه‌وه‌بوو براده‌رێك بۆی باس كردم كه یه‌كێك له وه‌زاره‌تی ناوبراو به‌و كه‌سانه‌ی گوتبوو كه رادیۆیه‌كه به‌ڕێوه ده‌به‌ن" ده‌بێت رۆژانه به پاسكیل هاتووچۆ بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی هیچ خه‌رجیه‌كتان نه‌بێت" توخوا وه‌ره سه‌یری ئه‌م ئابڕوو چوونه بكه كه وه‌زاره‌تی وه‌رزش و لاوانی حكوومه‌تی هه‌رێكی كوردستان به توێژی لاوانی ده‌كات.!! وه‌زاره‌تێك ئاماده نه‌بێت میزانیه‌ی رادیۆیه‌ك دابین بكات بۆ خزمه‌تكردنی توێژی گه‌نجان تۆ بڵێی كاری چی بێت؟ بۆچی ناوه‌كه‌ی ناگۆڕن و نایكه‌ن به وه‌زاره‌تی بێكاری یان وه‌زاره‌تی پیران؟ لێره‌دا گه‌ره‌كه وه‌زاره‌تی ناوبراو پێداچوونه‌وه‌یه‌كی جددی به‌خۆیدا بكات و ناخی خۆی پاك بكاته‌وه له‌و بڕیاره سادانه‌ی كه داویه‌تی بۆ ئه‌م رادیۆیه..ئیتر سێ ڕێگا هه‌یه بۆ باشتر بوونی كاره‌كان یه‌كه‌میان یان ده‌بێت وه‌زاره‌ت میزانیه‌ی رادیۆكه دابین بكات بۆ ئه‌وه‌ی خزمه‌ت به توێژی لاوان بكات له باڵه‌كایه‌تی، یاخود رادیۆكه هه‌ڵبگرن و چیتر گوێبیستی ئه‌وه نه‌بین كه له ماوه‌یه‌كی نزیكدا په‌خشه‌كه‌یان ده‌بێته هه‌میشه‌یی.. یانژی رادیۆكه بده‌ن به سه‌نته‌رێك یاخود دامه‌زراوه‌یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن ئینجا به‌هه‌ر جۆرێك بێت، به‌ڵام له‌ژێر ناوی (رادیۆی لاوانی چۆمان) نه‌بێت، به‌ڵكو وه‌زاره‌ت پۆزشێك بڵاوبكاته‌وه و تیایدا بنوسرێت" ببورن ئێمه به هه‌ڵه وتمان رادیۆی لاوانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی وه‌رزش و لاوان" به‌ڵكو ببێته رادیۆی خزمه‌تكردنی لاوان. نه‌ك دژ به خواستی توێژێك كه گۆڕانكاری ده‌كات له‌هه‌موو سه‌رده‌مێك و ده‌بێته هۆكاری پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵگا.