وه رزی دۆڕان…. ئومێد قه ره نی
Closed
له ودیو شه قامه خه مناكه كانی بووند:وه ستاین.
گوێمان له حیكایه ته دڵ ته نگه كانی زه وی ئه گرت
كه وتنی فریشته یه كمان بینی
به سه رجه سته ی حه قیقهتدا.
جوتێ پێڵاوی
پڕله بزاوتی هیچمان بینی
له نێو سینگی ره نگی مۆردا.
تۆده ت پرسی:
بۆ بوه ستین؟
ده تگوت :شكۆفه ی گوڵه باخه كان ئه وكاته جوانه
كه دوو باڵی نوێ
به مێشه سه ر خۆشه كانی
ده مه وخه ڵوهتی خۆرنشین ببه خشن.
تۆده تگوت و …
منیش له تكانی ڕووناكی نێوسه به ته كه
غه رقبووبووم