Skip to Content

Thursday, March 28th, 2024
وه‌نه‌وزی كۆتر …. یوسف خه‌لیل

وه‌نه‌وزی كۆتر …. یوسف خه‌لیل

Closed
by April 7, 2012 هۆنراوە

 

– 1 –
له‌ كه‌نار پرچی ژاكاودا
مه‌ست و حه‌یران
بۆ ماچێكی كۆڵمی یار
هه‌میشه‌ سه‌رگه‌ردان
– 2 –
منی ته‌نیا باڵ
چبكه‌م بێ تۆی یار
رێناكه‌م بێ سیمای ئاڵ
ناژیم تاوێ‌
بێ لێوی ته‌ڕی كاڵ
– 3 –
نیگای روونت
جوانتر له‌ سیمای هه‌نسك
شۆختر له‌ سه‌مای نه‌وره‌س
سوورتر له‌ گوڵه‌باخ
له‌ رووبار دا
شه‌پۆل ده‌دا
ئارام له‌ خشته‌ده‌با
ناچارم ده‌كا
بۆیه‌ له‌ ده‌رگام دا
– 4 –
له‌رینه‌وه‌ی سێبه‌ری سیمات
شه‌یدام ده‌كا
كه‌ خه‌ون دێته‌ دی
سنوور وه‌لاده‌نێ
كه‌نار ده‌ریا
ئاواز له‌ ئامێز ده‌نێ
گه‌مه‌ به‌ گردی سینه‌
به‌لێشاو ده‌پشكوێ‌
-5 –
ئاینده‌ش
لێره‌وه‌ چاوهه‌ڵدێنێ
كه‌ دڵی من بێ تۆ
سۆزی تۆ بێ من
رێنه‌كا تاوێ‌
****
Yousif_kazh@yahoo.com

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.