Skip to Content

Friday, March 29th, 2024
٢٤ەمین ساڵیادی هەڵەبجەو ئەنفال لەشاری تۆرۆنتۆ سەرکەوتووانە بەڕێخرا

٢٤ەمین ساڵیادی هەڵەبجەو ئەنفال لەشاری تۆرۆنتۆ سەرکەوتووانە بەڕێخرا

Closed
by March 18, 2012 جینۆساید

ئێوارەی ڕۆژی ( 16-03-2012 ) (پەیوەندی کوردی دژی جینۆساید) بۆ ڕێزگرتن لە گیانی قوربانیانی هەلەبجەو ئەنفال و سەرجەم قوربانیانی شالاوی جینۆسایدی کورد، لە شاری تۆرۆنتۆی وڵاتی کەنەدا مەراسیمێکی سازدا.

مەراسیمەکە بە ئامادەبوونی خەڵکانێکی بەرچاو بە دەقیقەیەک بێدەنگی بۆ ڕیزگرتن لە قوربانیانی جینۆسایدی کورد دەستی پێ کرد، پاشان وتاری پەیوەندی کوردی دژی جینۆساید لەلایەن دارای محامی پێشکەش کرا، کە تیایدا ئاماژەی بەوە کرد کە هێشتا ئەو ئەقڵیەتەی بووە هۆی تاوانی جینۆسایدی کورد، لە عێراق و وڵاتانی ناوچەکە بە توانایی خۆی ماوەتەوە کە ئەویش خۆی لە سیاسەتی قبوڵ نەکردنی یەکتری دەبینێتەوە، سیاسەتێک کە بۆ لەناوبردنی ئەوەی وەک ئەو بیرناکاتەوە بنەمای هەلسورانی زۆربەی زۆری هێزە کان، حیزب و دەولەتانی ناوچەکەیە، هەر لێرەشەوەیە کە هەرەشەی جینۆساید لە بەین نەچووەو دەبێت بەو پەری هۆشیاریەوە لە خەباتدا بین دژی.
دواتر تیپی مۆسیقای چوارچرا بە هاوکاری هونەرمەند دانا چاوشین دوو سروودیان پێشکەش کرد، پاشان شاعیر هێمن ڕەئوف پارچە شیعرێکی پێشکەش کرد، بەدوای ئەودا بەڕیز دکتۆر کاوە ئیبراهیم باسێکی لە ژێر ناونیشانی (Anfal and Chemical Weapon, Genocide of Nation ) پێشکەش کرد. دواتر شانۆگەری (سیمبولی بێزاری ) لە نوسین و دەرهێنانی هونەرمەند جەبار حەمەد و لە نواندی جەبار حەمەد و شنیار پێشکەشی ئامادەبوان کرا، پاشان ‌هەڵشۆ جەمال بابەتێکی بە زمانی ئینگلیزی خوێندەوە لەسەر جینۆسایدی کورد، جارێکی تر تیپی مۆسیقای چوارچرا سرودێکیی تری بەدەنگی هونەرمەند (خەلیل کرماشانی ) پێشکەشکردەوە ، دواتر كاوە عومەر یەکێک لە ڕزگاربووانی کیمیابارانی هەڵەبجە باسی لە بیرەوەری خۆی کرد، هەروەها باسی لەوە کرد کە بۆ ڕێگرتن لە دوبارە بوونەوەی جینۆسایدی کورد و هەر شوێنێکی دنیا پێویستە بەرەی ئینسانیەت و ئازادیخوازان بەجدی کار بکەن ، هەروەها باسی لەوەکرد کە دەبوایە شاری هەڵەبجە دەستکاری نەکرایە و هەموو شارەکە ببوایە بە جێگایەک کە هەموو دنیا بۆ نەفرەت کردن لە بەکاربردنی چەکی کیمیایی سەیری ئاسەوارەکانی بەکاربردنی ئەو چەکەی لەسەر ئەو شارە بکردایە، و لە نزیک ئەو شارێکی نوێ بۆ دانیشتوانەکەی بکرایە. پەیامی ناوەندی هەلەبجە دژبە ئەنفالكردن‌و جینۆسایدی گەلی كورد – چاك لەلایەن هێمن ڕەئوف ئەندامی لیژنەی باڵا خوێنرایەوە. دوا بەشی بەرنامەی یادەکە لەلایەن تیپی مۆسیقای چوارچرا پێشکەش کرا.
جێ ی ئاماژە پێدانە ئەم بەرێزانە بە سوپاسەوە کاری جدیان کرد بۆ سەرخستنی ئەم یادە:
١- هاژە ڕێبوار
٢- هونەرمەند شیلان جەبار
٣- هونەرمەند جەبار حەمەد
٤- هونەرمەند شنیار شارباژێری
٥-هێمن ڕەئوف
٦-دڵشاد فازیڵ
٧- عەتا مەجید
٨-هونەرمەند سەباح مستەفا
٩-دایە مینا
١٠- یوسف غەریب
هەروەها ئەم لاوانە زۆر خوێن گەرمانە زۆرێک لە کارەکانیان راپەراند:
١-هاوکار ڕێبوار
٢- ڕۆڤان فازیڵ
٣- ڕێکار عەتا
٤- ڕۆمان موسا
٥- ڕۆدا مەدحەت

پەیوەندی کوردی دژی جینۆساید
16-3-2012

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.