پارتیی، کۆبوونە ئەکادیمییەکانی هەندەران دەکڕێت!
تیمی روانگه‌ی کوردستان ( Kurdistan Vision Team )، که بۆ یه‌که‌مین جاره له‌ئاستی شاری سیدنی ناوی ببیسترێت، رۆژی 24/3/ 2013 زنجیرە سێمینارێکیان لە زانکۆی UTS (University of Technology Sydney ) رێکخست. لینکی ئەم باسە لەخوارەوە دادەنێن. باسەکە چه‌ندین بابه‌تی رۆشنبیریی و کو‌لتووریی له خۆده‌گرت. ته‌وه‌ره‌کان، بریتیی بوون لە منداڵانی کورد له ئوسترالیا، روانگه‌کانی نێو کۆمیونیتیی کورد سه‌باره‌ت به هونه‌ر و میوزیک ، سیستمی باج له ئوسترالیا، زمانی دایک و چه‌ندین بابه‌تی تری جۆراوجۆری وابەستە به ژیان و مێژوو و کێشه‌کانی کۆمیونیتی کوردیی تاراوگەی تێدابوو.
ئێمه وه‌ک کۆمه‌ڵێک هه‌ڵسوڕاوی بواری سیاسیی و ڕۆشنبیریی لەناو کۆمیونیتیی کوردیی لە شاری سیدنی- ئوسترالیا، به‌گیانی لێپرسراوه‌تیی و به‌ده‌ربه‌ستبوونه‌وه ئاماده‌ی زنجیرە سێمیناره‌که بووین. هەرچەندە بەهۆی هەڵپەڕکێ و شایی نەورۆزەوە، ژماره‌یه‌کی که‌م لە ئه‌ندامانی کۆمیونیتیی کوردیی به‌شدارییان کرد. هه‌ر له‌ده‌ستپێکی بابه‌ته‌کانەوە وه‌ک ناڕه‌زایه‌تییه‌ک به‌رامبه‌ر ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌و چالاکیه، واژۆکەرانی ئەم روونکردنەوەیە، هاتینه ده‌رەوه و هه‌رله‌وێش ناوه‌ڕۆکی هه‌ڵوێستی ناڕازییبوونی خۆمان به ده‌سته‌ی ناوبراو گه‌یاند.
لێره‌دا بۆ به‌رچاوڕۆشنیی ڕای گشتیی، به پێویستی ده‌زانین، ئاماژە بەم خاڵانە بدەین:
یه‌که‌م : وه‌ک له نامیلکەی زنجیرە سێمیناره‌که‌دا ده‌رده‌که‌وێ، ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌وێدا ریزکراون بایه‌خی کۆمه‌ڵایه‌تیی و ڕۆشنبیریی و کو‌لتووریی تایبه‌تی خۆیان هه‌یه و هه‌ر ئه‌وه‌ش پاڵپێوه‌نه‌ری سەرەکیی ئێمه و زۆربه‌ی ئاماده‌بووانی کۆڕه‌که بوو، بۆ گردبوونه‌وه و گوێگرتن و بیروڕا گۆڕینەوە.
دووه‌م: به‌پێچه‌وانه‌ی روواڵه‌تی ئه‌و بانگەوازەوە، به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌و چالاکییە هه‌ر له‌یه‌که‌مین هه‌نگاوه‌وه ده‌ریانخست، ئه‌وان بۆ ڕیکلامکردن بۆ لایه‌نێکی سیاسیی دیاریکراو کە پارتیی دیموکراتی کوردستانی عێراق و بنه‌ماڵه‌ی بارزانییە، به‌مکاره هه‌ستاون و ئه‌وه ناوه‌ڕۆکی په‌یامه‌که‌یانه. ئه‌وان بەم هەڵوێستە سیاسیی و ئایدیۆلۆژییەیان، سەلماندیان ئەم گرووپه سه‌ربه‌خۆ نییه جا نیه‌تی تاک تاکیان هه‌رچییه‌ک بووبێت.
سێیه‌م : سه‌ره‌تای کردنه‌وه‌ی زنجیرە سێمیناره‌که، وەک رێزگرتن له قوربانییانی گه‌لی کورد، سروودی ئەی رەقیب مارشکرا. به‌ڕێوه‌به‌ری کۆڕه‌که داوای له‌ئاماده‌بووان کرد هه‌ستنه سه‌رپێ و ئێمه‌ش وه‌ک هه‌موو به‌شدارانی سێمیناره‌که هەستاین، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی واق وڕمانی ئێمه بوو، هەر له‌گه‌ڵ سروودی ئه‌ی ڕه‌قیبدا، ده‌ستکرا به نیشاندانی سلایدی نه‌وه‌کانی مه‌لا مسته‌فا بارزانیی و ستاییشکردنی ڕۆڵی خێزانی ناوبراو و نیشاندانیان وه‌ک ته‌نیا غه‌مخۆر و فریادڕه‌س و باوه‌گه‌وره‌ی رۆحیی گەلی کورد و کورتکردنه‌وه‌ی میژووی هەموو کورد و قوربانیی و خه‌باتی ئه‌و گه‌له له ئه‌لبوومی بنه‌ماڵه‌ی ناوبراودا. دیاره بۆ چاوبه‌ستن و فریودانیش جاروبار ئه‌و سلاید ئه‌لبومه‌یان به که‌سایه‌تی وه‌ک قازیی محه‌مه‌د وعه‌بدولڕه‌حمان قاسملوو و جه‌لال تاڵه‌بانیی و ئۆجه‌لان، تێکه‌ڵ ده‌کرد.
چواره‌م/ ڕۆڵی سه‌رکردایه‌تیی پارتیی و بنه‌ماڵه‌ی مه‌لا مسته‌فا و جێگه وشوێنی ئێستایان، بریتییه له مێژوو و تۆماری خیانه‌ت له ئاواته‌کانی گه‌لی کورد و وه‌شاندنی زەبری کاریی له بزووتنه‌وه‌ی ڕه‌وای ئه‌م گه‌له له هه‌ر چوار پارچه‌که‌ی کوردستاندا، کەچیی لەم زنجیرە سێمینارەدا پێچەوانەی ئەمە پێشانی ئامادەبووان دەدرا.
لەکاتێکدا،خۆشخزمه‌تیی بۆ شای ئێران و تەسلیمکردنەوەی سەرکردەکانی کوردستانی ئێرانیان بە زیندوویی و بە مردوویی وەک چالاکیی دەکرد، پاشان که‌وتنه پێش پاسدارانی جمهوریی ئیسلامیی بۆ لێدان له خه‌ڵکی شوڕشگێڕی کوردستانی ئێران، کوشتنی ده‌یان تێکۆشه‌ری کوردستانی تورکیا که ئاماده‌ی ملکه‌چیی نه‌بوون بۆ بنه‌ماڵه‌ی عه‌شایه‌ریی مه‌لا مسته‌فا، ئاشبه‌تاڵی ئابڕووبه‌رانه‌ی 1975 و پاشان کوشتاری هه‌کاریی به هاوکاریی میتی تورکیا، ڕاگه‌یاندنی شه‌ڕی سه‌رتاسه‌ریی ساڵی 1994 له دژی په‌که‌که و خۆشخزمه‌تیی بۆ ڕژێمی که‌مالیستی تورکیا ، 31 ی ئاب و ده‌ستێکه‌ڵکردن له‌گه‌ڵ حه‌ره‌س جمهوریی و دزینی پێشه‌رمانه‌ی دەیان بیلیۆن دۆلاری نەوتی کوردستان و سامانی نیشتمانی خه‌ڵکی هەرێمی کوردستان له‌ساڵی 1992 ەوە تا ئه‌مڕۆ، کوشتنی چه‌ندین لاو و مێردمناڵی کورد له ناڕه‌زایه‌تییه‌کانی 17 شوباتدا و ده‌یان لاپه‌ڕه‌ی پڕ له‌نه‌نگیی و خیانه‌تی سه‌رکردایه‌تیی پارتیی و بنه‌ماڵه‌ی بارزانیی، ته‌نیا به‌شێکن له تۆماری ڕه‌شی ئه‌وان که ڕێکخه‌رانی زنجیرە سێمیناری ناوبراو زۆر بێشه‌رمانه به ده‌سکه‌وت و زانایی و دانایی لایه‌نی ناوبراو ده‌یان فرۆشته‌وه و له‌ژێر ناوی سێمنیناری ئه‌کادیمیی و کو‌لتوورییدا ده‌یانو‌یست ده‌رخواردی خه‌ڵکی بده‌ن.
پێنجه‌م/ ئه‌مڕۆ گه‌نده‌ڵیی و ده‌سه‌ڵاتی تاکڕه‌وانه‌ی بنه‌ماڵه‌ی بارزانیی له کوردستاندا بووەته قسه‌ی میدیاکانی دونیا و بابه‌تی ڕاپۆرته‌کانی ڕێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤی جیهانیی. هه‌ر هه‌فته‌ی ڕابردوو، شایه‌دی دانه‌کانی که‌سانی وه‌ک مه‌لا به‌ختیار سه‌باره‌ت به ئاوسانی عەمبارەکان بەپارەی کاش و گه‌نده‌ڵیی و تاڵان و بڕۆی سامانی نیشتمانی کوردستان له‌سه‌رده‌ستی پارتی و یه‌کێتیی هاوپه‌یمانیان ، سه‌ردێری زۆربه‌ی میدیاکانی کوردستان بوون.
پارتی و بنه‌ماڵه‌ی ناوبراو، ده‌سه‌ڵاتداره‌تی شوومی ئه‌وان نه‌ک به‌رهه‌می خه‌باتی خوێناوی ده‌یان ساڵی گه‌لی کورد نیین به‌ڵکو ئه‌مڕۆ له گشت کات زیاتر بوونه به‌بارێکی قورس به‌سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی ڕه‌وای گه‌لی کورده‌وه.
تەنیا گه‌لی کورد له کوردستانی عێراقدا باجی سیاسه‌ت و ئەجێندا شوومه‌کانی پارتیی و بارزانیی ناده‌ن به‌ڵکو به‌و ئه‌ندازه‌یه‌ی کاریان بۆ مه‌یسه‌ر بووبێت له کوردستانی تورکیا و ئێران و سوریاش بزووتنه‌وه‌ی ڕه‌وای ئه‌و گه‌له‌یان له‌هه‌مان چوارچێوه‌ی چه‌وتدا شه‌ته‌کداوه و تازه‌ترین نموونه‌شیان هاوکاری پارتییه له‌گه‌ڵ ڕژیمی تورکیا بۆ گه‌مارۆدانی خه‌بات و به‌رخۆدانی گه‌لی کورد له سوریا.
شه‌شه‌م / کڕینی ویژدانی نووسه‌ران و ڕۆشنبیران و خستنه‌گه‌ڕیان له ماشێنه ئه‌علامیه‌که‌ی پارتیی و خستنه‌گه‌ڕی ده‌زگایه‌کی ڕیکلامی پانوپۆڕ به‌پاره‌ی دزراوی نه‌وتی کوردستان، کۆڵه‌که‌یه‌کی ڕێبازه دژە جەماوەرییەکەی پارتییه. له‌ده‌ره‌وه‌ش له‌ژێرپه‌رده‌ی چالاکییه‌کانی نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، هه‌وڵێکی چڕ‌وپڕ له‌ئارادایه بۆ کڕینی قه‌ڵه‌م و بڕوانامه و ویژدانی ئه‌کادیمیست و ڕۆشنبیرانی کورد له تاراوگه.
حه‌وته‌م / که‌سانێکی تری ئه‌و که‌مپه‌ینه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رانی کۆڕی ناوبراو وه‌کوو سێمبول له‌وێدا ڕیکلامیان بۆ ده‌کرد نمونه‌ی وه‌ک قاسملوو بو،و که نه‌ک سیاسه‌ته‌کانی بوونه مایه‌ی شه‌ڕی ناوخۆ له کوردستانی ئێران‌دا به‌ڵکو خۆیشی بوو به‌قوربانیی خۆشباوه‌ڕیی و سات و سه‌ودا ژێربه‌ژێره‌کانی له‌گه‌ڵ ڕژێمی کوردکوژی جمهوری ئیسلامییدا، کاتێ لەگەڵ چەند پاسدارێکی بکوژدا دانیشت. ئێمه نامانه‌وێ ئه‌و لاپه‌ڕه کۆنانه هه‌ڵبده‌ینه‌وه به‌ڵام میرات و کەلەپووری ئه‌و ته‌رزه له‌ڕابه‌رایه‌تیی و سیاستکردنه‌ی که ئه‌وان نوێنه‌رایه‌تیی ده‌که‌ن مه‌سه‌له‌ی کوردیان تووشی ده‌یان نه‌هامه‌تی کردووە، که ساڵه‌های ساڵ خه‌بات و قوربانیی ده‌وێت تا باره‌که‌ی ڕاست بکرێته‌وه. قاسملو وه‌ک که‌سی یه‌که‌می حیزبی دێموکراتی ئه‌و کات ده‌ستی چووه خوێنی نزیکه‌ی 350 پێشمه‌رگه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی ئه‌وکات که تەنیا تاوانیان ئه‌وه‌بوو ئاماده‌نه‌بوون به به‌رگه و فه‌رمایشتی ئه‌وه‌وه چالاکی سیاسی و پێشمه‌رگانه درێژه پێبده‌ن. ئەم خاڵە بۆیە باس دەکەین، چونە پێشاندانی قاسملو بە هاوشانی بارزانیی، نیگەرانییەکی زۆری لای هەندێ لە کوردەکانی کوردستانی ئێران لەو کۆڕەدا دروستکرد.
ئێمه لێره‌دا دووپاتی ده‌که‌ینه‌وه که هه‌وڵی ده‌ستڕاکێشانی پارتیی بۆ ناو داڵانه‌کانی کۆمیونیتی کوردیی له ئوسترالیا و تاراوگه، بۆ کڕێنی قەڵەم و ئەکادیمیستە شەهادەدارە بێ ئیشەکانی کورد، بۆ هه‌ر جموجۆڵێک بۆ سڕینه‌وه‌ی زاکیره‌ی مرۆڤی کورد سه‌باره‌ت به ڕۆڵی مێژوویی و ئێستای پارتیی و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی بدرێت، له‌ژێر هه‌ر ناوێک‌دا بێت چاره‌نووسی هه‌ر شکسته. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش به‌یادی کۆڕگێرانی گرووپی ناوبراو دەهێنینه‌وه که یه‌کسانکردنی کورد و قوربانییه‌کانی به بنه‌ماڵه‌یه‌ک و کورتکردنه‌وه‌ی له عه‌شیره‌تێکدا، هه‌وڵێکه له گه‌ڵ ڕه‌وتی پێشکه‌وتن و دنیای مۆدێرندا نایاته‌وه. ده‌بووایه ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی که به‌هه‌ر نیه‌تێکه‌وه ئه‌و کاره‌یان کرد له خۆیان بپرسیایه : کوان ڕێکخستنه‌کانی پارتیی و لایه‌نگرانی خانه‌واده‌ی بارزانیی و بۆ نه‌هاتن ته‌نانه‌ت گوێتان لێ‌بگرن سه‌رباری ئه‌و ڕیکلامه خۆڕاییه‌شتان بۆیان؟ کوان لایه‌نگرانی ئه‌و سێمبوڵانه‌ی له‌وێ له جیاتی ده‌یان سێمبولی پیرۆزی تیکۆشانی گه‌لی کورد ده‌تانویست ڕه‌واجیان پێبده‌ن؟
پێشمه‌رجی باس و دایه‌لۆگ و کردنه‌وه‌ی گرێکوێره‌کانی کۆمیونیتیی له‌هه‌موو بوارێک‌دا بریتییه له تووڕهه‌ڵدانی ئه‌و ئاکار و به‌ها و سێمبوڵانه‌ی که هێزی وەک پارتیی و بنه‌ماڵەی بارزانیی نوێنه‌رایه‌تییان ده‌که‌ن نه‌ک ته‌قدیسکردنیان و له‌قاڵبدانی بوون و داهاتوو و ئاواته‌کانی گه‌لێک له‌و چوارچێوه ته‌سک و سواوانه‌دا.
ده‌بێ به‌وپه‌ڕی ڕێزه‌وه ئه‌و ڕاستیه بڵێین ئه‌و سلایدشۆیه‌ی سەرەتای ئەو زنجیرە سێمینارە بۆ پارتیی و کوڕ و نەوەکانی بارزانیی کردتان زۆر به‌داخه‌وه برینی زۆری کۆلاندینه‌وه و بیره‌وه‌ری میدیاکانی سه‌دام و کوڕه‌کانی لامان زیندووکرده‌وه که وه‌ک تاکه‌که‌سیش زۆرمان به‌ده‌ستیانه‌وه چێشت هه‌روەک چۆن به‌ده‌ستی پارتیی و بارزانی و نەوەکانیه‌وه ده‌یچێژین. ئێمە دەزانین، ریکۆردی ڤیدیۆیی ئەو زنجیرە سێمینارە، بۆ کوێ دەنێرنەوە، تا پاداشت و چاکەی کارە سیاسیی و کولتوورییەکەتان وەربگرنەوە. ئێمە بە پرۆتێستکردنی ئەو زنجیرە سێمینارە، ویستمان ئەم سیاسەت و هەڵسوکەوتەی هەندێ ئەکادیمیست و چالاکوانی کورد، کە لەهەندەران بۆ پارتیی کاردەکەن و پاداشت لە دزینی نەوتی کوردستان وەردەگرن، ریسوا بکەین.
له دواییشدا ئه‌وه بڵێین که ڕێزیشمان بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی ئامادەی کۆڕه‌که هه‌یه که هاوسۆزییان له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی ئێمه‌دا ده‌ربڕیبوو.
ئیمزاکان
1. پشتیوان عبدالله
2. هونه‌ر نه‌بی
3. عوسمان مه‌ولودیی
4. عوسمان ئه‌حمه‌د
5. عەدنان که‌ریم
6. کامیار سابیر
7. هاووڵاتیی ئوسترالیی Leah Oliver
8. هاووڵاتیی نەمسایی، دانیشتووی ئوسترالیا Chris Feiersinger
25/ 3 / 2013
لینکی ئەو زنجیرە سێمینارە ئەمەیە:
http://www.eventbrite.com/event/5678614890