وه‌ك قه‌ره‌چێك …. نه‌به‌ز گۆران
نه‌ماڵم هه‌یه
نه‌نیشتیمان
ماڵی من دڵی ژنێكه
یانی دڵی كتێبێك
چوزانم..
له‌وانه‌یه هیچكامیان.
هه‌میشه خۆمم
ته‌ماشاكردنی سێوێكی
ناوسه‌به‌ته‌یه‌ك
جوانتره لام
له‌ته‌ماشاكردنی كچانی ئه‌م شاره.
ژورێكم هه‌یه
پڕله‌كتێب و خاڵی له‌ژیان
ژوره‌كه هی خۆم نیه
من غه‌ریبم له‌وژوره‌دا
من غه‌ریبم له‌م نیشتیمانه‌دا
ئێواران خۆم نیم
كه ئێواره دادێ
دڵته‌نگی من هه‌ڵه‌كا
كه ئێواره دادێ
ته‌نیایم ئه‌دا له‌فڕین
هه‌میشه وام
وه‌ك كۆترێك گمه‌م دێت له ژیان
وه‌ك پاساریه‌ك ئه‌ده‌م له‌شه‌قه‌ی باڵ
ده‌رك به‌هه‌مووشتێك ئه‌كه‌م
ته‌نانه‌ت به‌دڵی تۆش
به‌شه‌قه‌ی باڵی چۆله‌كه‌و
به‌له‌ده‌سدانی مناڵی.
گوێم له‌ده‌نگته
ئه‌لێی گیتاری
ئه‌ڵێی ده‌نگی ئاوه
بانگكردنی تۆ
خۆشتره له‌تامی گه‌نجیه‌تی
گه‌ر تۆنه‌بی
هه‌ڵه‌وه‌رم وه‌ك توو
ئه‌رزێم وه‌ك ته‌رم
بێ تۆ
له‌كۆزه‌یه‌كی كۆنه‌چم.
گوێ له ترپه‌ی دڵم بگره
با عاشقبی
با دێوانه‌بی.
دێوانه‌یی
یانی سه‌یركردنی شته‌كان به‌جوانی
یانی هه‌ڵكردنی ره‌شه‌بایه‌ك له‌سینه‌دا
یانی وێڵبوون به‌دوای خۆتا.
له‌هه‌رشوێنێ بم
دێوانه‌م
من شوێنم نیه
وه‌ك قه‌ره‌چێك كۆڵ به‌كۆڵ ئه‌ڕۆم
له‌م سه‌ری ته‌نیایه‌وه بۆئه‌وسه‌ری پیری
له‌كوچه‌ی خه‌مه‌وه بۆ لێواری مردن.
ئه‌وه‌ی هه‌مه دڵێك و مشتێ گه‌نجیه‌تیه
هائه‌وه‌ش بۆتۆ.
به‌ده‌سته‌كانمان دیاره
كوڕی باخه‌وانم
به‌دڵیشما دیاره
هی تۆم.
سلێمانی
پایزی ………..2011