Skip to Content

Friday, March 29th, 2024
وه ڵامێكی كورت به كامیار سابیر سه باره ت به زمانی كوردی ستاندارد…..ئارام حه مه ساڵح

وه ڵامێكی كورت به كامیار سابیر سه باره ت به زمانی كوردی ستاندارد…..ئارام حه مه ساڵح

Closed
by February 12, 2008 گشتی

نزیكه ی مانگێك به ر له ئێستا یه كه م نووسینی كاك كامیارم سه باره ت به نووسینی كوردی ستاندارد خوێنده وه ، دوای خوێندنه وه ی له ناخی دڵمه وه ئاهێكم هه ڵكێشاو ووتم خۆزگه هێنده ده سه ڵاتم ده بوو كه ئه وبیروبۆچوونه  دروستانه م یه كبه یه ك جێبه جێ ئه كردو له ئه نجامدا زمانێكی پته وی یه كگتوومان به لانی كه مه وه له كوردوستانی باشووردا بۆ ئه ڕه خساو چیتر نه ئه كه وتینه به ر تانه و ته شه ری ناحه زان ، ڕه نگه من كه سێك بم له وانه ی كه زۆر تووشی ئه م گێچه ڵه بوبێتم چونكه سه روه ختێك كاری ته رجه مه م بۆ چه ند ڕێكراوێكی خێرخوازی وه كو ) كاتۆلیك چاريتی وناشناڵ لاتینۆ سه نته رو پرۆگرامی هێدستارت ……. ( ڕائه په ڕاند، ئه مانه ش به شێوه یه كی گشتی بریتیبوون له وه رگێرانی چه ندین ده كومێنتو نامیلكه ده رباره ی مافی په نابه ران له ئه مریكادا،مافی ئافره تان و هه روه ها په روه رده ی منداڵان و چه ند بابه تێكی جۆراوجۆری ترله ئینگلیزییه وه بۆ كوردی
ڕۆژێك ئافره تێك كه سه ر به یه كێك له و ڕێكخراوانه بوو په یوه ندی پێوه كردم و ووتی چه ند نامیلكه یه كمان هه یه ئه مانه وێ بۆمان وه رگێڕیت بۆ كوردی بادینانی ) كرمانجی نه ك سۆرانی ( منیش ووتم ئێمه زمانمان یه ك زمانه و جیاوازیمان هێنده نییه ، ئه ویش له وه ڵامدا ووتی نه خێر وانییه ئێمه زانیاریمان پێگه یشتووه كه كورد له كوردوستانی ئێراقدا به دوو زمانی  جیاوازئاخافتن ده كه ن و ده نووسن ، به بیستنی  ئه م قسه یه هه موو ده ماره كانی   له شم كرژ بوو ، تاسام ، شڵه ژام هه تا چه ند چركه یه ك بێده نگ بووم و هیچ وه ڵامێكیشم پێنه بوو، هه رچه نده من زۆرم وتوو ئه و كه می بیست .
جا یه كه م نووسنی كامیار له سه ر ئه م بابه ته كه مێك له خه موو په ژاره می ڕه وانده وه و تێگه یشتم كه من ته نیا نیم و نووسه رو ڕوناكبیری گه له كه مان ده توانن ئه م گرفته چاره سه ر بكه ن ، دواتر نووسینه كه ی كامیارم بۆ چه ند دۆست و براده رێك ئیمێڵ كردو له گه ڵ چه ند كه سێكی تریشدا به ته له فۆن ئاڵوگۆری بیروڕامان كرد و ده ستخۆشانه مان لێكرد،
به ڵام به داخێكی زۆره وه له م نووسینه ی دواییدا كه له ڕۆژی  FEB.07.08   له سایتی ده نگه كاندا بڵاوی كردۆته وه  چه ند زانیاریه كی چه وت و هه ڵه له نرخی كاره كه ی كامیاری
كه مكردۆته وه و تووشی هه ناسه بڕكێ و ته نگه نه فه سی و ناوچه گه رێتی كردووه كه لاموایه ئه و بیروڕا سه قه ت و نادروستانه كاری هه ندرێنه كه به شداری له م نووسینه دا كردووه چونكه بێلایه نی و بۆ چوونی ژیرانه ی كامیار له نووسینه كانی تریدا زۆر له م نووسینه ی دوایی جیاوازه ئه وه تا بۆنی ناوچه گه رێتی ) هه ولێرچێتی ( هه ندرێن مرۆڤ كاسده كات ، ڕۆژه ڕێیه ك ده ڕوات . 
به كورتی ئاماژه به چه ند خاڵێك ده كه م …..
1. له گه ڵ ڕێزمدا بۆ ما مۆستا مه سئوود محه مه د ، هه ڵه یه ئه گه ر بوترێ ئه م به ڕێزه
یه كه م كه س بووه كه بانگاشه ی  بۆ زمانی یه كگرتووی كوردی كردبێ، پێش ئه م كۆڕی زانیاری كوردی كه نزیكه ی 37  به ر له ئێستا له سه رو به ندی به یاننامه ی یانزه ی  ئازاردا
له به غداد دامه زرێنرا هه مان بانگاشه ی بڵاو كرده وه ، پێش ئه مانیش مامۆستا جه مال
نه به زو كه سانی تریش ،نه ده بوو كامیار ڕێگه بدا ئه م هه ڵه زه قه ڕووبدا.
2.  گه شبینی و مێشكفراوانی و دووركه وتنه وه له هه ستی ده ڤه رچێتی سه رله به ری نووسینه كانی پێشووی كامیاری داگیركردووه ، ئا ماده یه كه ڵك له بچوكترین شێوه زاری هه موو ناوچه كانی كوردوستان وه ربگرێ، ئه مه ش شایه تی به ڵگه نه ویستی دڵسۆزیی كامیاره بۆ پڕۆژه كه ی ، كامیار له یه كه م نووسینیدا ده ڵێ ) سلێمانی  قه ڵای  زمانی  كوردییه ( ، لای من هه ولێرو دهۆك و كه ركوك وهه موو شارێكی تری كوردوستان قه ڵای زمانی كوردین و هیچیان له هیچیان كه متر نین،  كه چی له م نووسینه دا پاشگه ز ده بێته وه ،)تۆ بڵێی ووته ی مانگێك به رله ئێستای  له بیر چووبێته وه ( دواتر له هیچ ناپرنگێته وه و سێ و دووی لێناكاو یه ك هێڵی ڕاست و  چه پ به سه ر سلێمانیدا ده هێنێی و ئه و شاره به هه موو ده وروبه ره كه یه وه فت ده كا، پێمان ناڵێ ئه دی چی له میراتی ئه ده بیی حه زره تی مه حوی و سالم ونالی وكوردی بكه ین كه هه تا ئه مڕۆژه ش به پێشه نگی ئه ده بی كوردی دا ئه نرێن …!!! ئه دی چی له مامۆستا گۆران بكه ین كه به خوای هۆنراوه ی نوێ و تازه گه ری له شیئری هاوچه رخی كوردیدا حیساب ده كرێ ، ته نانه ت زۆرێك له نووسه رو ڕووناكبیری ئه ره بی ئێراقیش شانازی پێوه ده كه ن و پێی سه رسامن…!!! هه مووشیان زاده ی شاری سلێمانین .
له و باوه ڕه دام هه ندرێن ئه و ڕوانینه ته سكه ی خزاندۆته ناو كاره كه ی كامیاره وه ، هه ندرێن ده یه وێ شێوه زاری ناوچه ی هه ولێر به سه ر هه موو كوردوستانی باشووردا
بسه پێنێ، ئیدی پێم ناڵێی جیاوازی ده سه ڵاتی سیاسی كوردی كه له م ڕۆژه دا له پارتیدا خۆی ده بینێته وه له گه ڵ ئه م بۆ چوونه دا چییه …!!!
حه ز ده كه م خوێنه ر خۆشه ویست ئه م په ره گرافه ی خواره وه كه له نووسینه كه دا هاتووه به ووردی  بخوێنێته وه ، جا تێده گا  كه هه ندرێن چ دۆ و دۆشاوێكی تێكه ڵكردووه
) با ده سه ڵاتدارانی كورد ئه و زمانه بكه ن به زمانی ستانده رد ، كه پایته ختی ده سه ڵا ت و قورساییه سیاسی و ئابوریه كه یان لێداناوه ، نه زمانی سلێمانی نه مه هابادو نه هه ورامان ، به ڵكو زمانی نووسینی ) نه ك ئاخافتن ( خه ڵكی هه ولێر بپه رژێنن و گشتگیری بكه ن كه خۆبه خۆ زمانی ستانده ردی كوردییه به واتایه كی تر ئه و زمانه ی ئێستا ناكرێ پێی بگوترێ زاراوه ی سلێمانی ، گه رمیانی ، سابڵاغی ، سنه یی یان هه ولێری به سه ردا زاڵه ، زمانێكه له زۆرینه ی زاراوه سه ره كییه كانی كورده وه مشتوماكراوه وبه سروشتی به ئێره گه یشتووه ، جێده ستی هیچ ده سه ڵاتێكی سیاسی پێوه نییه تا به خه ڵكی كوردوستان و مێژوو بیفرۆشنه وه ( .
له لایه ك ده ڵێ با زمانی ئاخافتنی هه ولێر به كار نه هێنرێ و له لایه كی تریشه وه ده ڵێ ئه و زمانه ستاندارده ی كه ئه مڕۆ نووسه ری كورد به كاری ده هێنێ ئه وه زمانی شاری
 هه ولێره….!!!! به ڵام خۆشبه ختانه هێنده ی پێناچێ خۆی به درۆ ده خاته وه و ده ڵێ ئه م زمانه له زۆرینه ی زاراوه سه ره كییه كانی كورده وه مشتوماڵكراوه و به سروشتی به ئێره گه یشتووه …!!! جا كه وایه ئیتر چۆن جورئه ت ده كه ی بڵێی زمانی نووسینی هه ولێر خۆ به خۆ زمانی ستانداردی كوردییه ..!! من ده توانم ناوی سه دان نووسه ری كه ركوكی و سلێمانی و هه ولێری وخانه قینی وشارۆچكه كانی تری كوردوستانی باشوورت به نموونه بۆ بهێنمه وه كه به هه مان زمانی ستانداردی كوردی ده نووسن و له كاتی خوێندنه وه ی به رهه مه كانیاندا به هیچ شێوه یه ك هه ستی پێناكرێ كه خه ڵكی چ شارێكن ، به ده گمه ن نه بێ كه نووسه ر له پێناوی جوانكاری نووسینه كه یدا به ناچاری په نای بردبێ بۆ چه ند ووشه یه كی لۆكاڵ كه  هێشتاش گه ره نتی ئه وه نییه كه ئه و نووسه ره خه ڵكی ئه و شاره بێ كه ووشه لۆكاڵه كه ی لێخواستووه چونكه نووسه ر بۆی هه یه و ئازاده  كه  ووشه گه ل و زاراوه ی هه موو ده ڤه رێكی كوردوستان به كار بهێنێ و هیچ شه رمو خۆبه كه مزانینیشی پێناوێ، چونكه زمان موڵكی هه موو كورده نه ك هه رێمێك .
نازانم هه ندرێن ئه م ئامارو زانیارییه بێ سه رو به ره یه ی له كوێوه هێناو چۆن گه یشته
 ئه و ئه نجامه ی كه زمانی نووسینی كوردی بكاته موڵك و تاپۆی هه ولێر…!!!چۆن توانی 
ئه م زمانه گشتگیره كه سیخناخه له ووشه و زاراوه ی جیهانی ولاتینی و ئینگلیزی زۆربه ی لقه كانی زمانی كوردی له هه ولێر ماره بكات و سێ به سێش هه موو شاره كانی تری كوردوستان ته ڵاق بدات….!!!! سه یره نووسه ر له لایه ك ڕه خنه له ده سه ڵاتی سیاسی كورد ده گرێت و له لایه كیش پێی وایه كه ده سه ڵاتی سیاسی كوردی قورسایی ئابوری له  هه ولێری پایته خت داناوه ..!! جا ئه گه ر وا بوایه خه ڵكی كورد تووشی ئه و هه موو نه هامه تی و ماڵوێرانی و برسێتی و ده ربه ده رییه نه ده بوو، گومان له وه دا نییه كه ده سه ڵاتی سیاسی كوردی قورسایی ئابوری له ووڵاتانی كه نداوو بانكه كانی ئه وروپاو ئه مریكا داناوه نه ك له كوردوستان، خۆ ئه گه ر باسی قورسایی سیاسیش ده كه یت ئاشكرایه كه له ماوه ی ده ساڵی  )  2006-96 (  شه ڕی خۆ كوژه ی پارتی و یه كێتیدا هه روه كو هه ولێر پایته ختی حكومه تی پارتی بووه ئه وا سلێمانیش پایته ختی حكومه تی یه كێتی بووه ئیدی ئه م دوو
 مه ڵبه نده هاوڕێك له هه ڵكشان و دا كشاندا بوون ، به لایه كی تردا هیچ كاتێك پێته ختی سیاسی له گرنگی وتایبه تمه ندێتی هیچ شارێكی كه منه كردۆته وه ، هه ر بۆ نموونه شاری واشنتۆن پایته ختی ئه مریكایه به ڵام به هیچ جۆرێك له گرنگی لۆس ئه نجلس وسانفرانسیسكۆ و دیترۆید و نێۆرك و شیكاغۆی كه م نه كردۆته وه و بگره له باره ی ته كنه لۆژی و ئابوری و پیشه سازییه وه زۆر له دواتره  ، ئه نقه ره  نزیكه ی په نجا ساڵه پێته ختی توركیایه هه تا ئه مڕۆژه ش نه یتوانیوه شان له شانی ئه ستانبوڵ بدات ، چونكه زمان و ئه ده ب و كولتووری توركی له ئه ستانبوڵدا ڕه نگیداوه ته وه و هه ر له وێشدا پێڕه وكه بووه و له باره ی ئابووری و پیشه سازیشه وه له پێشتره ، به قه ولی مام جه لالی له مه ڕ
خۆشمان بێ ) ئێمه دوو پایته ختمان هه یه یه كێكیان هه ولێره كه پایته ختی سیاسی و ئیدارییه و ئه ویدیش سلێمانییه  كه پایته ختی ڕۆشنبیری و كولتوری وئه ده بییه (.
له ڕاستیدا ئێمه كێشه یه كی ئه وتۆمان له گه ڵ ڕێنووسی كوردی و نووسین به زمانی كوردی نییه نه له كوردوستانی باشوورو نه له كوردوستانی ڕۆژهه ڵات ، به ڵكو به زمانێكی ستاندارد ئه نووسین و به ئاسانی كۆمینیكاسێۆن ده كه ین و لێكحاڵی ده بین هه مووشمان پێیڕازین وشانازیشی پێوه ده كه ین و به موڵكی خۆمانی ده زانین دوور له هه موو هه ستێكی ده ڤه رچێتی ، من هه رگیز گوێم له خوێنه ری  شارێكی كوردوستانی باشوور نه بووه و بڵێ من له ده قێك ناگه م كه نووسه ره كه ی خه ڵكی شاره كه ی خۆم نه بێ، ته نیا
ده ڤه ری بادینان نه بێ ، ئه وانیش هه موویان نا ، چونكه ڕوناكبیرو نووسه ری ده ڤه ری بادینان زۆرن كه به هه مان كوردی ستاندارد ده نووسن و هیچ گرفتێكیشیان نییه .
ئه و كۆپڵه نووسینه ی پێشتر ئاماژه م پێدا دووره له كرۆكی ئه و بابه ته وه كه كامیار ورووژاندویه تی ، كامیار جه رگی به ئاگرێكی تر هه ڵئه قرچێ ئه ویش ئه وه یه كه زمانی نووسینی كوردی به تایبه تی له كوردوستانی باشووردا به دوو یانژی سێ شێوه ی وه كو بادینانی یان هه ورامی نه نوسرێت و زمانی نووسینمان په ره وازه نه بێت ، با شێوه زارمان جیاوازبێ و نووسینمان یه كبێت كه له پاشه ڕۆژدا لێكنزیكبوونه وه ی هه موو له هجه كانی كوردوستان مسۆگه ر ده كات و كێشه ی لێكتێنه گه یشتنمان نامێنێ ،  با به نموونه زمانی ئاره بی وه رگرین ، خۆ ئه گه ر ئاینی ئیسلام و قورئان نه باو و زمانی نووسینی ئاره بی یه كنه خستبا ، ئه وا له كاتی ئاخاوتندا دانیشتوانی ووڵاتانی كه نداو،ئێراق ، میسر ،مه غریب و جه زائیر به ئاسانی لێكحاڵی نه ده بوون ، هه ر ئه م هۆكاره ش وایكردووه كه ئه ره ب به شێوه یه كی گشتی ده سبه رداری ئایینی ئسلام نابێ ، كه سیش ناهه قیان ناگرێ چونكه
گه وره ترین كێشه ی نه ته وایه تی له كۆڵ كردونه ته وه .
كامیار زۆر به سه لیقه و ژیرانه  ئه م نه خۆشییه  نه ته وایه تییه ی دایاگنۆس كردووه و ده رمانه كه شی دۆزیوه ته وه بۆیه به په رۆشه وه  ده سه و دامانی ده سه ڵاتی سیاسی كورد ده بێت و داوایان لێده كات به په له بڕیارێكی سیاسی ده ركه ن و ئه م  په تایه چاره سه ركه ن و زمانی نووسینی كوردی بكه ن به یه ك ، هه ر به م كاموزامه  پڕسوێیه وه توێژینه وه یه كی چڕو پڕی ئه كادیمیانه ی سازدا كه لێوانلێوه له ڕه وتی په ره سه ندن و گۆڕان و ساغبونه وه و سه قامگیربوونی زۆربه ی زمانه زیندووه كانی دونیا،ئا ئه مه یه شاده ماری پڕۆژه كه ی كامیار ، ئیدی نازانم ئه و چه ند دێڕه كرچو كاڵه ی كه باسمكرد ، چ كاره یه و چ نه خشێكی لێره دا هه یه یان چ په یوه ندییه كی به پڕۆژه كه ی كامیاره وه هه یه ، بریا كامیار ڕێگه ی نه دابا كاره كه ی ) دیزه به ده رخۆنه بكرێ ( .  

چه ند ئامۆژگارییه كی دۆستانه بۆ كامیار
1.  تكایه چی زووتره كاری خۆت له هه ندرێن جیابكه ره وه با كاك هه ندرێن به ته نیا كاری خۆی بكا، جیاوازی بیرو بۆچوونتان له پاشه ڕۆژدا خراپ ده شكێته وه .
2.  له به ر ئه وه ی كوردوستانیانی باشوور تۆڕی ئینته رنێتیان نییه ) كه مێك نه بێت ( ئاگاداری گرنگی ئه م بابه ته نین ، بۆیه تكایه بگه رێره وه بۆ كوردوستان و له هه ولێر و كه ركوك و سلێمانی و دهۆك و خانه قین و هه ڵه بجه و چه ند شارۆچكه یه كی تریش به هۆی یه كێتی نووسه رانه وه چه ند كۆڕو سیمیناری زمانه وانی سازبده و زانكۆكانی كوردوستانیشی تێوه گلێنه و ڕاسته خۆ پڕۆژه كه ت پێشكه ش به كوردوستانیان بكه .
3.  په یوه ندی بكه به كه ناڵه كانی ته له فزیۆنه وه و داوایان لێبكه ماوه ی كاتژمێرێكت بۆ ته رخان بكه ن له سه ر شێوه ی چاوپێكه وتن ،به كورتی خاڵه گرنگه كانی پڕۆژه كه ت باسبكه 4.  له كۆتاییشدا به هۆی وه زاره تی ڕۆشنبیرییه وه داوا له په رله مانی كوردوستان بكه بۆ ئه وه ی بوارت بده ن له گه ڵیان كۆببیته وه و ڕاسته وخۆ پڕۆژه كه ت بۆ په له مانتاران بخه ڕوو. هه رچه نده بڕواناكه م ڕێگه ت بده ن به ڵام هه ر تاقیبكه ره وه .
پێموایه ئه و خاڵانه ی له سه ره وه دیاریم كرد باشترین و كاریگه رترین ڕێگایه بۆ ئه وه ی كوردوستانیانی پێ قاو بده یت و بورووژێنیت ، چونكه ده سه ڵاتی سیاسی كورد له ژێر گوشاری جه ماوه ری خوێندكارو نووسه رو ڕۆشنبیردا نه بێت  بڕیارێك له و بابه ته ده رناكات ، پاڵه په ستۆی جه ماوه ریش هه رده بێ له نێو جه رگه ی خه ڵكی كوردوستانه وه ده ستپێبكات ، له هه نده رانه وه نه تۆ و نه هیچ كه سێكی تر كارێك له م جۆره ی پێناكرێ ، جا بۆ ئه وه ی هه وڵه كه ت به فیڕۆ نه ڕواو ڕێسه كه ت نه بێته وه به خوری تكات لێيده كه م بۆ ماوه ی دوو مانگێك بگه رێره وه بۆ كوردوستان و ئه و كارانه ئه نجام بده . 

ئارام حه مه ساڵح ……… كالیفۆڕنیا، ئه مریكا………  FEB.07.08                                       

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.