وڵاتی هه‌ڵوژه سه‌وزه‌كان, زه‌وی به‌رنگاربوونه‌وه و مردن
خوێندنه‌وه‌یه‌ك بۆ رۆمانی (وڵاتی هه‌ڵوژه سه‌وزه‌كان)ی هێرتا مۆله‌ر.
نووسین كاردانه‌وه‌ی تاكه بۆ روداوه‌كانی مه‌ودای بیستن و بینین و بیركردنه‌وه. زۆرێك له‌نوسه‌ران بروایان وایه نووسین چێژێكی نه‌بینراو ده‌به‌خشێت به‌نووسه‌ر كه ته‌نها ناخ و دڵ قه‌دری ده‌زانن, به‌پێ شیكردنه‌وه‌كانی سارته‌ریش بێت نووسین وه‌ك هه‌ر كردارێكی تر مه‌یله بۆ دوزینه‌وه‌ی ونبووه‌كان, به‌تایبه‌ت جیهان. ئه‌ده‌ب وه‌ك به‌شێك له بابه‌ته‌كانی نووسین خاوه‌نی پنتێكی فراوانه, ئه‌وانه‌ی له‌بواری ئه‌ده‌بدا ده‌نووسن, رۆژ به‌رۆژ له زیادبوون و له فراوانبووندان به‌ڵام له بواره‌كانی تردا ئه‌وه نابینرێت, بۆنمونه له بابه‌تی زانستیی دا گه‌شه‌ی نووسین زۆر لاوازه, له بواری فه‌لسه‌فه‌دا به‌هه‌مان شێوه, چونكه ئه‌و بابه‌تانه تاراده‌یه‌ك نزیكبوونه‌وه له‌بنبه‌ست بوونیان ده‌ركه‌وتووه, ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌و مێژووه گه‌وره‌یه‌یی بوون ده‌گه‌رێته‌وه. لێره‌دا گه‌ر به‌كورتی ئاماژه به‌و هۆكارانه بكه‌ین كه له‌پشت هه‌رده‌م زیندومانه‌وه و ئه‌به‌دیه‌تی كه‌ره‌سته‌كانی ئهدهبهوهن, ده‌بێ له‌و خاڵه‌وه ده‌ست پێبكه‌ین كه ئه‌ده‌ب خاڵی نیه له جۆره‌كانی تری نووسین, به‌ڵكوو ئه‌وه‌ی له پێشه‌وه ئاماژه‌م پێدا ئه‌وه‌یه كه له‌ڕابردوودا ئه‌و جیاكاریه هه‌بوو, هه‌روه‌ها ئه‌و لێكجیاكردنهوهیهش به‌راده‌وام مشتوومڕی له‌سه‌ر بوو. زۆرێك له گفتووگۆكان ناكۆك بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌ده‌ب ناتوانێت هه‌ڵگری په‌یامی فه‌لسه‌فه بێت. كێشه‌ی فه‌لسه‌فه و ئه‌ده‌ب به‌رده‌وام بابه‌تێكی نووسه‌ران بووه, به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ی چه‌ندین نووسه‌ر له‌ڕێگه‌ی دراما و ڕۆمان و چیرۆكه‌وه سه‌دان فیكری گه‌وره‌ی فه‌لسه‌فییان مانیفێست كرد, ئه‌و گومانانه به‌ئێستاشه‌وه به‌ره‌و پوكانه‌وه چوون, بۆنمونه هه‌ریه‌ك له كافكا و ئه‌لبێرت كامۆو , ساموێڵا بێكت, یوژین یونیسكۆ و چه‌ندان نوسه‌ری تر به كاره ئه‌ده‌بییه‌كانیان گومانی توانای ئه‌ده‌بیان ڕهوانداوه. لێره‌دا ئه‌ده‌ب بووه هه‌ڵگری ئاراسته‌یه‌كی فره ڕه‌هه‌ند كه هه‌م ده‌كرێت خزمه‌ت به تاك بكات و هه‌م خزمه‌ت بهمیتافیزیك و ئایین و هه‌موو هه‌بوون بكات. ڕۆمان وه‌ك به‌شێكی كارا و نوێنه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌ده‌ب له‌م سه‌رده‌مه‌دا توانیویه‌تی مه‌یدان چۆڵ بكات به‌هه‌موو جۆره نووسینه‌كانی تر, مه‌به‌ستم بابه‌ته‌كانی نووسینه, له‌م سه‌ده‌یه‌دا ڕۆمان هه‌ڵگری خه‌می ڕابردوو و داهاتوو و ئێستایه. نووسه‌ران له سه‌رانسه‌ری دونیا گه‌ره‌كیانه له‌ڕێگه‌ی ڕۆمانه‌وه هه‌موو ئه‌و شتانه بڵێن كه ناتوانرێ به چوارچێوه‌یه‌كی تری نووسین بگوترێت. ڕۆمان هه‌یه چه‌ندین ساڵ قه‌ده‌غه‌كراوه, وه‌ك رۆمانی (نانی رووت)ی محمد شوكری, چونكه كه‌لتوورێك ده‌خاته ژێر پرسیاره‌وه, كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك هانده‌دات بۆ پرسیاركردن. سه‌دان نمونه‌مان هه‌یه له‌مێژووی ئه‌ده‌بیاتی ڕۆماندا. ئه‌م حاڵه‌ته تائێستاش بوونی هه‌یه, ڕۆمان هه‌یه نابێ بڵاوبكرێته‌وه, نووسه‌ر هه‌یه ده‌ربه‌ده‌ر ده‌بێت له‌سه‌ر په‌یامه نوێخواز و جۆراوجۆره‌كانی بۆ كۆمه‌ڵگا. هێرتا موله‌ر نووسه‌رێكی ئه‌ڵمانی به‌ره‌گه‌ز ڕۆمانیه, ئه‌و نووسه‌ره هه‌م بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕۆمانه‌كه‌ی قه‌ده‌غه ده‌كرێت و هه‌م له‌وڵاتی خۆی ده‌رده‌كرێت. ئه‌ده‌بی ڕاسته‌قینه مه‌ترسی لێده‌كه‌وێته‌وه به‌ڵام هه‌رگیز نووسه‌ری ڕاسته‌قینه بیر له‌و مه‌ترسیانه ناكاته‌وه, ئه‌گینا ناتوانی شاكارێكی جوان بنووسێت. محمد شوكری ئه‌گه‌ر بیری لای كه‌لتوور و نه‌ریت و ئایین و كۆمهڵگابوایه ئه‌وا نه‌یده‌توانی ڕۆمانه‌كه‌ی بنووسێت. هێرتا مۆله‌ریش به‌هه‌مانشێوه, ئه‌و نووسه‌رێكه كه هه‌م شیعر ده‌نووسێت و هه‌م ڕۆمان, جارجاریش وتاری سیاسی, به‌ڵام به‌گشتی ئه‌و قسه ده‌كات له‌سه‌ر ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه‌ی كه تێدا ژیاوه. هێرتا موله‌ر له‌ساڵی 1994ڕۆمانێكی نووسی به‌ناوی(وڵاتی هه‌ڵوژه سه‌وزه‌كان), به‌هۆی ئه‌م ڕۆمانه‌وه له‌ساڵی 2009خه‌ڵاتی نۆبڵی ئه‌ده‌بی پێبه‌خشرا. موله‌ر ژنێكی زمان پاراوه, زۆرینه‌ی ئه‌و ڕه‌خنانه‌ی كه له‌به‌رهه‌مه‌كه‌ی گیراوه ئه‌وه‌یه كه به‌زمانێك ڕۆمانه‌كه‌ی نوسیووه كه له په‌خشانێكی درێژ یاخود شیعرێكی درێژ ده‌چێت. بێگوومان زمان گرینگی پله یه‌كی هه‌یه له نووسینی ئه‌ده‌بدا, به‌ڵام ناشبێت ئه‌وه له‌بیربكه‌ین كه بابه‌تی ئه‌ده‌ب هه‌یمه‌نه‌ی به‌رهه‌مه‌كه ده‌خاته ته‌رازووی ڕاسته‌قینه‌ی په‌یامی ئه‌ده‌به‌وه. نووسه‌ر ڕۆمانه‌كه‌ی به‌ئه‌ڵمانی نوسیووه بۆ زیاتر له 20زمان وهرگێردڕاوه. ئه‌م ڕۆمانه جێگه‌ی هه‌ڵوێسته له‌سه‌ركردنه, چونكه كۆمه‌ڵگای كوردی خۆمان خاوه‌نی سه‌دان بابه‌تی تراژیدیترین كه ئه‌ده‌ب تائێستا نه‌یتوانیوه نوینه‌رایه‌تی گه‌یاندنی ئازاره‌كانمان بكات .بێگوومان لێره‌دا گرینگی زمان ده‌رده‌كه‌ێت كه بابه‌ت به‌بێ زمان ناتوانی ئه‌ركی ڕاسته‌قینه بخاته روو. مه‌به‌ستم له‌زمان هه‌ردوو ماناكه‌یه‌تی, هه‌م زمانی نووسین و هه‌م زمانی نه‌ته‌وه به‌گشتی. ئه‌م ڕۆمانه ئه‌گه‌رچی تائێستا به‌كوردی نه‌كراوه به‌ڵام هه‌ست ده‌كه‌م ئه‌گه‌ر بكرێته كوردی ئه‌وا جێگه‌ی سه‌رنجی خوێنه‌ران ده‌بێت, هه‌روه‌ها به‌هۆی ئه‌و هه‌موو نووسین و قسه‌و دهنگدانهوهیهیی ڕۆمانه‌كه به‌ده‌ستی هێنا ڕه‌نگه لای زۆرێك له‌خوێنه‌ران و ئه‌دیبانی كوردیش نامۆ نه‌بێت. ڕۆمان زۆره كه باس له كه‌شی سیاسی ولاتان بكات, چه‌ندین ساڵه نووسه‌ران به‌كاره ئه‌ده‌بییه‌كانی ڕۆمان و چیرۆك و دراما بناخه‌ی ڕه‌خنه‌یان داناوه بۆ ئاراسته‌كردن و هه‌بوونی سیاسه‌تێكی ته‌ندروست, سیاسه‌تێك خۆشگوزه‌رانی و یه‌كسانی و دادپه‌روه‌ری ئامانجی بێت, نه‌ك مادده و ده‌سه‌ڵات. مۆله‌ر بۆخۆی له‌ناو بارودۆخێكی سیاسی ناجێگرو ترسناكدا بووه, ئه‌و له ڕێگه‌ی ئه‌و شاكاره و چه‌ند كارێكی تری ڕابردووی توانیویه‌تی ڕه‌خنه له كۆمۆنیستی ڕۆمانی بگرێت, هه‌روه‌ها باس له‌و دیكتاتۆره ده‌كات كه ده‌سه‌ڵاتی ڕۆمانیای له‌ژێر ده‌ست دابووه,به‌هه‌مان شێوه‌ی جۆرج ئۆروێل گومان و ده‌رگای دووه‌می بیركردنه‌وه ده‌كاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له ترسناكی فیكری كۆمۆنیستی به‌ئاگا بین.
ئێمه‌ی میلله‌تی كورد كه خاوه‌نی مێژوویه‌كی دوورین له چه‌وسانه‌وه و ژێرده‌ستی, زۆر گرینگه ڕۆمانه‌كانمان ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئازاره‌كانمان بێت, چونكه ئه‌و ئازارانه دواتر كه به‌نووسین كران ده‌بنه زام بۆ هه‌موو ویژدانێكی ته‌ندروست. ئه‌و ئازارانه ده‌بنه زامێكی گه‌ردونی, تراژیدیا یه‌ك مانایی هه‌یه له هه‌ر پنتێكی ئه‌م زه‌ویه, بۆیه گرینگه له‌نووسینه‌وه‌ی ئه‌ندێشه‌كانی ناخ و واقیعمان به‌رده‌وام بین و ده‌ستله‌ملانی وزه‌ی ئه‌ده‌ب بین بۆ دامركاندنه‌وه‌ی ئاگری سته‌مكاری چه‌ندین ساڵه‌ی سه‌ر ناخ و جه‌سته شهكهتهكهمان.
ڕۆمانی (ولاتی هه‌ڵوژه سه‌وزه‌كان) ,یهَكیكه له‌باشترین به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌و خانمه نوسه‌ره
, ئه‌و وێنه‌یه‌كمان بۆدهكێشیت كه چوار گه‌نج له‌ژێر سیسته‌مێكی تۆتالیتاری پۆلیسی ڕۆمانیا ,كه ئه‌وكات له‌ژێركاریگه‌ری سۆڤیهتدابووه, دووچاری ئازارێكی ده‌رونی و جه‌سته‌یی ده‌بنه‌وه. نووسه‌ر مه‌به‌ستی ده‌رخستنی ڕووی دیكتاتۆری كۆمۆنیسته‌كانی ڕۆمانیایه. كۆتای چیرۆكه‌كه ئه‌وه‌یه كه ئه‌و گه‌نجانه وڵات جێده‌هێلن و ده‌ڕۆن بۆ ئه‌ڵمانیا. له ڕۆمانه‌كه‌دا حیكایه‌تخوان ئافره‌تێكی گه‌نجی نادیار و نه‌ناسراوه, كه ئه‌و وێنه و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی نووسه‌ر خۆیه‌تی, نوسه‌ر ده‌ڵێت ” ئه‌و ڕۆمانه له‌یاده‌وه‌ری هاوڕێ ڕۆمانیهكانمدا نوسرابووه‌وه, كه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ڕژێمی نیكۆلای كوژران”.
وه‌ك هه‌موو به‌رهه‌مه‌كانی تری موله‌ر, زه‌وی هه‌ڵوژه سه‌وزه‌كان , ئاماژه‌یه بۆباسكردنی بارودۆخی كه‌مایه‌تی ڕۆمانیه دابراو و ئاواره‌كانی ئه‌ڵمانیا كه له‌چه‌ندین لاوه كه‌وتبوونه ژێر فشار‌و مه‌ینه‌تی ژیان و ڕژێمه‌كه‌ی تشكیو نیكۆلای و كه‌لتورو زمان و نه‌ریتی ئهَلمانیه لادێیه‌كان. یه‌كێك له كاره‌كته‌ره‌كان زانكۆ جێده‌هێڵێت و له‌و ژینگه‌یه دوور ده‌كه‌وێته‌وه. ئه‌وان به‌گشتی ئازار ده‌چێژن به‌هۆی ئه‌وه‌ی دوورخراونه‌ته‌وه .خه‌ڵك ناتوانی ژیانێكی نۆرماڵی هه‌بیت, خه‌ڵك ئازادی لێسه‌نراوه‌ته‌وه, هه‌ڕه‌شه و توندوتیژی و زیندانی و كوشتن و خیانه‌ت بابه‌تی ئه‌وكاتی خه‌ڵكی رۆمانیا بووه. رۆمانه‌كه زۆرینه‌ی فلاشباكه(گه‌ڕانه‌وه بۆڕابردوو), زۆرینه‌ی ڕۆمانه‌كه كاره‌ساتی تراژیدی سیاسه‌ته. سه‌ره‌تا ڕۆمانه‌كه به‌زمانی ئه‌ڵمانی بڵاوكرایه‌وه و پاشان وهردگێڕدرا بۆ هۆڵه‌ندی, به‌ڵام كه وه‌رگێڕدرا بۆ ئینگلیزی كتێبه‌كه شوێنی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی گرت. پاش ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن میشێل هۆفمانه‌وه له‌ساڵی 1996ڕۆمانكه كرا به‌ئینگلیزی دووساڵ دوای ئه‌وه خه‌ڵاتی دوبلینی نێوده‌وڵه‌تی پێبه‌خشرا, له دوو ساڵی ڕابردووش‌دا بووه پڕفرۆش‌ترین په‌رتووكی په‌رتوكخانه‌ی ئه‌لیكترۆنی ئه‌مازۆن.
ڕۆمانه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی ساده ده‌ست پێده‌كات, یه‌كه‌م كاره‌كته‌ر كه خۆی بهخوینهر ده‌ناسێنی كچێكی گه‌نجه به‌ناوی لۆلا, ئه‌و ده‌چێته ژورێك له به‌شی ناوخۆیی زانكۆ له‌گه‌ڵ پێنج كچی تردا, یه‌كێك له‌وانه حیكایه‌تخوانه(گێڕه‌ره‌وه), لۆلا ئه‌زموونی خۆی ده‌نووسیته‌وه و تۆماری ده‌كات بۆ یاده‌وه‌ری, هه‌موو ئه‌و یاده‌وه‌ریانه تۆمارده‌كات كاتێك خه‌ڵكی ڕۆمانیا له‌ژێر ده‌ستی دیكتاتۆردا چۆن كه‌وتونه‌ته زه‌حمه‌ت و ئازاره‌وه. به‌شی یه‌كه‌می ڕۆمانه‌كه ته‌واو ده‌بیت كاتێك لۆلا له‌ژووری گه‌نجینه‌دا خۆی دهخنكێنێـت و یادهورهیهكانی بۆ حیكایه‌تخوان جێده‌مێنی , له خۆكوشتندا لۆلا مه‌به‌ستی بووه كه خیانه‌ت و گه‌نده‌ڵی حیزب و ولاته‌كه‌ی ده‌ربخات, له ئاهه‌نگێكی زانكۆشدا ئه‌وه‌ی وتیبوو, پاش ئه‌وه‌ی یاده‌وه‌رییه تۆماركراوه‌كانی لۆلا ده‌كه‌وێته ده‌ستی حیكایه‌تخوان, ئه‌ویش ده‌یانخاته ژێرده‌ستی سێ كوری هاوڕێی. ئه‌و سێ كوره ناویان(ئیدگار, جۆرج, كورت).ئه‌و یاده‌وه‌ریانه‌ی لۆلا به‌نهێنی له‌نێوان ئه‌و چواركه‌سه ده‌مێنێـته‌وه ته‌نها خۆیان ده‌زانن چییه و چۆنه و چ گرنگی و مه‌ترسییه‌كی هه‌یه. پاش ئه‌وه‌ی ئه‌فسه‌رێكی لێكۆله‌ر گومان له‌و چواركه‌سه ده‌كات و دوای به‌دواداچوون, نامه‌كانیان ده‌پشكنێت.دواتر لێكۆله‌ر هه‌ڕه‌شه‌یان لێده‌كات له‌سه‌ر ناوه‌ڕۆكی نامه‌كان. به‌هۆی ئه‌و یاده‌وه‌ریانه‌وه ئه‌و چواركه‌سه كه دواتر هاوڕیهكی تری حیكایه‌تخوانیش زیاد ده‌بێت ده‌بنه پێنج كه‌س.ئه‌وان گیرۆده‌ی ژیانێكی پڕ بیم ده‌بن و به‌ته‌واوی بیزاردهكرێن به‌هۆی فرمانه حیزبی و سیاسیه‌كانه‌وه. بۆیه هه‌موویان بریارده‌ده‌ن ولات جێبهیڵن(رۆمانیا) . ((جۆرج)) یه‌كه‌م كه‌س ده‌بێت كه ئه‌وكاره ده‌كات پاش ماوه‌یه‌ك ده‌گاته ئه‌ڵمانیا و دواتر له‌وێ خۆی ده‌كوژێت, هه‌ریه‌كه له(( حیكایه‌تخوان)) و ((ئیدگار))یش پاسه‌پۆرت وه‌ده‌ست ده‌خه‌ن و ده‌رۆن بۆ ئه‌ڵمانیا,(( كورت)) له ڕۆمانیا ده‌منێته‌وه پاش ماوه‌یه‌كی كورت ئه‌ویش خۆی هه‌ڵده‌واسی وخۆی ده‌كوژی. ڕۆمانه‌كه به‌هه‌مان ئه‌و ڕسته‌یه كۆتای دێت كه پی ده‌ست پێده‌كات ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ” كاتێك نه‌مان ده‌توانی بئاخڤین, ئیدگار ده‌یگووت ئێمه ناتوانین خۆڕاگربین, ئێمه خۆمان گه‌مژه كردوه “.
كاره‌كته‌ره‌كان هه‌مان ڕابردووی یه‌كتریان هه‌یه, هه‌موویان خۆیان ده‌كوژن.
ئه‌گه‌ر به‌گشتی نه‌ڵێن به‌ڵام ئه‌وا به‌دڵنیایی ئه‌و رۆمانه بریتیه له‌نووسینه‌وه‌ی ژیانی نووسه‌ر خۆی, نووسه‌ر خۆشی له چاوپێكهتنێكدا خۆی ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ئه‌و ڕۆمانه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ڕوداوه‌كانی ژیانیه‌تی. قسه‌كردن و ناوهێنانی هه‌ندێ ئاماژه له‌لایه‌ن نووسه‌ره‌وه مه‌به‌ستی تایبه‌تی له‌پشته‌وه‌یه, لهتایتلی كتێبه‌كه‌وه هه‌ڵوژه‌ی سه‌وز هه‌یه, له ڕۆمانه‌كه دایكێك داوا ده‌كات كه منداڵه‌كان ئه‌و هه‌ڵوژه سه‌وزه پێنهگهیوانه نه‌خۆن چونكه ژه‌هراوین, هه‌روه‌ها حیكایه‌تخوان باس له‌وه ده‌كات كه پاسه‌وانه ڕۆمانیه‌كان ئه‌وه‌نده چلێس و حه‌سوود بوون گیرفانه‌كانیان پردهكرد له هه‌ڵوژه‌ی نه‌گه‌یوو, هه‌روه‌ها ده‌چوون ههڵوژهیان ده‌دزی. نووسه‌ر مه‌به‌ستی ده‌رخستی ڕووی گه‌مژه و خراپی ڕۆمانیهكانی سه‌رده‌می نیكۆلاسه. ڕه‌خنه‌گره‌كان مولهریان ناسیوه وه‌ك نووسه‌ری سیاسی, هه‌روه‌ك به‌دیار ده‌كه‌وێت له به‌رهه‌مه‌كانی ڕابردوویدا كه‌هه‌مووی قسه‌كردن و دژ وه‌ستانه‌وه‌یه به تۆتالیتاریه‌ت و سته‌مكاری.(( لاری ۆلف)) له نیوۆرك تایمز ڕه‌خنه‌ی ئه‌وه له مۆله‌ر ده‌گرێت كه به‌رگی شیعریه‌ت زاڵه به‌سه‌ر نووسینه‌كه‌یدا ئه‌و ده‌ڵێت: نووسه‌ر گه‌ڕاوه بۆئه‌وه‌ی جۆرێك له شیعر له‌ده‌ره‌وه‌ی ڕۆح و دنیای ناشیرنی ماتریاڵ له‌ناو ژیانی كۆمۆنیسته‌كانی ڕۆمانیا بدۆزێته‌وه “. ((نیكۆلاس لازاد))یش له گاردییان نووسیویه‌تی” ئه‌و ڕۆمانه له‌شێوه‌ی به‌خشانه چونكه ڕسته‌كانی ته‌واو ساده‌ن”. له رۆمانه‌كه‌دا زۆر شت هه‌یه نووسه‌ر نایدركێنیت , به‌ڵكو ناڕاسته‌وخۆ زۆر شتمان پێده‌ڵێت. ماناكان هه‌مووی له‌ده‌وری وشه‌ی ئازادی و دیكتاتۆریه‌ت ده‌خولێنه‌وه به‌ڵام هه‌رگیز چاومان به‌م دوو وشه‌یه ناكه‌وێت له ڕۆمانه‌كه‌دا.
له‌كاتی به‌خشینی خه‌ڵاتی نۆبل لیژنه‌كه ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاند كه ئه‌م خه‌ڵاته بۆیه ده‌درێت بهمۆلهر چونكه ئه‌و توانیویه‌تی ژیانی هه‌موو ئه‌و چه‌وساوانه‌ی وڵاته‌كه‌ی بخاته ڕوو به‌زمانێكی ناسكی شیعیریهت, له‌ژێر ده‌سه‌ڵات و حوكمی كۆمۆنیسته‌كانی ڕۆمانیا. هه‌ر سه‌باره‌ت به شێوازی نووسین و زمانی مۆله‌ر كۆده‌نگیه‌ك هه‌یه كه ئه‌و نووسه‌ره كاریگه‌ری ته‌واوی به‌رهه‌مه‌كانی كافكای به‌سه‌ره‌وه بێت, ئه‌و به‌رده‌وام له‌نووسین دا شێوازێك به‌كارده‌هێنێت كه‌نزیكه له كافكاوه.
رۆمانه‌كه هه‌ڵگری چه‌ندین شرۆڤه‌ی گرینگه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ئایا باس كردنی یاده‌وه‌ریه‌كی تاڵی سه‌رده‌می دیكتاتۆریه‌ت و سته‌مكاری بۆ ئێستای خه‌ڵك و جیهان چ گرینگیه‌كی هه‌یه؟ ئه‌گه‌رچی تائێستا حكومه‌تی ڕۆمانیا ڕازی نیه به‌شكاندنی شكۆی ولاته‌كه‌ی له‌ڕێگه‌ی باسكردنی مێژووه, به‌ڵام له ئه‌ده‌بدا سنوردانان سودی نابێت, زۆرن ئه‌وانه‌ی كه له‌به‌رهه‌مه‌كانیاندا ڕه‌خنه له ده‌سه‌لاتی سته‌مكار و فیكری سته‌مكاری ده‌گرن. پێش هه‌موو ناوه‌كان پێویسته جۆرج ئۆروێل وه‌ك نمونه‌یه‌ك وه‌ربگرین چونكه ئه‌و خاوه‌نی گه‌وره‌ترین په‌یامه دژ به ده‌سه‌ڵاتی توندره‌وی كۆمۆنیسته‌كانی هاوشێوه‌ی ستالین. ئه‌و له‌رێگه‌ی رۆمانی مه‌زرای ئاژه‌ڵان و 1984وه توانی ڕه‌خنه‌ی ته‌واو بابه‌تی له سیاسه‌تی شۆرشی ئۆكتۆبه‌ری ڕوسی بگرێت, ئۆروێل له 1945ئه‌و شاكاره‌ی نووسی, به‌ڵام ئه‌وه‌تا له2009خانمه نوسه‌رێك له‌سه‌ر هه‌مان رێبازی ئۆڕوێل خه‌ڵاتی نۆبل وه‌رده‌گرێت, كه‌واته باسكردن له سته‌م و دكتاتۆری له ئه‌ده‌بدا گرینگیه‌كی تایبه‌تی هه‌یه.
ئارام شێخ وه‌سانی
هه‌ولێر