Skip to Content

Friday, April 19th, 2024
وەرزی فرمێسکی تیمساحی !!

وەرزی فرمێسکی تیمساحی !!

Closed
by April 15, 2013 گشتی

 

 

 

 

بڕوام بە هیچ یەک لەو نوسینە ساختانە نییە کە تەنها لەسەروەختی یادکردنەوەی کارەساتەکاندا ئەنوسرێن، بڕوام بەو تووڕەبوونە دەستکردانە نییە کە تەنها هەڵچونێکی کاتییەو هیچی تر… وەکچۆن باڵندەکان وەرزی کۆچیان هەیە، لەم وڵاتەش وەرزی نوسین لەبارەی کارەساتەکانەوە هەیەو تەنها لەو وەرزرەش لەبارەیانەوە ئەنوسرێت!! هەر کە ئەو وەرزە هات هەرهەمووی دەست پێ دەکات!!! وەرزی گریان و شین و هاواری ساختە…. مانگی سێ و چوار، مانگی نوسینی هەزاران ڕستەی درۆو ساختەو پڕ لە ڕیایی… ئێستا مەوسیمی قسەکردنە لەسەر ئەنفال. باوی ئەوەیە لەسەر ئەنفال بنوسیت، جا شیعربێت یان وتار، ڕستەیەک بێت یان هەزار….

 ئەوەخێرە هەرهەمووی لەبارەی ئەنفالەوە قسە ئەکات ؟!! هەمووشی ڕستەی دووبارەو هەزاربارەن، بۆ نموونە : ئەنفال کارەساتێکی گەورەبوو!! وەکئەوەی تا ئیستا ڕوون نەبووبێتەوە کە کارەساتێکی گەورە بووە !!! یان ئەنفال پێویستە هەمیشە لەبیرمان بێت!! کەچی کاکی نوسەر خۆی هەمیشە لەیادەکەیدا بیری ئەکەوێتەوە !!، نەفرەت لەوانەی ئەنفالیان کردین !! وەکئەوەی بەو نەفرەتە ئیدی هەموو برینەکان ساڕێژ ببن!!

  ئیستا باوی ئەوەیە لەسەر ئەنفال بنوسیت… تەنانەت دژە باوەکانیش شوێن ئەم باوە کەوتوون!!!! عەجەب دژە باوێک!!! خەریکە بەتەواوی ئەوەم لا ڕوون ئەبێتەوە کە دژەباوەکان لەهەموان کلاسکیی ترن!!! جاران تەنها حیزب و سەرکردەکانی بەمجۆرە بوون و فرمێسکی تیمساحیان ئەڕشت، ئێستا هەموان!  ئەبێ بەجۆرێکی دیکە تەعبیر لەم دۆزەخە، ببورن لەم دۆخە بکەین. تا هەر ئەنفال کارەساتە گەورەکە بێت، نەک یادکردنەوەکەشی.

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.