Skip to Content

Thursday, April 25th, 2024
پارتیزان کێیە؟

پارتیزان کێیە؟

Closed
by October 13, 2012 گشتی

 

 

 

  پارتیزان بەرزترین نمونەی هەڵسوراوێکی ئازادیخواز، هەلبژێردراو، شۆرشگێر و پێشرەوی خەلکە لە خەباتەکەیاندا بۆ رزگاری. 

  شەری پارتیزانی، بەپێچەوانەی ئەوەی کە بە شێوەیەکی گشتی وێنای بۆ دەکرێ شەر لە ئاستێکی سنوردار، واتە شەڕی کەمینەیەک بەدژی سوپایەکی بەهێز، نیە. 

  نا! شەری پارتیزانی، شەرێکە کە لەلایەن هەموو جەماوەرەوە بە دژی زوڵم و زۆری حاکمان دەکرێ. بزوتنەوەی پارتیزانی باڵی چەکداری خەڵکە. سوپای پارتیزانی هەموو خەلک لە ناوچەیەک یان وڵاتێک لەخۆ دەگرێ، وە ئەوە هۆکاری سەرکەوتنی کۆتایەتی لە بەرامبەر بە هەر هێزێک کە بیهەوێ لەناوی بەرێ. واتە ڕەگ و سەرچاوەی بزوتنەوەی پارتیزانی، جەماوەرە. 

  پێوابوونی ئەوەی کە گروپێکی چەکداری بچوک، هەرچەند چالاک و شارەزای ناوچەکە بێ، بە بێ یارمەتی جەماوەر دەتوانێ لەبەرامبەر بە جەولەیەکی بەرنامە بۆ دارێژراوی سوپایەکی بەهێز دا خۆراگر بێ، هەڵەیە. سەلماندەکەش ئەوەیە، تەواوی چەتە و دزەکانی سەر کێوەکان لە کۆتاییدا بە دەوڵەتی ناوەندی دەدۆرێن- وە دەبێ ئەوەمان لەبیر بێ کە ئەو دزانە لە لای خەڵکی ناوچەیەک بە شیوەیەکی گشتی لە کۆمەلێک دز و چەتە سەرترن، کردەوەی ئەوان وەک بزوتنەوەیەکی رزگاری خواز چاولێدەکرێ، لەگەڵ ئەوەی کە ئەم لێک چونە تەنها رواڵەتیە. هەرکامە لە ئەندامانی هێزێکی پارتیزانی، واتە ئەندامانی سوپای برومەندی جەماوەر، دەبێ هەموو باشیەکانی باشترین سەربازەکانیان هەبێ، سوپای جەماوەر دەبێ دیسیپلینێکی زۆر بەهێز پەیرەو بکا. 

  ئەوەی کە یاساگەلی ژیانی چەکداری سونەتی هیچ شێوە لێکچوونێکیان لەگەڵ ژیانی پارتیزانی دا نیە، وە ئەوەی کە “پشو بە و وریا بە” و رێزدانانی سەربازی و خۆگەوزاندن لە خۆلدا لەبەرمابەر بە فەرماندەکان دا بەهیچ شێوەیەک بونی نیە، ئەوە بەو مانایە نیە کە دیسیپلینیش بوونی نیە. دیسیپلینی پارتیزان لە دەرونی تاکی ئەودا، لە باوەری دا و لە کاتی پێویست دا لە سەروی خۆیەوەیە (مافوق)، وە ئەوە تەنها بۆ ئەوە نیە کە کاریگەری هێزە چەکداریەکە کە بۆخۆشی بەشێکە لەو وەک خۆی بمێنێتەوە، بەڵکو بۆ پاراستنی گیانی خۆشیەتی. 

  لە سوپایەکی ئاسایی دا، بچوکترین هەڵەی سەرباز، لەلایەن نزیکترین هاوکاریەوە لەژێر چاوەدێری دایە، لە شەڕی پارتیزانی دا، کە تێیدا هەر سەربازێک، خۆی هێزێکی رەزمەندەیە، روودانی هەر هەڵەیەک چارەنوس دیاری دەکا، هیچ کەسێک ناتوانێ کەمتەر خەم بێ، هیچ کەسێک ناتوانی بچوکترین هەڵە بکا، چون ژیانی خۆی و هاورێکانی لە مەترسی دایە. 

  ئەم دیسیپلینە راستەقینەیە بەگشتی بەرچاو ناکەوێ.

  لە ڕوانگەی کەسێکەوە کە بێئاگا بێ، سەربازێکی سادە، بە بوونی تەواوی یاساگەلی رێزدانانی سەربازی بۆ سەروتر لە خۆی، لە پارتیزانێک کە فەرمانەکان لە فەرماندەکەیەوە بە سادەی و رێزی وشیارانەوە جێ بەجێ دەکا، بە دیسیپلینترە. 

  وەهەروەها سوپای ڕزگاریدەر، هێزێکی گوڵ بژێرکراوە کە لەوێدا جێ بۆ بچوکترین کەموکوڕی ئینسانی نیە. وەها سوپایەک، هیچ جۆرە ئامرازێکی فەلاقە یان سیخوری نیە کە ببێتە بەربەستی قوربانی بوونی تاکەکان لەبەرمابەر بە هەوا و هەوەسیان. 

  بۆچوونی (وشیارانە)ی خۆمانە، وشیاری قوڵ بەرامبەر بە ئەرک و دیسیپلین، هێزی بەریوەبەری “پارتیزان”ە.   

  پارتیزانێک لەگەڵ ئەوەی سەربازێکی بەدیسیپلینە، دەبێ لە ڕووی مێشک و جەستەشەوە چالاک بێ. شەری پارتیزانی سست ناتوانێ بوونی هەبێ. شەو، کاتی جەولە و کارزارە. پارتیزان بەهۆی ئەوەی کە شارەزای ناوچەکەیە، بە شەو دەجولێ، سەنگەر دیاری دەکا، زەبر لە دوژمن دەوەشێنێ و پاشەکشە دەکا. ئەوە بەو مانایە نیە کە دەبێ لەو ناوچەیەی کە جەولەکەی تێدادەکا زۆر دوور پکشێتەوە، تەنها مەبەست ئەوەیە کە پاشەکشەکە خێرا بکرێ.  

  دوژمن زۆر زوو هەموو هێزە داپلۆسێنەرەکانی لە ناوچەی زەبر لێدراو بڵاو دەکاتەوە، دوژمن بۆمبارانی هەوای دەست پێدەکا، دوژمن هێزە تایبەتیەکانی خۆی دەخاتە کار بۆ ئەوەی ناوچەکە گەمارۆ بدا و بۆفریودان هەندێک سەنگەر دیاری دەکا و سەربازی بۆ دەنێرێ. 

  پارتیزانەکان دەبێ تەنیا لە سەنگەرێک دا بەرامبەر بە دوژمن بوەستن. بە پاشەکشە بۆ مەودایەکی نزیک، بە دانانی کەمین بۆ دوژمن، بە هێرش کردن و پاشەکشەی سنوردار، پارتیزانەکان بە مەبەستی خۆیان واتە ماندو کردنی دوژمن لە ماوەی چەند سەعات، یان چەند رۆژ دا دەگەن. 

  سەربازانی خەلكی بەشمەینەت لە حەشارگەکەی خۆیانەوە و لەکاتێکی باش دا هێرشەکانیان دەست پێدەکەنەوە. لە شەری پارتیزانی دا یاسایەکی بنەرەتی تریش بوونی هەیە. ناسینی ناوچەی شەر لە پێویستیەکانە. پارتیزان دەبێ شارەزای ئەو شوێنە بێ کە بریارە هێرشی بکەنە سەر. ئەو دەبێ شارەزایی تەواوی لەسەر رێگاکانی پاشەکشە، چ ئەوانەی ئەکرێ کەلکی لێوەربگیرێ و چ ئەوانەی کەلكی لێوەرناگیرێ، مالی دۆست و دوژمن، پارێزراوترین شوێنەکان، ئەو شوێنەی کە دەکرێ تیایدا پارێزگاری لە هاورێیەکی بریندار بکرێ، ئەو شوێنەی کە دەکرێ بۆ ماوەیەک تیایدا بمێننەوە، بناسن. بە واتایەکی تر دەبێ هەموو ئەو ناوچەیە وەک لپی دەست شارەزا بێ و بیناسێ ئەمەش دەکرێ و مەیسەرە. لەبەر ئەوەی خەڵک، واتە ناوەرۆکی ڕاستەقینەی هێزی پارتیزانی، لە پشت هەر جەولەو جولەیەکی پارتیزانەکانەوە هەن و وەستاون. خەلکی ناوچەکە خۆراک گەیەنەرن، نامە بەر و پەرەستیارن، سەرچاوەی هێزی تازەن و بە واتایەکی تر، یارمەتیدەری زۆر گرنگی هێزە پێشرەوە چەکدارەکەی خۆیانن. 

  لەگەڵ هەموو ئەمانەدا، وە لەگەڵ پێویستی هەزارجارەی تاکتیکی پارتیزانەکان، ئەم پرسیارە دێتە پێشەوە، “بۆچی دەبێ شەر بکەین؟” و وڵامێک کە رەنگدەداتەوە ئەوەیە کە “پارتیزان رێکخەری کۆمەلایەتیە. پارتیزان بۆ بەیانی هاواری نارەزایەتی پر لە ئازاری خەلکی زەحمەتکێش دەستی بۆ چەک بردوە. پارتیزان بۆ ڕوخان و گۆرینی سیستەمێک تێدەکۆشێ کە هاوزینجیرە بێ چەکەکانی گیرۆدەی فەقیری و چوێرەوەری کردووە. ئەو بە دژی هەلومەرجی تایبەتی “سیستەمی” حاکمان شەر دەکا. ئەو سوورە لەسەر ئەوەی کە بە کەلك وەرگرتن لە تەواوی ئەو هەلومەرجەی کە پێش دێ “سیستەمی” زوڵم و زۆر ورد بکا و لەناو بەرێ.”

دیسامبری ١٩٦٧

 

“وەرگیراو لە ( ناوندی توێژینەوەی ئێرنێستۆ چێ گوارا ) “

 

 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.